سەرۆک کۆمار، دکتۆر #لەتیف ڕەشید#، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی #05-07-2023# لە کۆشکی بەغدا، پێشوازیکرد لە سەرۆکی هاوپەیمانی ئەلعەزم، بەڕێز موسەنا ئەلسامەڕائی.
لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار، جەختی لە پێویستی بەردەوامی داڕشتنی یاسا گرنگەکان و پیادەکردنی دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و پاراستنی سەقامگیری ئەمنی و پەرەپێدانی ئابووری لە وڵاتدا کردەوە، لەپێناوی بەدەستهێنانی گەشەپێدانی گشتگیر و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاونیشتمانییان.
لە لای خۆیەوە، ئەلسامەڕائی، سوپاسی و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆک کۆمار و پێشنیارە بەنرخەکانی دەربڕی بە مەبەستی بەرزکردنەوەی واقیعی ئێراق لەسەر ئاستە جۆراوجۆرەکاندا و جەختیشی لە هەوڵە بەردەوامەکانی هاوپەیمانی ئەلعەزم کردەوە بۆ بەهێزکردنی یەکێتیی نیشتمانی و گەیشتن بە لێکتێگەیشتنی هاوبەش لەگەڵ هەموو لایەنەکاندا. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 397 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!