بێگومان جگەرەکێشان هۆکارێکە بۆ تووشبوون بە حاڵەتگەلی نەخوازراو و کێشەگەلی تەندرووستی.
پسپۆڕان لە گۆڤاری (do you know) ئاشکرای دەکەن: ئەگەر واز لە جگەرە بێنی و چیتر نەیکێشیت، کێشەکانی گەدەت، کە پێشتر هەبووە، چارەسەر دەبێت، هەروەها پێست و تاڵەکانی قژت جوانتر دەنوێنن. ئەگەر واز لە جگەرە بێنی و زیاتر لە پێشوو هەست بەخۆشی و وزەی زیاتر دەکەیت و لە ڕووی سێکسیشەوە چالاکتر و پڕ وزەتر دەبیت.
ئەگەر واز لە جگەرە بێنی، ئەگەری کەمە تووشی نەخۆشییەکانی دڵ ببیت و لە ڕووی بۆڕیی هەناسەشەوە تەندرووستتری و تووشی پشووتەنگی نابیت. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 477 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!