يادى يەکى موحەڕڕەم و سەرى ساڵى تازەى کۆچى بە گەرمى لە تەواوى خوشک و برايانى موسڵمان لە کوردستان، عێراق و جيهان پيرۆز دەکەم، هيوادارم ساڵى تازە خێر و خۆشى و ئاسوودەيى بۆ تەواوى مرۆڤايەتى لەگەڵ خۆيدا بهێنێت و بۆ هەمووان ساڵى سەرکەوتن و کامەرانى بێت.
لەم يادە پيرۆزەدا جەخت لە پاراستن و قووڵکردنەوەى کولتوورى پێکەوەژيانى ئاشتييانە و يەکترقبووڵکردن و لێبوردەيى لەنێوان تەواوى پێکهاتە ئايينى و نەتەوەييەکانى کوردستاندا دەکەينەوە و هەموومان لەپێناو ئێستا و داهاتوويەکى باشتردا بۆ گەل و وەڵاتەکەمان، پێکەوە کار دەکەين.
سەرى ساڵى تازەى کۆچى لە هەمووان پيرۆز بێت، هەموو ساڵێک بە خۆشى. [1]
#نێچيرڤان بارزانى#
سەرۆکى هەرێمى کوردستان
1ى موحەڕڕەمى 1445
#19-07-2023#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 470 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!