ماچێ ڕەشان یەک بە شەشان
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (ماچێ ڕەشان، یەک بە شەشان) ، وتراویشە: مێوژ ڕەشە لە گیرفانە، بەفر سپییە لە کۆرانه، ئەو ئیدیۆمە بە یاردا هەڵگوتن و ستایشە، کورد دەڵێت: هەر کەسە و بە یاری خۆیدا هەر دەرێت، عەرەبیش گوتویەتی: (کل یغنی علی لیلاە)، هەر سەبارەت بە ڕەشتاڵە و ئەسمەر وتراوە: ئەسمەران خوێنیان شیرینه، لە خۆشناوەتیش ئەوەی یاری ڕەشتاڵە بووبێ پێیدا هەڵگوتووە وتویەتی: ماچێ ڕەشان یەک بەشەشان. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 304 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!