پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 522,467
وێنە 105,723
پەرتوک PDF 19,692
فایلێن پەیوەندیدار 98,580
ڤیدیۆ 1,419
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
ڕەزا شای کوڕ لەنێوان وەهمی دیموکراسی و پاشایەتیدا
ئارمانجا مە ئەڤەیە وەکە هەر نەتەوەیەکێ دن خوەدیێ داتابەیسەکا نەتەوییا خوە بین..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕەزا شای کوڕ لەنێوان وەهمی دیموکراسی و پاشایەتیدا

ڕەزا شای کوڕ لەنێوان وەهمی دیموکراسی و پاشایەتیدا
ناونیشانی بابەت: ڕەزا شای کوڕ لەنێوان وەهمی دیموکراسی و پاشایەتیدا
ئامادەکردن: #موحسین عەلیڕەزایی#

لە ڕۆژانی ڕابردوودا و دوای ڕووداوی میترۆپۆلی ئابادان لە پارێزگای ئەهواز و کوژران و بەژێرەوەبوونی چەندین کەس بەهۆی بێ پلانی و بێبەرنامەیی و کەلێن و درزی گەورە لە بەڕێوەبەرایتی بیناسازی لە حکوومەتی ئێراندا ناڕەزایەتییەکان دەستیان پێکرد و لە ماوەیەکی کەمدا بۆ چەندین شوێن و شار و شارۆچکەی دیکە پەرەی سەند و بە شێوەیەک لە شێوەکان لە ڕوانگەی گشتی و سۆنگەی جەماوەرەوە وەک کەمتەرخەمیی دەسەڵات لە پڕۆژەکانیدا وێنا کرا و بەرپرسانی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی ئەم ڕووداوەی بە شێوەی جیاواز جیاواز هێنایە سەر خەت و گوڕوتینێکی دیکەی دا بەو ناڕەزایەتییانەی کە بە هۆکاری جۆراوجۆر لەوانە گەندەڵی و هەڵاوسانی ئابووری و گرانی و… لە کۆمەڵگەی ئێرانیدا کەڵەکە بووبوو.
جیاواز لەوەی کە لە ڕووداوانی وەهادا کەسایەتییە سیاسی و سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دێنە سەر شانۆی میدیاکان و بۆ ڕەواندنەوەی ناڕەزایەتییەکان و ئەو کارەساتانەی کە لە ڕاستیشدا بەهۆی کەمتەرخەمی و لێنەهاتوویی لە بەڕێوەبەرایەتی و حوکمڕانیدا دێنە ئاراوە، دەنگی ئۆپۆزیسیۆنیشی بەرز کردووەتەوە و هاتوونەتە سەر خەت. ئەگەرچی لەم ناڕەزایەتییانە کۆمەڵێک دروشم دژی حکوومەت و بەرپرسانی گەورە و بچووکی کۆماری ئیسلامی دەدران بەڵام هەندێ لە دروشمەکان پشتگیری لە ڕەزاشا یەکەمین پاشای نیزامی پاشایەتیی پەهلەوی بوو کە لەژێر ناوی ( (ڕەزا شا، ڕۆحت شاد) ) بیسترا، ئەگەر بە ئینساف و بە ویژدانەوە چاو لە ناڕەزایەتییەکانی ئەم چەند ساڵەی دوایی ئێران بکەین ئەوا بەشێک لە دروشمەکان هەڵگری ئاماژەن بۆ ڕەزاشا و سیلسیلەی پەهلەوی بەڵام ئەمە بە مانای پەسەندکردنی سیستەمی پاشایەتی و بە تایبەتی بنەماڵەی پەهلەوی نایەت ئەوەندەی ئاماژەن بۆ نەبوونی ئاڵتەناتیڤ و جێگرەوەیەکی بەهێزی سیاسی نیو ئەوەندە ئاماژە بۆ هەڵبژاردنی هەمان سیستەم لە ناڕەزایەتیی و بشێوییەکی کۆمەڵایەتی و سیاسیدا نییە و لەم نێوانەشدا نابێ ڕۆڵی میدیا و پڕوپاگەندە لە شانۆکەدا نەدیو بگرین، ئەو میدیا زەبەلاحانەی کە ئەم پلەن و دیمەنە لە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکان زەق دەکەنەوە بریتین لە (ئێران ئینتەرنەشناڵ) بی بی سی فارسی، ئیندیپێندێنتی فارسی، ڕادوێ فەردا، دەنگی ئەمریکا و…ن، ئەمەش لە ڕاستیدا بەرنامە و پڕۆژەیەک نەبووە کە ئێستە پێی هەستابن بەڵکوو ساڵانێکە لە ناو ئاوەها دیسکۆرس و وتارێکدا ئیش دەکەن و خۆیان بۆ ڕۆژانی ئاوەها مەڵاس داوە کە ئاڕاستەی ناڕەزایەتییەکان بەرەو یەک لایەن و ڕەهەند ببەنە پێشەوە و پێناسەی بکەن.
ئەوەی ئاگادارییەکی ڕۆژنامەنووسانەی ئاسایی لەسەر هەلومەرج و ڕووداوەکانی ئێران هەبێت و تەنانەت چاودێڕێکی ئاسایی ڕووداوەکانی ئەم ساڵانەی دوایی ئێران بێت دەزانێت کە ناڕەزایەتییەکان یەک سەرچاوە و ئاخێزگەیان نییە و هەر کامەیان و بەپێی هەر شار و ناوچەیەک دەلالەت و ئاماژەی خۆیان وەردەگرن. لەم هاوکێشە ئاڵۆزەدا ئەگەر تێڕوانینێکی کۆمەڵناسانەی واقیعبینانەمان هەبێت ئەوا سەرەکیترین شت کە دەبێ لەبەرچاوی بگرین و پێش هەر خوێندنەوە و هەڵسەنگاندن و خۆبەخاوەنکردنێکی هەر شەپۆلێکی کۆمەڵایەتی و ناڕەزایەتییەکی سیاسی و چینایەتی و ئیتنیکی دەبێ دانی پێدا بنێین ئەمەیە کە ئەو جوگرافیایەی کە ناوی ئێرانە پێکهاتێکی موزائیکی و فرەڕەنگی ئیتنیکی و کەلتووری و زمانیی هەیە و ئەمە نەک لە ڕووی دیموگرافی و حەشامەت و هەڵکەوتەی جوگرافییەوە بەڵکوو لە ڕووی دەرکەوتە سیاسی و کۆمەڵایەتی و کەلتووریی و مێژووییەکانیشەوە سەلماوە و حاشاهەڵنەگرە.
بۆیە ئەو شانۆ میدیاییەی کە فۆکۆس و پێداگریی لەسەر یەک ڕەهەندی کۆمەڵگەی ئێرانی و یەک دروشمی ناو ناڕەزایەتییەکانە هەر لە ئێستەوە خەریکی خۆڵکردنە چاوی خەڵک و خۆبەخاوەنکردنی ناڕەزایەتیگەلێکە کە نەتەوەخواز و کرێکار و مامۆستا و قوتابی و سیکولار و دیموکراسیخواز و ڕۆشنبیران و ئەوانەی جیاواز بیر دەکەنەوە لە کۆی پێکهاتە کەلتووری و سیاسییەکە و تەنانەت ئایینییەکانیش دەگرێتەوە و دەیەوێت هەموو ئەمانە نەدیو بگرێت، بۆیە لەم شانۆیەدا دەبێ زۆر ئاگاداری ڕۆڵی میدیا زەبەلاحە ئێرانچییەکان و لایەنگەلی پشتەوەی ئەم پلانە بین کە پێناچێت لەدەرەوەی بازنەی پلانی هێزگەلی کۆلۆنیاڵ و چەوسێنەر و داپڵۆسێنەریش بن. ئەمجارەیان و بەم ڕووداوەی شاری ئابادان کە لە ناڕەزایەتییەکاندا ئەم دروشمە بەرز کرایەوە (ڕەزا شا، ڕۆحت شاد) لەلایەن میدیاکانی سەر بە ئێرانچێتییەکان و ئێرانشاری زەق کرایەوە و هەموو کێشە ئابووری و سیاسی و کەلتووری و ئیتنیکییەکانی بە گەڕانەوەی سیستەمێکی پاشایەتی لە خەیاڵی خۆیدا چارەسەر دەکرد، گەرچی بە ڕواڵەت کوڕەزای ڕەزاخانی میرپەنج واتە ڕەزا شای بنیاتنەری دەوڵەتی پەهلەوی یەکەم دەڵێت کە باوەڕی بە ڕای گەلی ئێران و دیموکراسی هەیە بەڵام بە شێوەی فەرمی بەناوی “شازادە ڕەزا پەهلەوی” هاتووەتە ناو پانتاکەوە و چەندین ساڵە لە دەرکەوتنە کەم و کوورتەکانیدا هەر بەم ناوەوە خۆی و هەڵوێست و بیروڕاکانی لەمەڕ ئێران دەربڕیوە.
ئەو لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە لێدوانێکدا کە نێزیکەی چل دەقە زیاتری خایاند و دواتر بە پرسیار و وەڵامی ڕۆژنامەنووسانێکی هەڵبژێردراوی دیاریکراو ڕۆشت بۆ سەرووی کاژێرێک لەسەر زۆر بابەت بە شێوەی وردەکارانە قسەی کرد. ئەو لە بەشێک لە قسەکانیدا دەڵێت “ڕژێمی کۆماری ئیسلامی دەڕوات…ئێستا گەورەترین ئۆپۆزیسیۆن و ئەڵتەرناتیڤ و جێگرەوە ئێوە نەتەوەی ئێرانن.” لە ڕاستیدا ئەم قسانەی ڕەزاشای کوڕی حەمەڕەزای پەهلەوی هیچ جیاوازییەکی نییە لە دەلالەتە فاشیستی و خۆپەرستانەکانی ئێرانچێکانی ناوخۆی ئێران کە بە دەیان نموونەیان دەمامکیان لێ هەڵمالڕاوە و ڕوخساریان بۆ ئێمە وەک کورد دەرکەوتووە بە تایبەت لە کاتی ڕیفڕاندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان، ئەو بەشێوەی ورد ناڵێت ئێران کوێیە و چییە بەڵام بە تاکتیکێکی دیسکۆرسیڤ دەڵێت ئێران هەمان پێناسەی هەیە کە ڕژێمەکانی پێشتر لە کۆماری ئیسلامی واتە دوو سەردەمی باواگەورەی واتە ڕەزا شای پەهلەوی لە سەردەمی دەوڵەتی یەکەمی پەهلەوی و باوکی واتە حەمەڕەزا شای باوکی لە سەردەمی پەهلەوی دووەم پێناسە کراوە دواتر بە شێوەیەکی سەیر و سەرسووڕهێنەر قسەکانی دەلالەت لە وەهمی پێگەی جەماوەری و پەسەندزانینی سیستەمی پاشایەتییەک دەکەن کە بە دڵنیاییەوە تەنیا وەکوو نۆستالۆژییەک لای ڕێژەیەکی کەم لە خەڵکی ئەو جوگرافیایەی ناوی نراوە ئێران ماوەتەوە.
ئەو لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا زیاتر و بە شێوەی ناڕاستەوخۆ ئێران و پێکهاتی سیاسیی داهاتووی ئێران مانیفێست دەکات و دەڵێت”خاڵی جێگەی سەرنج لە ناڕەزایەتییەکانی یەک مانگی ڕابردوودا ئەمە بووە کە لوڕ و بەختیاری و عەرەب و فارس هاوشانی یەک و لەپاڵ یەک وەستان و تووڕەیی و نەفرەتی خۆیان لە هەمبەر دوژمنی هاوبەشیاندا دەربڕی” ئەگەرچی ئەم دەربڕینانەی وەکوو کراوەیی و جیاوازنواندنێک لە ئەدەبیات و ئاخاوتن و دیسکۆرسی سیاسیی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی دەبینرێت بەڵام لە بەشی دوایی قسەکانیدا ئەم ڕستانە زیاتر دەلالەتی ڕاستەقینەیان ڕوون دەبێتەوە و لەو حاڵەتی داننان بە کەمینە و نەتەوەکان دەردەچێ و ڕاستەوخۆ بە ئەدەبیات و ئاخاوتنێک دێتە گۆ کە تەنیاوتەنیا دەلالەت لەسەر دوو ئاڕاستەی مانایی دەکەن. یەکەم ئەوەی کە ئەم کەسایەتییە کە لە وەهمی کاریزمابووندا و بە گەمارۆی هەندێ هێزی ئێرانچی و شکستخواردووی ناوخۆ و چەپڵە و شانتاژی میدیایی هەندێ میدیای ئاڕاستە دیاردا باوەڕی کردووە کە دەتوانێت بگەڕێتەوە سەر تەختی پاشایەتی، تەنانەت ئەگەر وەکوو خۆیان دەڵێن “سەڵتەنەتی مەشرووتە” واتە (پاشایەتییەکی مەرجدار) یش بێت.
واتە لەم سۆنگەیەوە ڕەزاشای نەوەی ڕەزاشای یەکەم وەکوو باواگەورەی باوەڕی بە ناوەندگەرێتی و دەسەڵاتخوازییەک هەیە کە یەک نەتەوەی سەردەست سەرپشک و پێشەنگی حوکمڕانی و دەسەڵات بێت ئەویش فارسە. ئاڕاستەی دووەمی ئەم دەربڕینە دەلالەت لە نەزانی و نەزانینێک دەکات کە دیسکۆرس و وتاری ئەو لە واقیعی ئێستای ئێران و پێکهاتە فرە نەتەوە و فرە ڕەنگەکەی دوور و دابڕاوە کە دەشێت هۆکارەکەی هەمان وەهمی کاریزمابوون و پەسەندبوونی جەماوەری بێت کە بە چەپڵە و چەقەنەلیدانی هەندێ هێز و لایەنی ئایدۆلۆژیک و نۆستالۆژیکی دەوروبەری بێت واتە ئەم دوو ئاڕاستە و حاڵەتە یەکتر بەهێز دەکەن. لە هەر دوو ئاڕاستە و حاڵەتەکەدا کارەساتی گەورە خۆی حەشار داوە. بۆ تێگەیشتنی زیاتر لەم لێکدانەوەیە و ئەم تێڕوانینە و بۆ زیاتر ڕوونبوونەوەی تێڕوانینی ڕەزاشای کوڕ لەبارەی نەتەوەکانی ئێران با بەشی دیکەی قسەکانی بگێڕمەوە. ئەو لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: “داوا لە سەرۆک خێڵ و هۆزە گەورەکانی تایفەکانی ئێران لە لوڕ و بەختیاری و کورد و بەلووچ تاکوو عەرەب و قەشقایی و تورک و تورکەمەن دەکەم بۆ پشتیووانی لە خەڵکانێک کە بوێرانە دێنە سەر شەقامەکان پەیامی یەکگرتن و یەکڕێزی هەڵگرن”.
وەکوو دەبینین لەو بەشەی کە باسی ناڕەزایەتییەکان دەکات هیچ پاشگرێک بۆ لوڕ و بەختیاری و فارس بەکار نابات چونکە (فارس) لەوێدا هاتووە بەڵام لە دەربڕینی دووەمیاندا بە سەرۆک هێز و خێڵ و عێل باسی کورد و لوڕ و… دەکات و هیچیشیان نابووێرێت، ئەمە دووفاقێتییە لە بەکاربردنی دەستەواژەکاندا لە ڕاستیدا پێش هەر شتێک فێڵ و کایەیەکی زمانی و دیسکۆرسیڤە کە بەو شێوەیە ڕەزا شا هەم دەیەوێت کۆمەڵە پانئێرانیست و ئێرانچێتییەکانی دەوروبەری خۆی پێ بێدەنگ بکات و هەمیش ئەمە بڵێت کە دانی بە هەموو دانیشتووانی ناو جوگرافیای ئێراندا هێناوە بەڵام چ داننانێک؟ داننانێک کە تەنیاوتەنیا لە تێگەیشتنێک هەڵدەخێزێت کە خوێندنەوەی بۆ کۆمەڵگە و پێکهاتی کۆمەڵایەتی هی سەد ساڵ پێش ئێستایە و لە نەزانیێکەوە هەڵدەخێزێت کە لەسەرەوە تیشکم خستە سەری یان نا دەگەڕێتەوە بۆ هەمان سیاسەتی پەهلەوییەکانی پێشوو واتە ناوەندگەرێتی و نکۆڵیکردنی کەمینە و نەتەوەکانی دیکە. دژوازییەکانی ئەم دیسکۆرسە کاتێک دەردەکەوێت کە باسی دیموکراسی دەکات و داکۆکی لە مافی هەموو ئێرانییەکان دەکات وەکوو بڵێی پێش ئەو ڕژێمەکانی پێشوی تاران باسیان نەکردبێت! ئەو ڕەخنە لە سیستەمی کۆماری ئیسلامی دەگرێت کە باوەڕی بە نەتەوە نییە و بە “ئومەت” هەیە و لە حاڵێکدا خۆیشی بە هەمان پێکهات ئایدۆلۆژیاکەی ئاڕاستە دەکات و دەیخاتە ڕوو، ئومەت هەموو باوەڕدارانی ئایینێکی دیاریکراو دەگرێتەوە و نەتەوەش بەم پێناسەیەی ئەو هەموو ئەوانە دەگرێتەوە کە لە ئێراندا دەژین و لەژێر یەک ئاڵا و یەک کەلتوور و زماندا دەژین کە ئەویش فارسییە! ئەم شانۆ پێکەنیناوی و بە ڕواڵەت جیدییەی ڕەزا شا دەرخەری وەهمی ئەوە بۆ پێگەی خۆی و سیستەمێکی پاشایەتی و فامی هەلپەرەستانە و خۆخوازانەیەتی بۆ دیموکراسی!
خەڵکی دانیشتووی جوگرافیای ئێران لە ماوەی دەیان ساڵ خەباتی مەدەنی و ڕۆشنگەری و وشیاریدا دەزانن پاشایەتی و دیموکراسی وەکوو جنۆکە و بیسمیل وان و هەر جۆرە تێکەڵکردن و خستنەڕووی ئاوەها پڕۆژە و ئەڵتەرناتیڤێک جگە لە تڕکەڵەک و تراویلکە هیچی دیکە نییە! تراویلکەیەک کە وڕێنە و خەون و ڕێشکە و پێشکەکانی نادیارە! [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 320 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 05-07-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 2
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 30-06-2023 (1 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: لێکۆڵینەوە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رامیاری
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 05-07-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( شادی ئاکۆیی ) ل : 05-07-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( شادی ئاکۆیی )ڤە: 05-07-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 320 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 522,467
وێنە 105,723
پەرتوک PDF 19,692
فایلێن پەیوەندیدار 98,580
ڤیدیۆ 1,419
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
فۆڵدەر
کەسایەتی - بیروباوەڕێن سیاسی - نەتەوی کەسایەتی - ڕەگەز - خانمان کەسایەتی - جوڕێ کەسی - نڤێسەر کەسایەتی - جوڕێ کەسی - وەرگێڕ کەسایەتی - زمان - شێوەزار - ک. باکوور کەسایەتی - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - دهۆک کەسایەتی - جهێ ئاکنجی - کوردستان کەسایەتی - نەتەوە - کورد کەسایەتی - د ژیانێدا مایە؟ - بەلێ (حەتا ڕۆژا تۆمار/چێکرنا وی بابەتی، ئەڤ کەسە ل ژیانێدایە کەسایەتی - وڵات - هەرێم (ژدایکبوون) - باشوورێ کوردستانێ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.297 چرکە!