پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 520,496
وێنە 105,296
پەرتوک PDF 19,573
فایلێن پەیوەندیدار 98,267
ڤیدیۆ 1,414
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
پرچی ژن لەنێوان ئیمان و سیاسەتدا
کوردیپێدیا، مەزنترین پڕۆژەیا ب ئەرشیڤ کرنا زانیاریێن مەیە..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
پرچی ژن لەنێوان ئیمان و سیاسەتدا
کورتەباس

پرچی ژن لەنێوان ئیمان و سیاسەتدا
کورتەباس

ناونیشانی بابەت: پرچی ژن لە نێوان ئیمان و سیاسەتدا
ئامادەکردن: #ئاراس ڕۆژهەڵاتی#

“خوێندنەوەی ڕاپەڕینی سەرتاسەریی لە ئێران”
لە حاڵێکدا، کە زیاتر لە چل ساڵە بەسەر تەمەنی حکومەتی ئایینی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا تێدەپەڕێت، جیهان و ناوچەکە بە دەست دەستێوردەانەکانی ئایدۆلۆژیای شیعەگەرێتی و میلیشیا فیداییەکانی کۆماری ئیسلامی گیرۆدە بووه،‌ ڕابوونی ژنان دژی ئەم شێوە حوکمڕانییە ئاماژە بۆ پارادایمێکی نوێ لە سەرهەڵدانە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان دەکات. لە درێژەی چل و چەند ساڵدا ئێمە دەیان ڕەوت و حیزب و ئایدۆلۆژی سیاسیمان بینی، کە لەم ماوەی حوکمڕانییەدا یان بە توندی سەرکوت کران و لە ناو بران، یان ڕێبەرەکانیان تیرۆر کران، لە پشت مێزی دانوستان یان کەمپنشین و پەڕیوەی تاراوگە بوون و لە ڕێگەی دیاسپۆرا و نیشیمان لە غوربەت خەون و ئامانج و خەباتی خۆیان بۆ وڵات دەربڕیوە و مانیفێستیان کردووە، لەم کاروانە دوورودر‌ێژەدا، ئەگەر بڵێین:
هەموو ئەم بزووتنە و حیزب و دژبەرانەی کۆماری ئیسلامی ئێران پیاو ڕێبەرایەتی دەکرد و ئایدۆلۆژیاکەی دادەڕشت، ڕەنگە زێدەڕۆییمان نەکردبێت، بەڵام ئێستا توخم و ئیلیمێنتێکی دیکە هاتووەتە ناو کایەکەوە و بە شێوەیەکی پێشبینی نەکراو کۆڵەکە و بنەماکانی دەسەڵاتی حوکمڕانیی کۆماری ئیسلامیی نەک تەنها بە شێوەی ئایدۆلۆژیک، بەڵکوو بە شێوەی کردەکی و پراکتیکییانەش لەرزاندووە و ئەم ڕۆژانە ئێمە شاهید و چاودێری کۆنترۆڵ و ئاڕاستەکردنی شەقامین لە لایەن ژنانەوە. دوای شۆڕشی گەلانی ئێران، کە بێگومان لە لایەن زۆر ڕەوتی چەپ و ڕاستەوە گەیشتە ئەنجام و هەر زوو یەکەمین دەنگ کە سەرکوت کرا، دەنگی ژنان و داواکارییەکانیان بوو، دەسەڵاتی ئیسلامیی کۆماری ئیسلامی لە هەموو بەڵێنەکانی کە لە لایەن شەخسی خومەینییەوە درابوو، پاشگەز بوویەوە و حوکمڕانیی بە حەق و مافی ڕەوای ئاینییەکان لەقەڵەم دا و هەر جۆرە زانست و تێگەیشتنێکی سیاسی لە دەرەوەی لێکدان و زاراوەی “کۆماری ئیسلامی” بە توندی ڕەت کردوە و لەم پێناوەشدا ئیعدام و لەسێداردا‌نەکانی ساڵی 60 پەڵە و بەڵگەیەکی ڕەشە نەک تەنها بە نێوچەوانی ئه و دەسەڵاتەوە، بەڵکوو بە نێوچەوانی ئه و وڵاتەنەش کە بە ئاگاداری له و کارەسات و کۆمەڵکوژییەی زیندانییە سیاسییەکان(خاوەران) هەموو جۆرە پەیوەندییەکیان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیدا چڕ و پڕتر کردەوە و هیچ هەڵوێستێکی دیپلۆماتیک و ئینسانییان بۆ بابەتەکە نەبوو.

خەباتی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی کە لە سەرەوەی هەموویان حیزب و ڕەوتە کوردییەکان دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران خەباتێکی نەپساوە و بەردەوام بووە و لەم ڕێگە دوور و درێژ و خوێناوی و پڕ هەوراز و نشێوەدا ئاڵای درەوشاوەی ناڕەزایەتی و مافخوازی و “نەخێر”گوتن بە دەست کوردەوە شەکاوەتەوە. دەبێ ئاماژە بەوە بکەم؛ لایەنە کوردییەکان سەرەڕای کۆمەڵێک گێرمە و کێشە و ململانێی نێوخۆیی بەردەوام، لە سەر مافە نەتەوەییەکانی خۆیان سووربوون و سوورن و یەکێک لە کۆسپەکانی بەردەم یەکگرتوویی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی دژی کۆماری ئیسلامی داواکاریی ڕەوای کورد بووە بۆ مافە نەتەوەییەکانی خۆی، هەم لە ئاستی سیاسی و هەم لە ئاستی کەلتووری و جوگرافیدا، ئەگەرچی ئێستا هەست بە جۆرە ڕێککەوتن و سازانێک دەکرێت لە نێوان زۆربەی بەرە سیاسییەکان کە سەر بە جوگرافیایەکی دیاریکراو بە ناوی ئێرانن، بەڵام بێگومان ئۆپۆزیسیۆنی فارس لەوانە سەڵتەنەت تەلەب و ڕووخێنەر و سۆسیالیست و پان ئیرانسیتەکانیان هیچ کات بە ئاسانی مل نادەن بۆ داوا نەتەوەییەکانی کورد لە ڕۆژهەڵات، ڕەنگە کورد چەندین داواکاریی بخاتە ڕوو لەوانە ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان یان دیموکراسی بۆ ئێران و خودموختاری بۆ کوردستان یان ڕەنگە باسی جیابوونەوە و سەربەخۆیی بکرێت، لە هەر کام لەم حاڵەتانەدا کە بێگومان لانیکەمی داواکاریی نەتەوەی کوردن.
ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی وەکوو کۆماری ئیسلامی و تەنانەت وەکوو دەوڵەتەکانی پەهلەوی یەکەم(ڕەزا شا) و پەهلەوی دووهەم(حەمەڕەزا شای کوڕی ڕەزاشا) دەجووڵێنەوه،‌ بۆیە سەرەڕای وشیاریی سیاسیی و کۆمەڵایەتی کورد لەم قۆناغەدا، دەبێ هێزە کوردییەکان بە هەستیاری و باوەڕبەخۆبوون و لووتبەرزییەوە خاوەندارێتی بکەن لە چل ساڵ زیاتر لە خەبات و قوربانیدانی ڕۆڵەکانی نەتەوەکەیان و بە ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی بڵێن: کە کاتێک ئەوان بە نیوە و ناتەواو یان بە ڕاست و سیاسییانە دەنگیان بە “بەڵی” دا بە ڕژێمی کۆماری ئیسلامی، ئەوا تەنها کوردستان بوو کە دەنگی “نەخێر”ەکەی گەیشتە سەرتاسەری ئێران و ناوچەکە و دوونیا و چل ساڵ زیاتریشە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران خەریکن ئه و نەخێرە کپ کەنەوه،‌ کەچی پێیان ناکرێت!. لە درێژەی ئەم کاروانە دوور و درێژەی خوێن و خەباتدا ئێستە ژنانی کوردستان بوون بە سەرپشکی هەموو ژنانی ئێران و لە ئازەربایجانی تورکەوە تاکوو تارانی فارس و هەمەڕەنگ و تاکوو بەلووچستانی بەلووچ و ڕەشت و گیلان و…بە زمانی کوردی دەڵێن “ژن، ژیان، ئازادی”. خەباتی مەدەنی لە کوردستان پێشکەوتنێکی بێوێنە و بەرزی بەخۆوە بینیوە و لە درێژەی زیاتر لە چل ساڵ هەم پاشخانێکی سیاسی و ڕۆشنبیریی باشی پەیدا کردووە و هەمیش ئەزموونێکی دەوڵەمەند و تۆکمەی بەدەست هێناوە. دوای کوشتنی “ژینا” لە لایەن گەشتی ئیرشادەوە لە تاران و خاوەندارێتی کردنی کوردستان لە ڕۆڵە غەریبەکەی باوەشی تارانی مەرگدۆست، ڕووداوەکان وەکوو زنجیرەیەکی یەک لە دوای یەک، دۆمینەئاسا بەدوای یەکدا هاتن و ڕۆحی مافخوازیی ژنانیان لە سەرتاسەری ئێران هێنایە سەر شەقام و ڕابوون. خاڵی جێگەی سەرنج و زۆر گرینگ ئەوە بوو کە سەرپشک و خاوەندارێتیی ئەم ڕابوون و ڕاسانە کوردستان و ژنانی بوێر و دلێر و مافخوازی بوون. ئەگەرچی فیمینیزمی کوردی بەردەوام لە لایەن فیمینیزمی تاران و ناوەندەوە بەوە تۆمەتبار کراوە، کە بەشێک لە کەڵکەڵەکانی نەتەوەخوازییە و لە بەرامبەریشدا لە لایەن فیمینیستە کوردەکانەوە باس لە دۆخ و شوێنگەی ژنانی کورد لە ناو کەلتوورێکی نەتەوەییدا کراوە، که ‌جیاواز لە پێکهاتی ناوەند و تاران هاوکێشەی ژنانی دروست کردووە.
بەڵام ڕووداوەکانی ئەم دواییە دەریخست بزاڤی شوناسخوازیی ژنانی کوردستان بە بێ ملدان بە تیۆرە و لێکدانەوە جیاوازەکان دەنگی خۆی هەڵبڕی و زمانی کوردی وەکوو زایەڵەی شۆڕش دژی ستەم و ناعەدالەتی و دەسدرێژی، هەژموونی و هەیمەنی زمانی فارسی شکاند و له و سنوور و بازنە فەرمی و حکوومەییەی دەسەڵاتی زمانی فارسی پەڕییەوە و لە زۆربەی شوێنەکانی ئێران زایەڵەی “ژن، ژیان، ئازادی” بە زمانی کوردی تێکەڵ بە زمانەکانی تورکی و فارسی و …دەبوو، تەنانەت ئەگەر ئەم دروشمە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی فارسی و لە ژێر ناوی”زن، زندگی، ێ‌زادی” خراوەتە ڕوو، ئەوا ڕەگ و سەرچاوە سەرەکییەکەی کوردستان و زمان و خەباتەکەیەتی، لەبیرمان نەچێت کە گوتاری خەبات و بەرخۆدانی سیاسیی ژنان و پیاوانی کوردستان ئەم گوزارە شۆڕشگێرانەیەی بەرهەم هێناوە و ئێستە کردوویە بە سەری ڕمی گۆڕانکارییەکان لە هەموو ئێران و پارادایمی خەباتی سیاسیی و مەدەنیی، بە شێوەیەکی بنەڕەتی لە ئێران و کوردستان و بگرە ناوچەکەش بە تەواوەتی گۆڕی. بێگومان ئێستە زووە هەموو لایەنەکانی ئەم ڕابوونە بخەینە بەر باس و لە سۆنگەی جیاواز و جۆراوجۆرەوە و لە ڕەهەندی سیاسی، کۆمەڵایەتی، چینایەتی، نەتەوەیی و جێندەرییەوە هەڵیسەنگێنین، بەڵام ئەوەی کە حاشاهەڵنەگرە سەرپشگی و پێشەنگایەتیی ژنانە لەم ڕابوونە سەرتاسەرییە دژی ڕژێمێک کە زیندان و تاریکخانەکانی لێوانلێون لە پیاوانی جەنگاوەر و دلێر و شۆڕشگیڕ، ئەم ڕابوونە ڕێبەرایەتی و پێشەنگایەتی ژنانی کوردستانە لە سەقز و سنه و مەریوان‌ و قوروە و کامێران و #کرماشان#ەوە، تاکوو پاوە و #ئیلام# و شاباد و…، ژمارەی قوربانییەکان و گیراوانی کوردستان بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان لە کوردستان چەند قاتی شوێنەکانی وەکوو تاران و کەرەج و تەورێزە و پشکنینی ماڵ بە ماڵ لە سنە و سەقز و مەریوان و…بەردەوامە.
گرینگیی پێشەنگایەتیی ئەم خەباتە لە لایەن ژنانەوە ئەوەیە کە ئایدۆلۆژیای کۆماری ئیسلامیی لەسەر ملکەچبوون یان نابکەربوون و بەرکاربوونی ژنان لە کۆمەڵگادا دامەزراوە، ژنان لە دیدی ئەودا هێمای گوناه و شەیتانن و دەبێ بە هەر شێوەیەک بووە بوار نەدرێت لە ڕێگەی جەستەیانەوە شەیتان داخڵی دڵی پیاوان و باوەڕداران بێت و ئیمانیان سست و لاواز بکات و حکوومەتی ئیسلامی و داهاتووی ڕزگاریی جیهان، بکەوێتەوە مەترسییەوە!. ئەم وێنە کەونارا و پاشکەوتووە کە لە ئەفغانستان و وڵاتانی پێشنەکەوتوو لە ژن هەیە لە ڕاستیدا بە بارە پێچەوانەکەیدا دەرخەری خاڵی ڕزگاریی ئێمەیە کە ئەویش ژنانن!. شتێک کە ئەوان وەکوو خاڵی ڕەش لە جیهانێکی تاریکی سەر بە شەیتان وێنەیان کردووە!. نابێ بیر لەوە بکەینەوە کە دەسەڵاتگەلی ئاواهی خاڵی لاوازی خۆیان هەر لە سەرەتاوە دیاری کردووە و ڕژێمێکی وەکوو کۆماری ئیسلامی هەر لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێران کە تاقمێک لە ژنان دژی باڵاپۆشیی زۆرەملیی هاتنە سەر شەقام و ناڕەزایەتییان دەربڕی، بە توندی سەرکوت کرد و لەم ڕۆژانە ڤیدیۆکانی ئه و ساڵانە بڵاو بووتەوە کە بەشێک لە ژنانی ئێران هەر له و سەردەمەدا دژی ئەحکامە زۆرەملییەکان وەستانەوە، بەڵام عەمامە لەسەرە سپی پۆشەکانی تاران و قوم هەر زوو لەم شەیتانە! تۆقان و بۆ ماوەی چل ساڵ دەنگ و خەون و زایەڵە و مافخوازی و شوناسیانی سەرکوت کرد و ڕۆحیانی بنپێ خست، بەڵام ئێستە نوور لە ئەشکەوەتە تاریکەکەوە هاتووە دەرەوە و بانگەوازی گۆڕانی بنەڕەتی دەکات بە زایەڵەیەکی بەرزی بوێرانە و نەترسانەوە کە پیاوان لێی حەپەساون!.
کێ بە خەیاڵیدا دەهات تاڵە قژ و مووەکانی کچان و ژنان لە حوجرەی شاعیران و ئەدیبان و لە ژێر فەتوای ئاخوند و مەلاکان بێنە دەرەوە و بە ئازادی با بیانشەکێنێت و مژدەی ئازادیمان بدەنێ و خەونی ئازادی بە گوێماندا بچرپێنن؟ ئیتر لە ئێراندا داماڵینی لەچک و سەرپۆش و ڕووسەری تەنها کەمتەرخەمیی لە بەڕێوەبردنی ئەحکامە دینییەکان نییە، یان نیشانەی بێ باوەڕی بە ئایین نییه (وەکوو ئاخوندەکان دەیڵێن!)‌ بەڵکوو هاوارێکی زەرد و ڕەش و لەت لەتکراوە دژی ستەم و زوڵم و چەوسانەوەی سیستەمێک کە گەیشتووەتە بنبەست!. سیستەمێک کە تێیدا ڕۆژانە دەسدرێژی دەکرێتە سەر ژنان لە ئیدارە و فەرمانگەکانی!. ڕۆژانە ژنان دەگرێتە خزمەت لە قەوارەی سیغە و مارەکردنی کاتی بۆ زیارەتکەرانی نەجەف و کەربەلا!. سیستەمێک کە… ئەمە سەرەتای ڕێگایەکی مانادار و ڕەمزییە کە لە جوانترین و هێماییترین بەشی جەستەی ژنان واتە قژیانەوە دەست پێدەکات!. ئایا پرچ و کەزیەی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان و ئێران مژدەی ئازادییەکی ڕەنگاوەڕەنگ وەکوو زەردی و سووری و ڕەشی و سپێتیی قژ و پرچیان دەدات؟ دەبێ چاوەڕوان بین بزانین ئەم کاروانی خوێنە لە کوێدا دەگاتە نوور و تاریکی لەگۆڕ دەنێت. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 230 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 03-07-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 2
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 30-01-2023 (1 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: رۆژهەڵاتی کوردستان
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ڕەخنەیا سیاسی
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 92%
92%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 03-07-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( شادی ئاکۆیی ) ل : 03-07-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( شادی ئاکۆیی )ڤە: 03-07-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 230 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
کورتەباس
چەند لایێت ڤەشارتی د سترانا کوردیدا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 520,496
وێنە 105,296
پەرتوک PDF 19,573
فایلێن پەیوەندیدار 98,267
ڤیدیۆ 1,414
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
کورتەباس
چەند لایێت ڤەشارتی د سترانا کوردیدا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
فۆڵدەر
ئەنفالکری - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - مێرگەسوور ئەنفالکری - پارت / لایەن - پ. د. ک. ئەنفالکری - پلەیا پارتایەتیێ - ئەندام ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - ئەنفالکراو ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - چالاکی سیاسی ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - قوربانیێ ئەنفالێ ئەنفالکری - زمان - شێوەزار - ک. باکوور ئەنفالکری - قویناغێن ئەنفالێ - نەدیار ئەنفالکری - نەتەوە - کورد ئەنفالکری - هۆز - بارزان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.469 چرکە!