پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,906
وێنە 106,345
پەرتوک PDF 19,329
فایلێن پەیوەندیدار 97,293
ڤیدیۆ 1,397
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
ئایا مرۆڤی ئەم سەردەمە هۆشمەندە؟
کوردیپێدیا، (مافێ گەهشتن بو زانیاری یێن گشتی) ژبو تەڤایا کوردان دەستەبەر دکەت!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئایا مرۆڤی ئەم سەردەمە هۆشمەندە؟

ئایا مرۆڤی ئەم سەردەمە هۆشمەندە؟
ناونیشانی بابەت: ئایا مرۆڤی ئەم سەردەمە هۆشمەندە؟
ئامادەکردن: دلێر محەمەد نووری

پەڕتووکی (Sapiens) ی مێژوونووسی بەناوبانگی ئیسرائیلی (یوڤاڵ نوح هەراری) ، یەکێکە لەو پەڕتووکە گرنگە مەترسیدارانەی کە لەم ساڵانەی کۆتاییدا، بەڕەهایی دەرکرابێت. ئەم پەڕتووکە گرنگە، چونکە تیشک ئەخاتە سەر مێژووی دوورودرێژی مرۆڤایەتی، هەر لە بەرەبەیانی تەقینەوە گەورەکەوە، تا دەگاتە ئەمڕۆ. ئەو لە بیگ بانگەوە دەستمان ئەگرێ و قوناغەکانی مێژووی ژیان و مرۆڤ و هەسارەی زەوی، یەک بە دوای یەک، شی ئەکاتەوە، تا نیشانمان بدات بۆچی و چۆن بە ئەمڕۆ گەیشتووین؟ هەر وەها مەترسیداریشە، بەوەی کە ڕوونی دەکاتەوە کە چۆن پێشەوەچوونەکانی مرۆڤ، لە 500 ساڵی کۆتاییدا، ئەم هەموو کارییگەرییەیان داناوە، بۆ ئەوەی کەداهاتوومان وەکوو مرۆڤ، نیشان بدەن کە چی لێ بەسەر دێت؟
بە خوێندنەوەی ئەم پەڕتووکە، خوێنەر ئەکەویتە نێو یەک دونیا لە گوومان و ڕامان و پرسیار، لە بارەی خودی ژیان و مرۆڤ و هەڵسوکەوتەکانی. هەر وەها، مرۆڤ ئەخاتە بەردەم یەک دونیا گوومان و پرسیار، لە بارەی خوێندنەوە و لێکدانەوەی ئایینەکان بۆ بوون. شتگەلێکیش ئەخاتە ڕوو، سەبارەت بە هاوکێشە و دژیەکییەکانی، هەڵسوکەوتی مرۆڤ، لەنێوان ژیری لە بەردەوام بوون، لە پاراستنی جۆری خۆی و هەوڵدان بۆ لەناو بردنی کۆی ئەستێرەی زەوی بە خۆیشییەوە. هەر بە خوێندنەوەی ئەم پەڕتووکە، ئەکەویتە داڵغەی بیرکردنەوە، لە داهاتووی مرۆڤایەتی کە ئاخۆ، ڕادەی ژیری مرۆڤی ئەمڕۆ، ئیتر دەست دەدات بۆ مانەوە یاخود بۆ مانەوە ئیتر پێویستمان بە جۆرێک لە مرۆڤی باڵایە (سوپەرمان) ، کە پەیدا ببێت و جێگە بەم مرۆڤەی ئێستا لێژ بکات؟!
هەراری بەم پەڕتووکەی، گۆمی بیرکردنەوەت ئەشڵەقێنی و ئاڕاستەی ئەگۆڕێ، لە مەسەلە، لاوەکییە، تایبەتییە، بچووکە هەنووکەییەکانی ژیان، بۆ مەسەلە، چارەنووسسازە، گشتییە گێتییەکانی ژیان. لە لایەک گیانی بەپرسیارێتیت تیا ئەژێنێتەوە و هەوڵ دەدات بێدەربەستیت کۆتایی پێ بێنێت. لە لایەکی دیکەشەوە بێدەربەستت دەکات بەوەی کە ژیان گەیشتووە بە ئاستێک، ئیتر بە بێ ویستی مرۆڤ لە هەڵکشانە بەرەو داڕمان. جگە لەمەش، ڕاستەوخۆ پەیوندی ئەمڕۆی بوون، ئەبەستێتەوە، بەو زنجیرە پێشەوەچوونانەی، گەشەی ڕێچکە و بنەچەی مرۆڤەکان و گۆڕانکارییە فیزیکی و کیمیایییە ژینگەییەکانی هەسارەی زەوی، تا دەمانباتە خاڵی سەرەتای بوو کە ئەویش بە تیۆری تەقینەوە مەزنەکە ئەناسرێت. ئەم زنجیرە ڕووداوانەی، کە بە نزیکەی 14 ملیار ساڵ ئەخەمڵێنرێت. هەروەها ناڕاستەوخۆ، گوومان ئەخاتە سەر، کۆیی گێڕانەوە ڕەشباوەڕییەکانی (خرافە) ئایینەکان بۆ بوون، کە خۆیان لە چەند هەزار ساڵێک دوورتر نابیننەوە و هیچ لێکدانەوەیەکشیان بۆ ملیارەها ساڵ نییە.و وەکوو ئەوەی تەمەنی خوداکانیش هەر ئەو چەند هەزار ساڵەیە و ئەوانیش بێ ئاگان لەو پێشینانەی مرۆڤایەتی و زەوی و هەسارەکانی دیکە، پیادا ڕۆیشتوون. هەرچەندە زۆرێک لەو تیۆرییانە و دۆزراوانەی پاشماوەی ئێسک و پروسکی داپیرە و باپیرە گەورە و دێرینی مرۆڤە سەرەتاییەکان، بە شێوەی زانستی و شیکاریی دی ئێن ئەی و شیکارییە فیزیایی و کیمیاییەکان و بە خودی زانستی جیۆلۆجی و تەنانەت زانستی بەردەکان (Petrologi) یشەوە، سەلمێنراون.
لە پێشەکی پەڕتووکەکەیدا، هاتووە کە:-
ئاگر، هێزی پێ بەخشین. زەمکردن و گێڕانەوەی نهێنی، یارمەتیی داین تا هاریکاری یەکبین. کشتوکاڵ، چێژی خواردنی بەرزکردینەوە. ڕەش باوەڕی (خرافە) ، فێری کردین یاسا و سیستەم بپارێزین. دراو، شتێکی پێ بەخشین کە متمانەی پێ بکەین. دژیەکییەکان، کولتوری بۆ درووست کردین. زانستەکانیش، کردینی بە مەترسی بۆ سەر ژیان.
ئەمەی سەرەوە، کوورتەی پێشڕەفتییە، یەک بە دوا یەکییەکانی، مێژووی مرۆڤایەتییە، لە سەرەتاوە تا ئەمڕۆ. لەمەش زیاتر، هەر لە سەرەتای پەڕتووکەکەیدا، خشتەی زەمەنی بۆ مێژووی مرۆڤایەتی دیاری کردووە، قۆناغ بە قۆناغ و ناوی ناوە:-
خشتەی کاتیی (زمنی) مێژوو، بەم جۆرەی لای خوارەوە:-
1/ 13٫8 ملیار ساڵ بەر لە ئێستا:-
-مادە و وزە پەیدا بوون، ئەمەش ئەکاتە (سەرتاکانی فیزیا) .
-گەردیلە و گەرد پەیدا بوون، واتا (سەرەتاکانی کیمیا) .
2/ 4٫5 ملیار ساڵ بەر لە ئێستا:-
ئەستێری زەوی پێکهات.
3/ 3.8 ملیار ساڵ بەر لە ئێستا:-
زیندەوەر پەیدا بوو، واتا (سەرەتاکانی زیندەوەرزانی) .
4/ 6 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا:-
یەکەم داپیرەی مرۆڤ و شیمپانزی پەیدا بوون.
5/ 2٫5 ملیۆن ساڵ بەر لە ئێستا:-
-پێشکەوتنی ڕەگەزی هۆمو (مرۆڤ) لە ئەفریقیا و سەرەتای پەیدابوونی ئامێرە بەردینەکان بوو.
6/ 2 ملیۆن ساڵ بەر لە ئێستا:-
مرۆڤ لە ئەفریقاوە بە ئۆراسیادا بڵاوبوونەوە و پێشکەوتنی مرۆڤی جۆراوجۆری لێکەوتەوە.
7/ 500 هەزار ساڵ بەر لە ئەمڕۆ:-
مرۆڤی نیاندرتاڵ لە ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیدا بوون.
8/ 300 هەزار ساڵ پێش ئێستا:-
ئاگر بۆ بەکاربردنی ڕۆژانە سوودی لێوەرگیرا.
9/ 200 هەزار ساڵ پێش ئێستا:-
مرۆڤی هۆشمەند و ژیر گەشەی کرد.
10/ 70 هەزار ساڵ پێش ئێستا:-
شۆڕشی زانیاری دەستی پێ کرد و زمانەکانی خەیاڵ کردن دەرکەوتن و ئەمە سەرەتای مێژوو بوو (مێژوو لێرەوە ڕوونتر ئەناسرێتەوە) . لەم کاتەدا مرۆڤی ژیر لە ئەفریقیاوە بە دونیادا بڵاوبوونەوە.
11/ 45 هەزار ساڵ پێش ئێستا:-
مرۆڤی ژیر لە ئوستورالیا جێگیر بوون و ئاژەڵە زەبەلاحەکانی ئوستورالیا لەناوچوون.
12/ 30 هەزار ساڵ پێش ئێستا:-
مرۆڤی نیاندرتاڵ لە ناوچوون.
13/ 16 هەزار ساڵ بەر لە ئەمڕۆ:-
مرۆڤی ژیر لە ئەمریکا جێگیر ئەبێ و ئاژەڵە زەبەلاحەکانی ئەوێش لە ناو دەچن.
14/ 13 هەزار ساڵ پێش ئێستا:-
دواجار مرۆڤی دورگەی فلۆرێنسی ئەندەنووسیا لە ناودەچن و تاکە جۆرێکی مرۆڤ کە دەمێنێتەوە مرۆڤی ژیرە.
15/ 12 هەزار ساڵ پێش ئێستا:-
شۆڕشی کشتوکاڵی بەرپا بوو و ڕوەک و ئاژەڵ بەخێوکردن و نیشتەجێی بوون دەستی پێ کرد.
16/ 5 هەزار ساڵ بەر لە ئێستا:-
یەکەم پادشانشین و نووسین و دراو و ئایینە فرە خواکان دەرکەوتن.
17/ 4250 ساڵ بەر لە ئەمڕۆ:-
یەکەم ئیمبراتۆر-ئیمبراتۆری سەرجۆنی ئەکەدی دەرکەوت.
18/ 2500 ساڵ بەر لە ئەمڕۆ:-
-سیستمی دراو داهات - دراوی جیهانی.
-ئیمبراتۆریی فارسی پەیدا بوو - وەکوو سیستمێکی جیهانی کە هەموو دونیا سوودی لێ ببینێت.
-بوزی لە هیندستان پەیدا بوو - وەکوو ڕاستییەکی جیهانی بۆ ئازادکردنی هەموو مرۆڤایەتی لە ئازارچەشتن.
19/ 2000 ساڵ پێش ئێستا:-
-ئیمبراتۆری هان لە چین پەیدا بوو.
-ئیمبراتۆری ڕۆمانی لە دەریای سپی پیدا بوو. -نەسرانییەکان پەیدا بوون.
20/ 1400 ساڵ بەر لە ئێستا:-
ئیسلام پەیدا بوو.
21/ 500 ساڵ بەر لە ئەمڕۆ:-
شۆڕشی زانستی پەرپا بوو. مرۆڤایەتی نەزانی خۆی ئەسەلمێنێ و ئەنجا ئەگاتە هێزی ڕەهای خۆی. ئەوروپییەکان هەردوو ئەمریکاکە و زەریاکان داگیر دەکەن. ئەستێرەی زەوی دەبێتە یەک گۆڕەپانی مێژوویی. سەرمایەداریش سەردەکەوێت.
22/ 200 ساڵ بەر لە ئەمڕۆ:-
شۆڕشی پیشەسازی دەستی پێ کرد. خێزان و کۆمەڵگە گۆڕا بە دەوڵەت و بازاڕ. لەناوبردنی بە کۆمەڵی ڕوەکەکان و ئاژەڵەکان لەلایەن مرۆڤەوە بەرپابوو.
23/ لە ئێستادا:-
مرۆڤەکان سنووری زەوییان بەزاندووە. چەکی ناوکی بووە بە مەترسی بۆ سەر مانەوەی مرۆڤایەتی. زیندەوەرەکان لە ڕێگەی داڕشتنی نەخشەی زیرەکەوە پێکدەهێنرێن، نەک بە شێوەیەکی سرووشتی.
24/ لە داهاتوودا:-
ئایا داڕشتنی نەخشەیی زیرەک دەبێتە گرنگترین پرینسیپەکانی ژیان؟ ئایا سوپەرمان جێگەی مرۆڤی ژیر (عاقل) دەگرێتەوە؟
یوڤاڵ بە کوورتی ئەو ڕێڕەوە مێژووییەی مرۆڤایەتی لەم 24 خاڵەدا چڕ کردۆتەوە.
گەر ئێمەش بە چاوی ڕەخنەگر لەم بیست و چوار خاڵەمان ڕوانی، دەگەینە چەند سەرنجێکی گشتی و دیار.
بۆ نموونە، گریمان تیۆری تەقینەوە مەزنەکەی سەرەتای ژیان وەهمە و سەرجەم تیۆری و دۆزینەوەکانی ستیڤن هاوکینگشمان (stephen hawking 1979-2009) پووچەڵ کردەوە. واشمان دانا و کە باویشە لە لای باوەڕدارانی ئایینە یەکتاپەرست و ئیبراهیمییەکان، کە خودای تاک و تەنیا داهێنەری ئەم هەسارانەو مرۆڤایەتییە. خودا خاوەن و بزوێنەری ئەم 14 ملیار‌ ساڵەیە. باشە نابێ لە خۆمان بپرسین، کاتێ زانست سەلماندوویەتی کە یەکەم مرۆڤی ژیر و هۆشمەند، زیاتر لە 200 هەزار ساڵە پەیدا بووە، بەڵام بە چ دەلیلێک و بۆچی خودا، تەنیا 2000 ساڵێک پێش ئێستا، بیر لەوە دەکاتەوە پەیامی خۆی بگەیێنێتە مرۆڤ؟ بە پێی گێڕانەوە ئاییییەکان بێت تەمەنی ئادەم و حەوا لەسەر زەوی وەکوو یەکەم مرۆڤ زیاتر نییە.لە 10 هەزار ساڵ. ئەگەر ئێمە بزانین کە ئەکەدییەکان لە 4٫250 هەزار ساڵ پێش ئێستا وەکوو یەکەم ئیمبراتۆر هەبوون و خۆریان پەرستووە، بۆچی تووشی ئادەم و حەوا نەهاتوون تا لە ڕاستی و درووستی خەلق و خالق تێبگەن و واز لە خۆرپەرستی بهێنن؟
گومانەکانی یوڤاڵ نوح، لەو پەڕتووکەدا و لە زۆر جێگەیدا، بە مەبەست بێ یان بێ مەبەست، پێمان دەڵێ: کە خاوەنی خوداکان مرۆڤەکانن نەک بە پێچەوانەوە. هەر بۆیە سنووری بیرکردنەوەی خوداکان لە سنووری بیرکردنەوەی مرۆڤەکان تێناپەڕێت. ئەمانە تەنیا چەند سەرنجێکی بچووک بوون لەو پرسیار و گوومانە وروژێنەرانەی، هەراری لە مەڕ ئایینەوە، کردوونی. دەنا ئەو گوومانی خستۆتە سەر گەلێ بیرکردنەوەی تر مرۆڤی ئەمڕۆ. چونکە مرۆڤ تەواو بێئاگایە لە ملیارەها ساڵی پێشینەی خۆی و هەر بەم پێیەشە بێئاگا ئەخوا و بێ ئاگا درووست دەکا و پێش ئەکەوێ و بێ ئاگا دەژی بۆ داهاتوو. ئەو داهاتوویەی ئەو سەری تونێلەکەی دیار نییە.
ئەم پەڕتووکە بە گشتی خوێنەری وردی ئەوێ، چونکە خوێنەر‌ بە سەر پردی سیراتدا ئەبات، لایەکی بێ هیوایی و ڕەشبینییە.و لایەکیشی داوای هیوا و وریایی دەکات لە مامەڵە کردن بە ژیان و هەسارەی زەوییەوە. ماوەتەوە بڵێم با ئەم پەڕتووکەی هەراری پڕۆژەی خوێندنەوەی داهاتووت بێت. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 438 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 3
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 11-09-2022 (2 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رانانی پەڕتووک
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 92%
92%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 08-07-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( شادی ئاکۆیی ) ل : 08-07-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( شادی ئاکۆیی )ڤە: 08-07-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 438 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,906
وێنە 106,345
پەرتوک PDF 19,329
فایلێن پەیوەندیدار 97,293
ڤیدیۆ 1,397
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.5 چرکە!