دەڵێی گۆلکی ناو ماشانه
ماش ڕووەکێکە لە پۆلی ڕووەکە پاقلەمەنییەکان، پۆلکە و کەڵوەمار و گاگۆز و ماش کێولەشی پێ دەوترێت، بەهاران دەڕوێت هەم مرۆڤ دەیخوات هەمیش ئالیکێکی باشی ئاژەڵی وەکوو ڕەشەوڵاغە، گوێرەکە و گۆلکیش حەزی پێ دەکەن و خۆراکێکی زۆر دیاری گاوگۆلە، ئەو گۆلکەی لەناو ماشان بلەوەڕێت دەبێت گۆلکێکی خڕوخەپان و قەڵە و بێت، ئەوە بووە بە ئیدیۆم بە منداڵێکی گۆشتن و تێر شیر و خرپن دەوترێت: دەڵێی گۆلکی ناو ماشانە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 87 جار هاتیە دیتن