#بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی موسڵمانانی کوردستان، عیراق و جیهان کردلە پەیامەکەدا سەرۆک بافڵ هیوای خواست ئەم جەژنە پیرۆزە ئاشتی و کامەرانی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت و سەرەتایەک بێت بۆ کۆتاییهاتنی ناکۆکییەکان و دەستپێکی قۆناغێکی نوێی تەبایی و برایەتی بێت. جەختیشیکردەوە، پێکەوە لە چوارچێوەی کوردستانێکی فرەڕەنگ و دەوڵەمەند بە یەکترقبووڵکردن و ڕێزگرتن لەجیاوازییەکان، ژیانێکی ئارام و دوور لە توندوتیژی و توندڕەوی بەسەربەرین. تەئکیدیشیکردەوە، نابێت ڕێگەبدەین بیری توندڕەوی جێگەی میانڕەوی بگرێتەوە و پێویستە کەلتووری خۆشەویستی و ژیاندۆستی بەسەر کۆمەڵگەکەماندا زاڵبکەین. لە پەیامەکەدا سەرۆک بافڵ وتیشی، لە ڕووە سیاسییەکەشەوە جەژن بکەینە بنەمایەک بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان و مژدەی یەکڕیزییەکی هەمیشەیی لە ناوخۆ و دەرەوە بە خەڵکە خۆشەویستەکەمان بدەین، کە ئەمەش تەنیا ڕێگەیە بۆ بەهێزترکردنی کوردستانەکەمان و پارێزگاریکردن لە بەرژەوەندییە نیشتمانی و نەتەوەییەکان. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 568 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!