=KTML_Bold=لە ڕووداوێکی گەوورە لە بواری تەندرووستیدا بۆیەکەمین جار چارەسەری نەخۆشی شەکرە لە جۆری یەکەم دۆزرایەوە.=KTML_End=
پاش ئەوەی دکتۆر دۆگلاس میڵتۆن زانایەکی زانکۆی هارڤەردی ئەمریکی، 23 ساڵ لەمەوبەر منداڵە ساوەکەی تووشی شەکرەی جۆری یەکەم بوو، دوای ئەو ڕووداوە دەستی کرد بە لێکۆڵینەوە لە “خانەرەگییە بنەڕەتییەکان ”.
پاش 15 ساڵ لە لێکۆڵینەوە و تاقیکردنەوە دکتۆر دۆگلاس میڵتۆن توانی “خانەرەگییە بنەڕەتییەکان ” بگۆرێت بۆ خانەی بێتای پەنکریاسی کە دەتوانێت “ ئەنسۆلین“ درووست بکات.
پاش سەرکەوتی تاقیکردنەوەکە لەسەر مشکەکان، پزیشکەکان بڕیاریاندا چارەسەرەکە لەسەر مرۆڤ تاقی بکەنەوە. “براین شیلتون” یەکەم نەخۆش کە چارەسەرەکەی وەرگرت بە ڕۆژنامەی “نیۆرک تایمز”ی ڕاگەیاند: باشبوونم لەشەکرە وەک موعجزیەک بوو ئەمە ژیانێکی تەواو جیاوازە.
وابڕیارە ئەم چارەسەرە بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیکە لە ئەزمووندابێت و لێکۆڵینەوەکان بەردەوام بێت و لە داهاتوودا چارەسەرەکە بۆ تەواوی نەخۆشانی شەکرە لە جیهاندا بڵاودەکرێتەوە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 555 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!