جووڵانەوەی #نەوەی نوێ# چاوی لەوەیە 35 کورسی پەڕڵەمانی کوردستان لە هەڵبژاردنی داهاتوو بەدەستبهێنێت.
جووڵانەوەی نەوەی نوێ لەسەر بنەمای دەنگدانی پێشووی پەڕڵەمانی ئێراق ڕاپۆرتێکی ئامادەکردووە و ڕاپۆرتەکە تایبەت بووە بە پێشبینییەکانیان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەڕڵەمانی کوردستان.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، بە پێی ئەو دەنگانەی لە پارێزگاکانی هەرێم لە هەڵبژاردنی ڕابردووی پەڕڵەمانی ئێراق بەدەستیانهێناوە، نزیک دەبنەوە لە بەدەستهێنانی 35 کورسی پەڕڵەمانی کوردستان.
ئەم ڕاپۆرتە بۆ ئەوە ئامادەکراوە، جووڵانەوەکە لەسەر ئەو بنەمایە کار بکات بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەڕڵەمانی کوردستان، کە دیار نییە کەی ئەنجامدەدرێت. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 436 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!