ناو: تەها
ناوی باوک: مەجید ئەحمەد عیسا
ساڵی لەدایکبوون: 1948
ساڵی شەهیدبوون: 1983
شوێنی لەدایکبوون: #پیرمام# - گوندی شێخان
شوێنی شەهیدبوون: تاران
=KTML_Bold=ژیاننامە=KTML_End=
تەها مەجید ئەحمەد عیسا لە ساڵی 1948 لە گوندی شێخانی سەربە شارۆچکەی پیرمام لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە و لە ساڵی 1977 گەڕاوەتەوە خاکی کوردستان، تەها مەجید خێزاندار بووە و خێزانی ناوی تاوس کەریمە و خاوەنی دوو کوڕ و دوو کچە بە ناوەکانی مزەفەر و ئەسعەد و گەلاوێژ و بەیان.
=KTML_Bold=خەباتنامە=KTML_End=
تەها مەجید لە ساڵی 1969 بووەتە پێشمەرگە لە لقی پێنجی بەتالیۆنی دووی هێزی دەشتی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان، کە لەوکاتەدا (قادر عەزیز) سەرلقی پێنج بووە و (عەریف عوسمان) فەرماندەی بەتالیۆن بووە، لە ساڵی 1980 دووبارە بۆتەوە بە پێشمەرگە لەلای قادر عەزیز بۆ درێژەدان بە خەباتی، بەشداری کارای هەبووە لە سەرجەم داستانەکانی (بناری سەفین و دۆڵی بالیسان) کە ڕووبەڕووی سەرباز و جاشی ڕژێمی بەعس بوونە.
لە ساڵی 1983 هێزەکانی (ی.ن.ک) هێرشێکی فراوانیان کردە سەر سەنگەرەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دۆڵی بالیسان، لە ئەنجامی ئەم هێرشە فراوانە تەها مەجید بەسەختی بریندار بووە و تەواوی جەستەی پەکەوتە بووە، هەروەها دوای تێکشکانی ئەم هێرشە فراوانەی (ی.ن.ک) و بەعس، سەرکردایەتی شۆڕش بۆ وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی وڵاتی ئێرانی کردووە و دوای 22 ڕۆژ لە چارەسەر وەرگرتن لە نەخۆشخانەی شاری تاران تەها مەجید بەهۆی سەختی برینەکەیەوە شەهید بووە. [1]