نەخۆشی هەوکردنی کۆلۆن و کۆبوونەوەی چەوری لە ورگ و سکدا وەکوو نیشانەیەکی سەرەکی خەڵکی ئەم سەردەمەی ئێستایە، هۆکارەکانی بریتییە لە شێوازی هەڵەی ژیان و خواردن واتە کەمی جوڵە و وەرزشنەکردن و زۆر خواردن.
زۆربوونی نەخۆشییەکانی وەکوو شێرپەنجە و بەرزی پەستانی خوێن و جەڵتە بەهۆی ئەم کارەساتەیە، کۆبوونەوەی پیسایی لەناو کۆلۆن دەبێتە هۆی بەکارهێنانی هەموو ڤیتامین و ماددەی دژە ژەهر لەلایەن لەش وە بە کەمبوونەوەی ئەم ماددانە نەخۆشییەکان دەردەکەون کە پیسبوونی ژینگەی هەوا و ژەهرەکانی ناو خۆراکە کییمیاییەکان هەموویان تەندرووستی وێران دەکەن.
=KTML_Bold=پێکهاتەکانی:=KTML_End=
=KTML_Bold=بۆ پاککردنەوەی کۆلۆن:=KTML_End=
تۆوی سیلیۆم (بذر قطونه، اسفرزه psyllium) کەوچکی چێشت بکرێتە ناو پەرداخێک ئاو وە دابنرێت بۆ ماوەی یەک کاتژمێر، وە دوای تێکدانی هەمووی بخورێتەوە وە دەبێت دوو پەرداخ ئاو بەسەریا بخورێتەوە، بەیانیان و ئێواران.
=KTML_Bold=بۆ هەوکردنی ڕیخۆڵە و کۆلۆن:=KTML_End=
تۆوەکانی زیرە، یانسون، گشنیژ، شمڵی و ڕازیانە هەموویان ورد بکرێت و تێکەڵ دەکرێت و کەوچکی چا دەکرێتە ناو دوو کەوچکی چێشت لە ماست و دەخورێت بەیانیان و ئێواران، کە بۆ هەوکردنی و ئازاری کۆلۆن و غازاتی ناوسک زۆر کاریگەرە.
پێشنیاری وەرگرتنی ڤیتامین سی (1000 مگم) وە حەبی مەڵتی ڤیتامین و زینک دەکەم چونکە زۆر ڕێژەیان کەمە لەناو جەستەی زۆرێک لە نەخۆشەکان.
=KTML_Bold=بۆ توانەوەی چەوری ورگ:=KTML_End=
- لیمۆی بەسرە 10 دانە.
- زیرە 100 گرام واتە دوو مشت.
- ئەگەر نەخۆشی دڵەکوتێ و بەرزی پەستانی خوێن نەبێت دەکرێت کەوچکێکی چێشت لە تۆزی زەنجەفیلی وشک بەکاربهێنرێت.
- هەرسێکیان تێکەڵاو دەکرێن و ورد دەکرێت و وەکوو تۆز و پاودەر.
- کەوچکێکی چێشت لەگەڵ ماست بەیانیان و ئێواران.
ئەم شێوازە چارەسەری زۆر کاریگەرە بۆ گەلێک ئازارەکان، سەرسوڕان، نەخۆشی بەرزی پەستانی خوێن، دڵەکوتێ، دڵەڕاوکێ، شێرپەنجە، شەکرە، کۆڵنج و ئازاری جومگەکان. [1]