ژنێ ژن بەسەرهات شەرتی هەرات
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (ژنێ ژن بەسەرهات، شەرتی هەرات) ، وتراویشە: کە تازە هات، کۆنە خەڵاتە، بەپشت بەستن بەڕێگە پێدانی ئیسلامەتی لە کوردەواریدا پیاو لەسەر ژنی یەکەمەوە ژنی دووەمی هێناوە و لەسەر دووەمەوە سێەم و لەسەر سێەمیشەوە چوارەمی هێناوە، بەهۆی ئەزموونەوە دەرکەوتووە ئەو ژنەی ژنی بەسەرهاتووە لە کۆمەڵێک بوارەوە فەرامۆش و لاتەریککراوە بۆیە وتراوە: ژنێ ژن بەسەر هات شەرتی هەرات) . [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 221 جار هاتیە دیتن