لەشێتی وایە هەموو کەس شێته
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (لە شێتی وایە هەموو کەس شێته) ، لە کەلتووری ئیسلامەتیدا دەگێڕنەوە، کابرایەکی لایدە دەیەوێت بچێتە گوندێکەوە لە ڕێگادا تووشی سێ کەس دەبێت لەکات و شوێنی جیاوازدا، سەبارەت بە و گوندەی دەیەوێت بچێتە ناوییەوە پرسیاریان لێ دەکات، کەسی یەکەم دەڵێت: هەموو خەڵکەکەی خواناسن، کەسی دووەم دەڵێت: نوێژکەر و نوێژنەکەری تێدایە، کەسی سێیەم دەڵێت: پڕ لە خوانەناسە، هەرسێ کەسەکە خاسیەتی خۆیان کردووە بە بنەمای وەڵامی پرسیاری لایدەیەکە و گشتاندوویانە بەسەر خەڵکی ئاواییەکە لە کوردەواریشدا هاوشێوەی ئەو چیڕۆکە چەندین ئیدیۆمی گوزارشت لەو بارودۆخەمان هەیە وەکوو: لەشێتی وایە هەموو کەس شێته.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 112 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!