پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,368
وێنە 105,182
پەرتوک PDF 19,478
فایلێن پەیوەندیدار 97,477
ڤیدیۆ 1,394
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
کوفر و ئیمان!
هەر کون و ڕیدانەکا وڵاتی، ل ڕوژهەڵات هەیا ڕوژئاڤا، ل باکوور هەیا باشوور... دبیتە چاڤکانیا کوردیپێدیا!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کوفر و ئیمان!

کوفر و ئیمان!
ناونیشان: کوفر و ئیمان!
نووسەر: #ڕێبین ئەحمەد ڕەشید#
ڕۆژی دەرچوون: #06-07-2023#
=KTML_Bold=ڕوانینێکی سەرپێیی=KTML_End=
مەسەلەکانی بەکارهێنانی تەبدیع و تەکفیر و ئیرتیداد و هەڵگەڕانەوە لە دین و زەندەقە مەسەلەگەڵێکی تەواو سیاسین لە ئیسلامدا، بەکارهێنانی ئەم تێرمانە لەڕابردوودا زۆرینەی کات دووروونزیک پەیوەندییان بە سیاسەت و دەسەڵاتی دینییەوە هەبووە نەوەک مەسەلەی سەر بە ئیمانی دینی بن. ئەم باسانە هەمیشە لەلایەن دەسەڵات و دەسەڵاتداری دیینەوە بۆ مەرام و هەڵپەی سیاسی و هەژمونبازی وروژێندراون و فەقیهان و پیاوانی دینیش وەک ئەوەی ئەمڕۆ کە دەیبینین بەشێکیان لە ترسدا و بەشێکی دیکەیان لە برسدا کەم و زۆر کەوتونەتە ژێر کاریگەریی سوڵتەو دەسەڵاتی دینی ڕۆژەوە و نەزانانە تێرمەکانی کوفر و ئیمان و ئیسلامیان تێکەڵ کردووە.
بە گوێرەی تەرمینۆلۆژی قورئان کوفر لەبەرانبەر ئیسلامەوە نییە بەڵکوو لەبەرانبەر ئیمانەوەیە، واتە کەسی بێ ئیمان نزیکدەبێتەوە لە کوفر نەوەک کەسی ناموسوڵمان. ئەوەی بەرانبەر ئیسلام دەوەستێت وەک دژ نیفاق و ئیرتیداد و فیسقە، نەوەک کوفر.
قورئان بەڕوونی ئەم باسەی لە چەندین شوێندا وروژاندووە (قالت الاعراب امنا قل لن تومنوا ولکن قولو اسلمنا) : دەشتەکییەکان وتیان ئیمانمان هێناوە پێیان بڵێ ئێوە ئیمانتان نەهێناوە بەڵکوو ڕادەست بوون و موسوڵمان بوون.
لە جێگایەکی دیکەدا قورئان لەوەسف و پەسنی خاوەن دین و تەنانەت موشریکەکانیشدا وشەی کافر بۆ هەموویان بەکار ناهێنێت، بەڵکوو دەڵێت: ئەوانەی وا لە موشریکەکان و ئەهلی کیتاب کە کافرن، ناڵێت هەموویان کافرن بەڵکوو هەڵاوێردی کافرەکانیان دەکات و دەڵێت ئەوانەیان کە کافرن: (إِنَّ الَّذِينَ کَفَرُوا مِنْ أَهْلِ الْکِتَابِ وَالْمُشْرِکِينَ) موفتیزادە پێی وایە کافران لە پەنجەکانی دەست تێپەڕیان نەکردووە لەکاتی دابەزینی ئەم ئایەتەدا.
لە شوێنێکی دیکەدا باس لە ئیماندارانی سابیئەو گاور و جوەکان دەکات و لەەک ئاستدا ناویان دەهێنێت لەگەڵ ئیماندارانی شوێنکەوتووی حەزرەتی محەمەددا: (إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَالَّذِينَ هَادُوا وَالنَّصَارَىٰ وَالصَّابِئِينَ مَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَعَمِلَ صَالِحًا فَلَهُمْ أَجْرُهُمْ عِندَ ڕَبِّهِمْ وَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ)
ئەوەی ئەمڕۆبەڕاست و بەچەپدا لەسەر برۆ هەڵگرتنێک، قژ بۆیاخکردنێک، لەچک و ڕیشبەرنەدانەوەیەک ئەمرێکی فەرعی زۆر لاوەکی خەڵک کافر دەکات، دەبێت بزانێت چەندە دوورە لەڕۆحی قورئان، ئەوەی دەیڵێت سەبارەت بە کوفر لە نەزانی و جەهلێکی مورەکەبەوە هەڵدەقوڵێت نەوەک ڕۆحی دین و قورئان هەرچەندە خۆشی زۆر بە شارەزا بزانێت.
=KTML_Bold=خودا چۆن لە کوفر و ئیمان دەڕوانێت؟=KTML_End=
لە سادەترین مانایاندا هەم کوفر و هەم ئیمانیش دوو ڕیگان بۆ یەک ئامانج، بەگەیشتن بە ئامانجەکەش ئیدی ڕێگاکان گرنگییەکەی جارانیان نامێنێت. ماناکانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوا تا کاتێک مانایان هەیە کە ئێمە لەسەر زەوین و دوورین لە خۆرەوە، کە گەیشتین بە خودی خۆر ئیدی ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوا مانایەکیان نامێنێت (لللە المشرق و المغرب) ، کەسیان حەق و ئەوی دیکەیان باتڵ نییە، بەڵکوو هەر نین. لەناو خۆردا نەک ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوا بەڵکوو خودی ڕووگەش نامێنێت، هەموو ڕویەک هەر ڕووی خۆرە: (فاینما تولوا فثم وجه الله)
مەسەلەی کوفر و ئیمانیش مەسەلەیەکی هەر لەم جۆرەیە، ئەوە ئێمە و ئیعتیبارەکەمانە بۆیان مانایان دەداتێ نەوەک کوفر شتێکی دژ بێت بە خودا و ئیمانیش دۆستی بێت. کوفرو ئیمان لە ڕوانگەی بوونیانەوە هەردووکیان پەیوەندییان بە خوداوە هەیە، واتە باسەکە لەهەردووکیاندا هەر باسی خودایە، یەکێکیان بە داپۆشینی ئەوی دیکە بە پەردە لەسەر لادانی. لە ڕوانگەی بوونە زاتییەکەشیانەوە هەردووکیان بەهەمان ئەندازە مەخلوق و درووستکراوی خودان. بە گەیشتن بەو ئیدی ڕێگاکان مانایەکیان نامێنێت.
=KTML_Bold=کوفر باشە یان خراپ؟ ڕوانینێکی قووڵ=KTML_End=
کوفر لەخودی خۆیدا وەک بوونوجود شتێکی خراپ نییە. ئەوەی کوفر دەکاتە شتێکی خراپ چییەتی ماهیەتە کەیەتی کە ئێمە دەیدەینێ نەوەک بوونە ئۆرجیناڵەکەی خۆی کە خودا درووستی کردووە. کوفریش هەر وەک ئیمان لە بووندا درووستکراوێکە لە درووستکراوەکانی خودا. دەقیق وەک ئەو کەسەی کە قسە دەکات، لە قسەکانیدا هەم جوێن دەدات هەم وشەی جوان لە زاری دێتە دەرێ. ئێمە ناتوانین بڵێین قسەکردن لە زاتی خۆیدا شتێکی باشە یان خراپ، ئەوەی وادەکات ئێمە جوێن بە خراپ و وشە جوانەکان بە باش بزانین ماهیەتی قسەکردنەکەی کەسی قسەکەر و ئیعتباری ئێمەیە بۆقسەکان نەوەک خودی قسەکردنەکە. قسەکردن لەخۆیدا نەباشە نەخراپ، ئیعتباری ئێمە بۆ قسەکان باش و خراپیان دیاری دەکات. کوفریش لە مەسەلەی بوون و خیلقەتدا شتێکی هەر لەمجۆرەیە. لەبوونەکەیدا کوفر شتێکی خراپ نییە، ئەوەی دەیکاتە شتکی خراپ ماهیەتەکەیەتی. مەولانا لە مە#سنە#ویدا و لەوەڵامی ئەو قسەیەی پێغەمبەردا کە دەڵێت (الرضا بالکفر کفر) : ڕازیبوون بە کوفر کوفرە. دەڵێت ئەم دووجۆرە لە کوفر ناودەنێت کوفری قەضا و و کوفری مەقضی. وەک قەزاو قەدەرێکی خودا کوفر لە بووندا هەیە و بوونەکەشی مەزمووم و ناشیرین نییە بەڵکوو ڕێگایەکە لە ڕێگاکانی گەیشتن بە خوا، بەڵام وەک کوفری مەقضی ئەو دەرکەوتنەی کوفرە لە مێشک و ڕۆح و نەفسی ئێمەدا دەیکات و ڕێگر دەبێت لە گەیشتن بە ئیمان ئەوکاتە دەبێتە شتێکی ناباش:
(گفتمش این کفر مقضی نه قضاست
هست آثار قضا این کفر ڕاست)
گەر لەچاوی خوداوە بڕوانین کوفر و ئیمان هەمان ئەو دوو ڕێگایەن کە بۆ ناسینی ئەو پێویستن. ئەوەی وایکردووە شاعیرانی شاعیرانی کلاسیکی ئێمە زۆر نەرم و پڕ تۆلێرانس بن بەرانبەر دیاردە سرووشتییەکانی کۆمەڵگە و زۆر توندبن بەرانبەر بەو زاهید و مەلاشێخ و واعیزانەی کە بە چاویلکەیەکی مرۆییەوە دەیانەوێت خوایەتی بکەن و مۆری کوفر و ئیمان لەو دیاردانە بدەن هەر ئەم ڕوانینە درووستەیان بووە بۆ کوفر و ئیمان، تێکەڵنەکردنی کوفرە لەگەڵ ئیسلام بۆ مەرامی سیاسی ودەسەڵاتخوازی. ئەوان پێیان وایە مرۆڤی ئیماندار دەبێت لە چاوی خوداوە بۆ مرۆڤ نەوەک بۆ دەستکەویت خۆی لە چاوی مرۆڤەوە تەماشای خودا بکات. بە بۆچوونی ئەوان ئیمان چەندە بوون و حوزوری خودا دەردەخات لەڕێگای ئیقرار و دانپێدانانەوە، کوفریش هەمان کار لەڕێگای ئینکاری کردنەوە ئەنجام دەداتەوە، بە قەولی ئەحمەدی خانی ئیمانداران مەستی ڕوون و کافرانیش مەستی زوڵف.
=KTML_Bold=کوفر و ئەدەبیات!=KTML_End=
لە ئەدەبیاتی کلاسیکدا هەمیشە زوڵف و ڕەشییە توندەکەی و داپۆشینی ڕووی یار وەک ئەو کوفرە وێناکراوە کە ئێمە بەخۆیانەوە گیرۆدە دەکەن و بەردەوم لە خۆیاندا دەمانهێڵنەوە و ناهێڵن بە ئیمانی ڕووی یار بگەین. درێژی و ڕەشییە توندەکەی زوڵف هێما بۆ زیاتر مانەوە و گیرۆدەبوون لەو زوڵمەتەی کوفردا دەکات. وەک بوون و ماهییەت زوڵف لە خودی خۆیدا نەک هەرشتێکی خراپ نییە، شتێکی پێویستیشە بۆ بوونی یار و موبتەلاکردنی ئێمە بەخۆیەوە، ئەوەی وادەکات خراپ دەربکەوێت ئەو ماهیەت و ئیعتیبارەیەتی کە ئێمە بۆی دادەنێین و هەندێک جاریش وەک قولاپ لێمان گیر دەبێت لە خۆیدا دەمانهێڵێتەوە و ناهێڵێت بە ئیمانی ڕوو بگەین. مەحوی لە دێڕێکدا شانازی بەم کوفرەی زوڵفی یارەوە دەکات و پێی وایە هەر ئەمە وایکردووە ئیماندارانی خاص و عام درووست بێت. بەڵام من پێم وایە مەحوی لەو دێڕەدا هەڵەیەکی مەنهەجی دەکات بەوەی کوفری بەرانبەر ئیسلام داناوە و وەک ئافەتێک بۆ ئیسلام تەماشای دەکات، لەکاتێکدا کوفر لە تەرمینۆلۆژی دینی و کەلامی دینیدا بەرانبەر ئیمانە نەوەک ئیسلام، گەر ئافەتێکیشی هەبێت ئەوا بۆ ئیمانە نەوەک ئیسلام. دەشێ کەسێک موسوڵمان بێت و ئیمانداریش نەبێت، بەڵام مەحاڵە کەسی کافر ئیماندار بێت. کوفر هەمیشە لەبەرانبەر ئیمانەوە دێت نەوەک ئیسلام:
(بنازم من بە کوفری زوڵفی تۆ ئەی ئافەتی ئیسلام
کە ئەستۆبەندی جیزیەی خستە مل ئیمانی خاس و عام)
هەرچەندە بەتەمەن لە مەحوی گەورەترە و پێش ئەو وەفاتی کردووە نالی لە دێڕێکی زۆرگرنگدا دەم لەم باسەدەدات و بە وریاییەوە وشەکان هەڵدەبژێرێت، ئەو پێی وایە ئێمە لە ڕێگای کوفری زوڵفەوە دەتوانین پەی بە ئیمانی ڕوو ببەین و بیدۆزینەوە. بە پێچەوانەی مەحویەوە کوفری بەرانبەر ئیمان داناوە نەوەک ئیسلام. نالی پێیوایە گەر کوفر نەبێت ناتوانین هەنگاوێک بەرەو ئیمان بهاوین. ئەوە کوفری زوڵفە وەک ڕێگایەکی نێوەندیی دەستگیرۆییمان دەکات تا بە ئیمانی ڕووبگەین:
(لە سایەی کوفری زوڵفت دڵ فنا في النوری ئیمانە
مەڵێن زوڵمەت خراپە، وەسڵی پەروانە لە شەودایە)
بەم پێودانگە بێت نالی وردتر لە مەحوی تەماشای هەردوو تێرمی کوفر و ئیمان دەکات و پێی وایە کوفر و ئیمان هەردووکیان باس لەیەک شت دەکەن کە ئەویش خودایە، یەکێکیان دایدەپۆشێت و ئینکاریی دەکات زوڵف-کوفر، هەرچی ئەوی دیکەیان هەیە ڕوو -ئیمان باس لە دەرکەوتن و تەجەلی و ڕەنگدانەوەکانی دەکات لە جیهانی مەحسوسات و ژمارەکاندا.
(هەردو برهێن تە نە محراب چ ئیمان و چ کوفر//
بوود و نابوود کو یەکن ئەڤ چ سەواب و چ عقاب.) (مەلێ جزیری)
مەولانای بەڵخ پێی وایە چ کافران و چ ئیمانداران هەموویان بە جۆرێک لە جۆرەکان مەستی ئەون، جیاوازییەکەیەیان تەنیا ئەوەیە ئیماندارەکانی مەستی ئیقرار و دانپێدانانن بەڵام کافرانی مەستی ئینکار و ڕەتکردنەوەن:
(مٷمنان زاقرار مست و منکران ز انکار مست)
مەولانا خالیدی #شارەزوور#ی دەڵێت: چ ئیماندار چ کافر لە چ لە مزگەوت و چ لە بتخانەکانیان سەنای تۆ دەکەن، یەکێکیان سەنای بوونت دەکات ئەوی دیکە نەبوون یا شاردنەوەت:
(هەم جە مەساجید هەم جە بتخانان
موئمین و کافر سەناو موانان)
بۆ ئەوەی تەکفیر نەکرێین دیسان دەمەوێت جەخت لەوە بکەمەوە کوفر لە بوونە وجودییەکەی خۆیدا هاوشێوەی ئیمان ڕێگایەکە لە ڕێگاکانی گەیشتن بە خودا. مەرتەبەیەکە لەمەراتیبی ئیمان، بەڵام مەرتەبەیەکی زۆر سەرەتایی. کەسی کافر بە گوێرەی تەرمینۆلۆژییە ئەدەبییەکەی شەیدا و مەفتوونی زوڵفە، لەزەت لە نەبینینی ڕوو یا ئینکاریکردنی دەبینێت، یا هەر ناتوانێت و لیاقەتی ئەوەی نییە ڕووی یار ببینێت. بۆیە لە زوڵف و زوڵمەت و پێچەکانی زوڵفدا دەمێنێتەوە.
(حەڵقە حەڵقەی چ دەکەیت داوی کەمەندی زوڵفت
بۆدڵەی خەستە کەوا بەستەیی هەوداێیکە)
بەقەولی مەسنەوی مەستە بەڵام مەستی ئینکاریکردنە. هەرچی ئیمان هەیە لە بوونە وجودییەکەی خۆیدا هاوتای کوفرە کە ئەویش مەخلوقێکە لە مەخلوقەکانی خودا، ئیماندار بەگوێرەی تێرمینۆلۆژییە ئەدەبییەکەی توانیوێتی تەجاوزی زوڵف بکات و تێیپەڕێنێت و بە ڕوو بگات، حەلقەکانی زوڵف نەیانتوانیوە خۆیان لێ گیر بکەن و لەو تاریکیییەدا بیهێڵنەوە، بۆیە ئەم کە زوڵف و زوڵمەتەکەی تێدەپەڕێنێت بەو واتایە دێت کە دونیای دژ و ژمارەکان بەرەو وەحدەتی ڕوو بەجێدەهێڵێت:
(لەو کەسە دینی ئەتۆ نووری دڵ و ئیمانییە،
ڕوو بە زوڵفت دامەپۆشە، یەعنی کافرسانییە)
بەو شێوەیە نییە ئیمان دۆستی خودا و کوفریش دوژمنی بێت، خودا بۆیە خودایە تا هەموو شتێک درووستکراوی ئەوبێت و یەک مەسافە لە هەموو شتاکەنەوە دوور بێت، وەک ئێمە نەبێت کە حەز وڕقی عایفی بڕیاری پێ بدات، دوژمنایەتی لەگەڵ هیچ شتێکدا نییە چونکە هیچ شتێک هاوتای ئەو نییە تا دوژمنایەتی بکات. بۆیە ئەوەی گرنکە ڕوانینە لە چاوی خوداوە بۆ مرۆڤ و دیاردەکانی نەوەک ڕوانین لە چاوی مرۆڤەوە بۆ خودا، ئەوەی یەکەمیان خودایەکی بەڕەحم و بەبەزەیی و بەشەفەقتمان پێ دەناسێنێت، پێی خۆشە ڕاز و نیازی لەتەکدا بکەین، داوای لێبکەین و لێی بپاڕێینەوە، خۆشمان بوێت و خۆشی بوێین، بەڵام هەرچی ڕوانین لە چاوی مرۆڤەوە هەیە بۆ خودا خودایەکی پڕ لە ڕق و کینە وئایدۆلۆژیستمان پێ دەناسێنێت، لە بیانووە بۆ تەکفیر و ئازاردان و غەزەب گرتن. جیاوازی کوفری فیرعەون و ئیمانی حەللاج هەر لەم قسەدایە، فیرعەون دەیویست بچێتە بەرگی خودا (انا ڕبکم الاعلی) حەللاج دەیویست خودا بێتە نێو بەرگەکەی ئەم (مافی جبتی الا الله) ، یەکێکیان بوو بە گەورەترین کافری مێژوو ئەوی دیکەیان بوو بە شەهیدی ڕێگای ئیمان. لە فیرعەونێتی دا تۆ دەچیتە شوێنی خودا، لە ئیماندا خودا دێتە شوێنی تۆ (صبغة الله و من احسن من الله صبغة)
کە لەچاوی خوداوە تەماشای مرۆڤ و دیاردەکانیت کرد ئەوا وەک وەک مەولاناخالید تۆش دەڵێیت:
(هەم جە مەساجید، هەم جە بتخانان
موئمین و کافر سەنات موانان) [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 265 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
بابەتێن پەیوەستکری: 2
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 06-07-2023 (1 سال)
باژێر و باژارۆک: سلێمانی
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: لێکۆڵینەوە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ئایین و ئاتەیزم
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: فەلسەفە
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 11-07-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( شەنە بەکر ) ل : 11-07-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 07-04-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 265 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
هێڤارا دێ ئێت ژبیر کرن
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
صوفی و سەیدا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
پرچ زەرا چاڤ شین
کورتەباس
مەلایێ مەشهوور
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
لاندکا من هەی لایێ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
سەبریا هەکاری

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,368
وێنە 105,182
پەرتوک PDF 19,478
فایلێن پەیوەندیدار 97,477
ڤیدیۆ 1,394
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
هێڤارا دێ ئێت ژبیر کرن
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
صوفی و سەیدا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
پرچ زەرا چاڤ شین
کورتەباس
مەلایێ مەشهوور
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
لاندکا من هەی لایێ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
فۆڵدەر
وشە و دەستەواژە - زمان - شێوەزار - ک. باکوور کورتەباس - کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ - چیرۆک کورتەباس - کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ - هەڵبەست کورتەباس - جوڕێ دۆکومێنتێ - زمانی یەکەم کورتەباس - جوڕێ وەشانێ - چاپکری کورتەباس - زمان - شێوەزار - ک. باکوور کورتەباس - وەڵات - هەرێم - باکووری کوردستان بەلگەنامە - پارت / لایەن - پ. د. ک. بەلگەنامە - جوڕێ دۆکومێنتێ - زمانی یەکەم بەلگەنامە - شێوازێ دۆکومێنتێ - چاپکری

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.516 چرکە!