شارەزایەکی بواری خۆراک دەڵێت: هەندێک خۆراک بە ناوی دایت (Diet) لە بازاڕ و ماڕکێتەکان دەفرۆشرێن کە مادەی ئەسپارتامیان تێدایە و بەپێی نوێترین سەرچاوە زانستییەکان ئەم ماددەیە مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکات.
یاسین گەڵاڵی، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر و مامۆستای بەشی زانستە خۆراکییەکانی کۆلێژی ئەندازیاریی کشتوکاڵی لە زانکۆی سەڵاحەددین-هەولێر ڕایگەیاند: ''بەشێکی زۆری ئەو بەرهەمانەی وەکوو بنێشت، خواردنەوەکان و ئایسکرێم، کە ئێستا بە ناوی دایت (Diet) لە بازاڕ و ماڕکێتەکان دەفرۆشرێن و گوایا کەم شەکرن، یان کالۆرییان کەمە، مادەی ئەسپارتامیان تێدایە کە بەپێی نوێترین سەرچاوە زانستییەکان ئەم مادەیە مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکات.''
ئەو مامۆستایەی زانکۆ وتیشی: ''بەپێی لێدوانی هەندێ لە سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکان و ڕێکخراوی تەندرووستیی جیهانی WHO و International Agency for Research on Cancer کە سەر بە ڕێکخراوی تەندرووستیی جیهانییە و لەسەر شیرپەنجە کار دەکات، پێ دەچێت مانگی داهاتوو بەفەرمی ڕابگەیەنرێت کە ئەسپارتام مەترسیی تووشبوون بە شیرپەنچە زیاد دەکات.''
دەشڵێت: (ئەسپارتام مادەیەکی شیرینە کە بە شێوازی کیمیایی درووست کراوە و وەکوو بەدیلی شەکر بە شێوەی حەب و لەناو خۆراکدا لەلایەن نەخۆشانی شەکرە و ئەو کەسانەوە کە ڕێژیم دەکەن، بەکار دێت). [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 496 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!