بابەت: وەرزشی
پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی وڵاتانی عەرەبی لە شاری ڕەباتی وڵاتی مەغریب دەستی پێ کردوو لە کێبڕکێ بەهێزەکانی ئەو پاڵەوانێتییەدا و لە یاری 400 مەتر سەربەست، #ئەڤین سەعید# ی یاریزانی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# و یاریزانی هەڵبژاردەی ئێراق توانی پلەی سێیەم و میدالیایی بڕۆنز بەدەست بهێنێت.
سەبارەت به و ئەنجامەی کیژە پاڵەوانەکەی پێشمەرگە، نزار ئەکرەم سەرپەرشتیار و ڕاهێنەری تیمی گۆڕەپان و مەیدانی یانەی پێشمەرگە بە پێشمەرگە سپۆڕتی ڕاگەیاندوو وتی، تیمەکەمان بەهێزترین یاریزانانی گەیاندۆتە ڕیزی هەڵبژاردەی ئێراق و ئەو هەڵبژاردەیەش پاڵپشت به و کیژانەی پێشمەرگە بەشداری له و پاڵەوانێتییەدا کردووە.
نزار وتیشی، خۆش بەختانە یەکەم ئەنجامی هەڵبژاردەی ئێراق ئەڤینی پاڵەوان بەدەستی هێنا و لە چاوەڕوانی ئەنجامی دیکەش دەبین.
جێگەی باسە هەڵبژاردەی ئێراق بە چوار کیژە یاریزان بەشداری لەپاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی وڵاتانی عەرەبی کردووە و دوو له و کیژە یاریزانانە ( ئەڤین سەعید و #مریەم عەبدولحەمید عەبدولڕەحمان# ) ی یاریزانانی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانین .[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 783 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!