لە بووکێ نییە سەر و زمان، لە خەسوێ نییە دین و ئیمان
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (لە بووکێ نییە سەر و زمان، لە خەسوێ نییە دین و ئیمان) ، لە زۆربەی کەلتووری گەلان (بووک و خەسوو) وەکوو (مشک و پشیله) سەیر دەکرێن بە دوو لای ناکۆک، نەگەیشتوو بەیەکتری دادەنرێن، بەگوێرەی داب و نەریتیش تاوەکوو ئێستاش هەر خەسوو بەدەسەڵاتدارتر دانراوە، لەو ئیدیۆمەی خۆشناوەتیش بووک کیژێکە تازە چوویتە ماڵە خەزووران و شارەزایی نییە وەکوو بەستەزمان دەیبنن، خەسووش خاوەنی ماڵە و زاڵە و هیچ (دین و ئیمان) و زەیی لەدڵ و دەرووندا نییە بۆیە وتویانە: لە بووکێ نییە سەر و زمان، لە خەسوێ نییە دین و ئیمان.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 106 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!