بەهۆی فشارە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان، #پارتی دیموکراتی کوردستان# و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، بڕیاریانداوە گرژییەکانیان هێوربکەنەوە و کار بۆ چارەسەری کێشەکانیان بکەن.
دوای ئەوەی محەمەد شەیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی سەردانی هەرێمی کردووە و داوای چارەسەری کێشەکانی پارتی و یەکێتی کردووە، هەروەها نوێنەری وڵاتانی ئەمریکا و بەریتانیا و فەرەنساش لەو بارەوە هۆشدارییانداوە، بەرپرسانی ئەو دوو حیزبە بڕیاریانداوە گرژییەکانیان هێور بکەنەوە.
سەرەڕای بڕیاری هێورکردنەوەی گرژییەکانیان، بەرپرسانی پارتی و یەکێتی لە ئێستادا ڕێکەوتی #25-07-2023# لە گفتوگۆ و هەوڵی ئەوەدان کار بۆ چارەسەری کێشەکانیان بکەن، بەتایبەتیی دوای ئەوەی وەزیری بەرگری فەرەنسا جەختیکردووەتەوە، تا کۆتایی ئەمساڵی 2023 دەبێت کێشەکانیان چارەسەر بکەن. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 437 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!