بابەت: وەرزشی
لەگەڵ نیشاندانی خۆشەویستیمان بۆ قورئانی پیرۆز و بەرز ڕاگرتنی، تیپی تۆپی پێی تازەپێگەیشتوانی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# ئامادەکارییەکانی درێژە پێدەدات ، ئەوەش بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ خولی تۆپی پێی تازەپێگەیشتوانی یانەکانی کوردستان و ئێراق .
لە و چوارچێوەیەشدا و لە یارییەکی دۆستانەدا ، تیپەکەی یانەی پێشمەرگە بە ڕاهێنەری سۆران سەلیم میوانداری لە تیپی تۆپی پێی شەباب وەتەنی شاری بەغدا کردوو دوایی یارییەکی بەهێز دواجار تازەپێگەیشتوانی پێشمەرگە توانیان بە ئەنجامی 3 گۆڵی بێ وەڵام بردنەوە دەستەبەر بکەن ، گۆڵەکانی یانەی پێشمەرگە لە ڕێگەی یاریزانان ، سەرباز ئەحمەد بە دوو گۆڵ و ڕەهەند غەفورەوە تۆمار کران .
جێگەی باسە ، یانەی پێشمەرگە لە ئێستادا 2023 بەشداری لە خولەکانی تۆپی پێی پلە یەکی یانەکانی ئێراق بۆ ئاستی پێشکەوتوان دەکات ، جگەلەوەی بەشدارە لە خولی نایابی لاوانی یانەکانی کوردستان و پلە یەکی لاوانی یانەکانی ئێراق و خولی نایابی تازەپێگەیشتوانی یانەکانی کوردستان و پلە یەکی تازەپێگەیشتوانی یانەکانی ئێراق .[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 450 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!