لە سەدەی نۆزدەیەمەوە خەڵکی کورد لە قەفقازدا دەژین. زۆرێک لە بەشێک لە قەفقازی عوسمانی دەژیان کاتێک کە پاشتر لەلایەن ئیمپراتۆریەتی ڕووسیا خراوەتە ژێر دەسەڵاتی خۆیەوە، بەڵام هەندێکی تر کۆچیان کرد بۆ ئەوێ، بەتایبەتیی لە کاتی دیپۆرتکردنەوەی کوردەکان لە ساڵی 1916. لە ساڵی 1926دا زیاتر لە پەنجا و چوار هەزار کورد لە یەکێتی سۆڤیەتدا دەژیان کە زۆرینەی ڕەهایان لە قەفقاز بوون. دوای شۆڕشی ڕووسیا، سیاسەتی سۆڤیەت بەرانبەر بە نەتەوە غەیرە ڕووسییەکان تێکەڵ و ناتەبا بوو، هەوڵدان بۆ هاوسەنگکردنی مافی چارەی خۆنووسین لەگەڵ مانەوەی دەوڵەتی نوێی کرێکاران.
بۆڵشەڤییەکان ئیمپراتۆریەتی تزاریان بە میرات گرتبوو، کە لەلایەن لینینەوە ناوی لێنرابوو خانەی زیندانی گەلان و هەوڵیان دەدا دەوڵەتێک بنیات بنێن کە شۆڤێنیزمی گەورەی ڕووسیا بەڕێوەی نەبات. زمانە ناوخۆییەکان بەسەر زمانی ڕووسیدا بەرزکرانەوە و کۆمۆنیستەکانی ڕووسی کە لە پۆستی دەسەڵاتداردا دانرابوو، بەرپرسانی ڕەسەن جێگەیان گرتەوە. سیاسەتی ڕەسەنایەتی (korenizatsiia) ی لە ساڵی 1923 بە جددی دەستی پێ کرد و ئویزدی کوردستانسکی (کوردستانی سوور) (ئوێزد کە بە نزیکەیی هاوتایە لەگەڵ پارێزگایەکی ئینگلیزی) وەک بەشێک لە کۆماری سۆسیالیستی سۆڤیەتی ئازەربایجان دامەزرا. ئەم خاکە بە شێوەیەکی گشتی بە کوردستانی سوور ناسراوە، لە دوای ساڵی 1930 هیچ خۆبەڕێوەبەرییەکی کوردی نەبووە و تەنانەت لە باشترین حاڵەتیشدا بەهۆی شۆڤێنیزمی ئازەری لە سەرکردایەتیی پارتی سۆسیالیستی ئازەربایجان کۆسپی بۆ درووست بووە. کوردەکان لە ئەرمینیای سۆڤیەت زیاتر دەرفەتی پەرەپێدانی ناسنامەی نەتەوەیی خۆیان بەهرەمەند بوو و زۆر زیاتر زانستی کوردی و خوێندنی زمانی لەوێ بەڕێوەچوو.
لۆژیکی تترسی گەورەی ستالین لە کۆتاییەکانی سییەکانی سەدەی ڕابردوودا هەندێک نەتەوەی وەک توخمگەلێکی باوەڕپێنەکراو دەستنیشان کرد کە ڕەنگە ببنە هەڕەشە بۆ سەر یەکێتی سۆڤیەت، بە تایبەتیی لە ئەگەری شەڕێکدا. ئەمەش بە تایبەتیی بۆ ئەو گرووپانە بەکارهێنرا کە ژمارەی دانیشتووانیان زیاترە لەسەر سنوور، وەک کوردەکانی تورکیا و ئێران. لە ساڵی 1937 3101 کورد دیپۆرتکرانەوە بۆ کازاخستان و لە ساڵی 1944دا 8694 کورد دیپۆرتکرانەوە بۆ ئاسیای ناوەڕاست، لەگەڵ زۆرێک لە هێمشینەکان (ئەرمەنییە موسڵمانەکان) و تەواوی دانیشتووانی تورکی مێسخێتی لە جۆرجیا. حکومەتی سۆڤیەت پێی وابوو کە ڕەنگە ئەم کەسانە زیاتر لە یەکێتی سۆڤیەت لە تورکیا نزیک بن و کورد لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتی عوسمانیدا بە تورک کرابن.
شتە سەیر دڵتەزێنەکە ئەوەیە کە زۆرێک لە کوردەکانی یەکێتی سۆڤیەت و خێزانەکانیان لە ساڵی 1916دا بۆ ئەوەی خۆیان لە پاکتاوی نەتەوەیی عوسمانییەکان بەدوور بگرن، بەرەو قەفقاز هەڵاتبوون، کە بەهۆی خواستی بە تورکیکردنیان و ترسی ئەوەی کە بێ وەفا بن و لایەنگری سوپای ڕووسیا بن، ئاوارەی ئەوێ بووبوون.
گەلی کورد لە فرە ئیمپراتۆریەت و دەوڵەتە ئیمپریالیستەکاندا ژیاوە و شەرمەزارانە لەلایەن هەموویانەوە خراپ مامەڵەی لەگەڵ کراوە بە درێژایی مێژوو.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,055 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!