کەس نەبی ڕەجەب سەرپارە بی
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (کەس نەبی ڕەجەب سەرپارە بی)، سەرپارە، سەرپاڵە ئەو سەپانەی کە لەو سەری سەپانەکانەوە سەرپەرشتی دروێنەی دەکات و ئەو پێشەنگە لە دروێنە و دابڕینی بەری دروێنە، ڕەجەب زۆر چیڕۆکی لەسەر دەگێڕدرێتەوە، لە تێکڕای چیرۆکەکان ڕەجەب کەسێکی بێ توانا و گێلۆکە و کەودەن و نەفام و نەزانە و گونی خۆیی و گێزەر لێک ناکاتەوە و ناتوانێت مشوری خۆی بگێڕێت، ئینجا هەندێ ڕێکەوتیش وادەکات بکرێتە میراتگری تەخت و دیوەخان و قۆناغ و بەڕێوەبەری دەزگا و فەرمانگە و لادێ و..تاد، بۆ هەموو ئەمانە دەوترێت: کەس نەبی ڕەجەب سەرپارە بی. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 157 جار هاتیە دیتن