پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,395
وێنە 105,450
پەرتوک PDF 19,429
فایلێن پەیوەندیدار 97,433
ڤیدیۆ 1,394
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
ژیانی موزیکژەنێکی کورد لە ڕۆمانێکی سعودیدا - خوێندنەوەیەک بۆ ڕۆمانی زریاب
هەڤکارێن کوردیپێدیا، ل هەمی بەشێن کوردستانێ، زانیاری یێن گرنگ ژبو هەڤ زمانێن خوە ئەرشیڤ دەکەن.
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ژیانی موزیکژەنێکی کورد لە ڕۆمانێکی سعودیدا

ژیانی موزیکژەنێکی کورد لە ڕۆمانێکی سعودیدا
ناونیشانی بابەت: ژیانی موزیکژەنێکی کورد لە ڕۆمانێکی سعودیدا
خوێندنەوەیەک بۆ ڕۆمانی #زریاب#
ئامادەکردن و نووسین: #ئەردەڵان عەبدوڵڵا#

بەگشتی ئێمە وێنەیەکی باشمان بەرانبەر عەرەبستانی سعودییە نییە، هۆکاری زۆریش لەمەدا ڕۆڵیان هەیە، لە پێش هەموویانەوە لەوانەیە ئێمە هێندە زانیارییمان لەبارەی ئەم وڵاتەوە نەبێت بەتایبەتیی ئاگاداری ڕەوشی ئەدەبیی و هونەری نین، کە لەم چەند ساڵەی دواییدا گەشەی زۆری بەخۆوە بینیوە، بەتایبەتیی لە بواری ئەدەبدا کۆمەڵێک نووسەری زۆر باشییان هەیە، بەرهەمەکانیان بۆ زۆربەی زمانە جیهانییەکان وەرگێڕدراون. لەو نووسەرانە مەقبول ئەلعەلەوی یەکێکە لە نووسەرە ناودارەکانی سعودیە و خاوەنی دنیابینییەکی زۆرجوانە. یەکێک لە ڕۆمانەکانی بە ناونیشانی زریاب کە باسی ژیانی موزیکژەنی ناوداری ئیسلامی زریاب دەکات، کە بە ڕەچەڵەک کوردە و لە سەردەمی هارونە ڕەشیدا ژیاوە. ئەم ڕۆمانەش لەلایەن وەرگێڕی هێژا سەباح ئیسماعیل کراوە بە کوردیی و ناوەندی ڕەهەندە چاپی کردووە.
لێرەدا پێمخۆشە کوورتەیەک لەبارەی ئەم ڕۆمانەوە بنووسم و بە خوێنەری کوردی ئاشنا بکەم.
=KTML_Bold=ژیانی موزیکژەنێکی داهێنەر=KTML_End=
لە مێژووی هونەری وڵاتانی ئیسلامییدا زریاب یەکێکە لەناوە پرشنگدارەکانی موزیکی خۆرهەڵاتی و ئیسلامی. ئەم پیاوە لە موزیکدا بەتایبەتیی ئامێری عود داهێنانێکی گەورەی کردووە، ئەم ڕۆمانەش بەوردی باسی ژیانی ئەم موزیکژەنە دەکات. زریاب لە ئەسڵدا ناوی عەلی کوڕی نافیعە و نازناویشی ئەبوئەلحسەنە بەڵام کاتێک دەبێتە کۆیلە، ئیسحاق موسڵی موزیکژەنی ناوداری سەردەمی هاورنە ڕەشید دەیکڕێت و ناوی دەنێت زریاب کە لە عەرەبیدا مانای باڵندەیەکی ڕەشی جوان دەگەیەنێت. پاش ئەوەی ئیسحاق موسڵی لە موسڵەوە زریاب دەهێنێت لە کۆشکەکەی لە بەغدا لەگەڵیدا دەژی و فێری موزیکی دەکات.
لە سەرەتادا ئیسحاق موسڵی زۆر دڵی بەم کۆیلە خوێندکارە گەنجەی خۆش دەبێت و گرنگی پێدەدات، فێری موزیکژەنی دەکات. هەر لە منداڵییەوە موزیک دەبێتە خەونی گەورەی زریاب، مێشکی داگیر دەکات، ئەمەش وا دەکات داهێنانێکی گەورە بکات و تەواوی مێژووی موزیک بەگشتیی و ئامێری عود بەتایبەتیی دەگۆڕێت. زریاب لە بەغدا دەچێتە لای دارتاشێک داوای لێدەکات عودێکی تایبەتیی بۆ درووست بکات بە جۆرێک لە جیاتی چوار ژێ پێنچ ژێی هەبێت، ئەمەش گەورەترین شۆڕش دەبێت بەسەر ئامێری عودا دەکرێت.
ئەم گۆڕانکارییە بلیمەتی و توانای زریاب دەردەخات، دەبێتە مایەی سەرنجی دەورووبەر. کاتێک ئیسحاق موسڵی دەیباتە کۆشکی هارونە ڕەشیدەوە، ئەویش زۆر شەیدای ئەم کوڕە گەنجە دەبێت، بەڵام ئەمە دەبێتە سەرەتای نەهامەتییەکانی ئەم کوڕە گەنجە و ئاگری ڕق و کینە لە ناخی ئاغاکەیدا دەچێنێت، هەر بۆیە پاش گەڕانەوەیان لە کۆشک بۆ بەیانییەکەی ئیسحاق موسڵی بەوپەڕی ڕاستگۆییەوە ناخی خۆی هەڵدەرێژێت و پێی دەڵێت: دەبێت لە بەغدا نەمێنیت. ئەم کوڕە دەبێتە ڕکابەرێکی تۆقێنەر بۆ ئیسحاق موسڵی، ئەویش سەرەتا دەیەوێت دژی ئەو بڕیارە بوەستێتەوە، بەڵام دواجار ناچار دەبێت و بەغدا بەجێدەهێڵێت. خۆیی و سەفیەی ژن و منداڵەکانی، بەغدا بەجێدەهێڵێن بەرەو ئەندەلوس دەڕۆن، دواجاریش لەوێندەر جێگیردەبێت. کاروانی سەفەری زریاب بە موسڵ و حەلەب و شام و میسر و پاشان تونس تێدەپەڕێت و پاشان دەگاتە ئیسپانیا، لە هەموو ئەو شوێنانەدا زریاب لەگەڵ پادشا و نەیارانی حیکایەتی خۆی هەیە.
جگە لەوەش ئەم ڕۆمانە گەشتێکی کوورتە بەناو جوگرافیا و مێژووی وڵاتانی ئیسلامی بەتایبەتیی لە سەردەمی هارونە ڕەشید و کوڕەکانی، وەسفێکی جوانی شارو گوند و ناوچەکانمان بۆ دەکات و تیشکیش دەخاتە سەر ژیان و گوزەرانی خەڵکی لەو سەردەمدا.
=KTML_Bold=موزیک و ئامێری عود=KTML_End=
لەم ڕۆمانەدا موزیک بە گشتیی و ئامێری عود بەتایبەتیی پانتایی گەورە داگیردەکەن، چونکە لێرەدا باسی ژیانی کەسێکی موزیکژەن دەکات، کە تەواوی ژیانی بۆ موزیک تەرخانکردووە و لەسەرەتای ژیانییەوە تا کۆتاییەکەی عودەکەی دەبێتە هاوڕێیەکی گیانی بەگیانی و لێی جیا نابێتەوە. هەرچەندە لەسەر ئەم ئامێرەش ژیانی تێکدەچێت و لەگەڵ خەڵکی تردا ڕووبەروی ململانێ دەبێتەوە. وەکوو خۆشی دەڵێت: ئەو عودە چاوەڕوانکراوە هۆکاری گەورەی بەدبەختییم بوو. ل50
=KTML_Bold=رۆحی ڕق و کینە و ئیرەیی=KTML_End=
خاڵێکی گرنگی تری ئەم ڕۆمانە باسی هەستی ئیرەیی و ڕق و کینەی ناخی مرۆڤ دەکات. کاتێک ئەم هەستە بەسەر کەسێکدا زاڵ بێت، ئیتر بەتەواوەتی لە هەموو شتە جوانەکانی ڕادەماڵێت و دەبێتە مرۆڤێکی دڕندە. باشترین نموونەش ئیسحاق موسڵییە، تا هەستی ئیرەیی بەسەریدا زاڵ نەبوو، وەکوو باوکێکی میهرەبان مامەڵەی لەگەڵ زریاب و تەواوی کۆیلەکانی دەکرد، بەڵام کاتێک هەستی ئیرەیی و ڕق و کینە بەسەریدا زاڵ دەبێت، دەبێتە گەورەترین دڕندە و دوژمنی سەرسەختی زریابی داهێنەر. لێرەدا نووسەر باش توانیویەتی ئەو هەستە باس بکات و دیمەن و هەڵسوکەوتە ناشیرینەکانی ئیسحاق موسڵیمان بۆ بگوازێتەوە. بەتایبەتیی لە پاش گەڕانەوەیان لە کۆشکی هارونە ڕەشید، ئەمە هەستە دەردەکەوێت:
لە جڤاتی خۆشی و ڕابواردندا بووین، جڤاتێک دەبوو ڕۆحەکان تێیدا لە شەقەی باڵ بدەن و دووربکەونەوە لە چڵپاوی دەروونە نەخۆش و ناساغەکان و بۆ ئاسمانی خاوێنی ڕوونی بەرز ببنەوە. ل 95
بەڵام ئیسحاق موسڵی ڕق بەسەریدا زاڵ دەبێت بۆ بەیانییەکەی یەکسەر پێی دەڵێت: لە ئەمڕۆ بە داوە وە جێگەت لێرە نابێتەوە.
لە دوێنێوە من گەورەی تۆ نیم، ڕاست و ڕوون دەبم لەگەڵتدا. ئەی نازانیت ئێرەیی دەردێکە لە کۆنترین دەردەکان و لە هەموویان پتر کار لە ناخ دەکات و قووڵترین زام لەسەر دڵ جێهدەهڵێت، دنیا وایە. ناخۆشییەک بەردڵ و جەستە و ئاوەز دەکەوێت، ململانێش لە هەمان پیشەدا، دووبەرەکی و ڕق درووست دەکات ل 97و98
=KTML_Bold=ژیانی کۆیلەکان=KTML_End=
لە ڕێگەی باسکردنی ژیانی تایبەتیی زریابەوە، ئاگاداری ڕەوشی خراپی ژیانی ئەو کەسانە دەبین، کە بە زۆر لەو سەردەمەدا کراون بە کۆیلە و سەودا و مامەڵەیان پێوە کراوە. چۆن هەموو سیفاتی ئینسانی لەو کەسانە سەندراوتەوە.
ئەوانی دی لەبری من بیریان دەکردەوە و چارەنووسیان دیاری دەکردم، تەنانەت من ناوەکەی خۆم هەڵنەبژاردووە. خۆم کۆیلایەتیم هەڵنەبژاردووە. ئەوان هێڵی ژیانیان بۆ کێشام و لەسەری ڕۆیشتم، پێیان گوتم گۆرانی بڵێ. گوتم. پێیان گوتم. لاڵبە، لاڵ بوومل 16.15
=KTML_Bold=شاری بەغدا=KTML_End=
هەرچەندە نووسەر سعودییە، بەڵام کاتێک ڕۆمانەکە دەخوێنیتەوە، هەست دەکەیت کەسێک نووسیویەتی خەڵکی بەغدایە، زۆر عاشقی بەغدایە و لە سەردەمی هارونە ڕەشیدا ژیاوە، لە هیچ پەڕتووکێکی تردا، هێندە بەجوانی وەسفی بەغدای کۆن نەکراوە. ئەمەش گوزارشت لە زیرەکیی و توانای نووسەر دەکات، چونکە ئەو کەسە خەڵکی ئێراق نییە و باسی سەردەمێکی شارێکیش دەکات کە ئەو نەیبینیوە. لە زۆر شوێندا وەسفی بەغدا دەکات: بەغدا پایتەختی جیهانی نوێ بوو، خەریک بوو ڕووناکییەکەی دەگەشایەوە و ئەوانی دیی دادەپۆشی. ل 56
لەبارەی وشەی بەغداوە نووسەر دەڵێت: بەغدا مانای بەخششی پەروەردگار دەگەیەنێت. ل 73
بەغدا لەو دەمەی خەلیفە ئەبو جەعفەری مەنسوور بناغەی دانا، بووە پەناگەی گشت توێژەکان، لە هەموو لایەکەوە ڕوویان لێکرد، بەغدا پڕبوو لە عەرەبی ڕەوەند، کورد، دەیلەم، فارس، عەبەشێ، تورکمان... تا ئەم ساتەش بەغدا شارێکە ئامادەی هەموو شێمانەیەکی چاک و خراپە. ل 74
موسڵ
بەپێچەوانەوە لەم ڕۆمانەدا وێنەیەکی جوانی موسڵ نابینین، نووسەر هەوڵیداوە لە پاش بەغدا باسی موسڵیش بکات، کە لەو کاتەوە تا ئێستاش دووەم شاری گەورەی ئێراقە. لەبارەی موسڵەوە دەڵێت:
موسڵ شارێکی گەورە و دێرین بوو، دەتوت هەمیشە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاژاوە و خراپەکاری ساز و ئامادەیە، لەراستیدا نزیکتر بوو لە قەڵایەکی سەخت وەک لەشار ل 16و 17
بەداخەوە لە مێژووی نوێشدا لە موسڵدا کۆمەڵێک ڕووداوی ناخۆش ڕوویدا، دوایینیان داگیرکردنی بوو لەلایەن چەتەکانی #داعش#ەوە. جگە لەم دوو شارەش، نووسەر وەکوو کامێرامانێک باسی کۆمەڵێک شار و شارۆچکەی تری وڵاتانی خۆرهەڵات و خۆراوا دەکات.
سەردەمی خەلافەتی هارونە ڕەشید
خەلیفە هارونە ڕەشید یەکێکە لە فەرمانڕەوا ناودارەکانی مێژوویی ئیسلامی، ساڵانی حوکمی ئەم پیاوە، بە ساڵانی زێڕینی بەغدا و گێتی عەرەبی و ئیسلامی دادەنرێت. نووسەریش زۆر بەجوانی مەلی هزری خوێنەر دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەو قۆناغە، دیارە ئەمەش کارێکی سەختە، چونکە ئەمە بابەتێکی مێژوویی گرنگ و هەستیارە، دەبێت نووسەر شارەزایی زۆر باشی لەبارەی مێژووەوە هەبێت. کاتێکیش دێڕەکانی دەخوێنیتەوە، وەکوو خوێنەرێک هەست دەکەیت نووسەر زۆر شارەزایی لەبارەی ئەو ساڵانەوە هەیە کە هارونە ڕەشید فەرمانڕەوای بەغدا بووە. بەگشتیش ئێمە وێنەیەکی جوان و باشی ئەم قۆناغە دەبینین، هەرچەندە لە مێژوودا زۆر ڕەخنە لە هارونە ڕەشید دەگیرێت، خەڵکانێک پێیانوایە حاکمێکی زاڵم بووە و زیاتریش خەریکی ڕابواردن و خۆشی ژیان بووە تا فەرمانڕەوایی، بەڵام ئەم خەلیفەیەش وەکوو خەلیفەکانی تر، کۆمەڵێک خاڵی جوان و ناشیرینی هەیە.
نووسەر لە وەسفی ئەم فەرمانڕەوایەدا دەڵێت:
هارونە ڕەشید شای شایانی جیهان و ڕزگارکەری وڵاتانی دوور و نزیک. سەروەری مەزنان و بەزینەری فارس و ڕۆم.
لە وەسفی کۆشکەکەشیدا دەڵێت:
لای ڕاستی ڕیزێکی درێژ لە زانا و شاعیر و ئەدیبان درێژبووبوەوە. لای چەپیشی فەرماندە و سەردارانی هەرێمان و لە پشتیشیانەوە سەربازانی مۆن وێستا بوون.ل84
=KTML_Bold=خۆشەویستی=KTML_End=
بابەتێکی گرنگی تری ئەم ڕۆمانەخۆشەویستییە کاتێک زریابسەفیەی کەنیزە دەبینێت، کە ئەویش وەکوو ئەو کراوە بەکۆیلە، عاشقی یەکتردەبن. حکایەتی زریاب و سەفیەش، جێژی زیاتری بەم ڕۆمانە بەخشیوە و هێندەی تر ڕۆمانەکەی ڕازاندۆتەوە.
جگە لەم باسانە، نووسەر لەم ڕۆمانەدا کۆمەڵێک باسی گرنگتر دەکات لەوانە هاوڕێیەتی، شەڕەنگێزی ناخی مرۆڤ، شەڕی دەسەڵات، کۆمەڵێک باسی گرنگی تر.
=KTML_Bold=تەکنیکی نووسین=KTML_End=
یەکێک لەخاڵە جوانەکانی ئەم ڕۆمانە تەکنیک و شێوازی نووسینییەتی. نووسەر شارەزاییەکی زۆرباشی لە بواری بەکارهێنانی تەکنیکەکانی ڕۆماندا هەیە، ڕەگەزەکانیدرووستکردنی پاڵەوان، کوتوپڕ و گرێی ئەدەبی و دیالۆگ و درووستکردنی ڕووداوەکان زۆر بەباشی بەکارهێناوە. لە هەمووشی گرنگتر ئەم ڕۆمانە دەچێتە قاڵبی ڕۆمانی مێژووییەوە، کەم نووسەریش هەیە بتوانێت لەمجۆرە ڕۆمانانەدا سەرکەوتووبێت، دەبێت ئەو کەسانەی ئەمجۆرە ڕۆمانانە دەنووسن، شارەزایی زۆرباشیان لەبارەی ئەو مێژووەوە هەبێت کە باسی لێوە دەکەن، لەمەشدا نووسەری ئەم ڕۆمانە زۆر سەرکەوتوو بووە، کاتێک ڕۆمانەکە دەخوێنیتەوە، هێندە بەجوانی وەسفی ئەو کاتە دەکات، هەست دەکەیت کەسێک نووسیویەتی لەوسەردەمەدا ژیاوە. ئەمەش دووبارە خاڵێکی بەهێزی تری بەم ڕۆمانە بەخشیوە.
=KTML_Bold=دوا قسە:=KTML_End=
بەدڵنیاییەوە ئەم ڕۆمانە چ لە ڕووی ناوەرۆک و چ لە ڕووی شێوازی نووسینەوە، جوانی و داهێنانێکی گەورەی پێوەدیارە، بەحوکمی ئەوەشی کە باسی کەسایەتییەکی مێژوویی دەکات، خوێنەر دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمانی زوو، کەمێک زانیاری لەبارەی ساڵانی فەرمانڕەوایی هارونە ڕەشید دەستدەکەوێت، جگە لەوەش ئەم ڕۆمانە مرۆڤ دەکاتە سەنتەر و چۆنێتی ڕەفتار و هەڵسوکەوتی لەگەڵ دەوروبەر دەبێتە مایەی گرنگی پێدانی، لە پێش هەموویانە مەسەلەیرق و ئێرەیی پێبردندەبێتە کرۆکی سەرەکی ڕۆمانەکە و بە شێوەیەکی ئەدەبی جوان، دزێویی و ناشیرینی ئەم هەستەی مرۆڤ باس دەکات.
لە کۆتاییدا جێگەی خۆیەتی دەست خۆشی لە برای هێژامان سەباح ئیسماعیل بکەین، بۆ وەرگێڕانی ئەم دەقە جوانە ئەدەبییە و هیوای لەشساخی و کاری جوانتری بۆ دەخوازین.
=KTML_Bold=سەرچاوە:=KTML_End=
مەقبول ئەلعەلەوی. زریاب. وەرگێڕانی: سەباح ئیسماعیل. چاپی یەکەم. ناوەندی ڕۆشنبیری ڕەهەند. #سلێمانی#. 2020.
[1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا دەستکاری ڕێنووسی نەکردووە=KTML_End=
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 322 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئاوێنە - 03-08-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 3
پەڕتووکخانە
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 21-05-2021 (3 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ژیاننامە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رانانی پەڕتووک
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 03-08-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( شادی ئاکۆیی ) ل : 03-08-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 03-08-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 322 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
گونەهبار
کورتەباس
داکو وندا نەبن
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
(دوو پەیڤ و ئێک ڕامان) جارەکا دی
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
صوفی و سەیدا
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
بۆ پاراستنا زمانێ کوردی
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
بلند محەمەد

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,395
وێنە 105,450
پەرتوک PDF 19,429
فایلێن پەیوەندیدار 97,433
ڤیدیۆ 1,394
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
گونەهبار
کورتەباس
داکو وندا نەبن
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
(دوو پەیڤ و ئێک ڕامان) جارەکا دی
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
صوفی و سەیدا
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
بۆ پاراستنا زمانێ کوردی
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
بلند محەمەد
فۆڵدەر
ئەنفالکری - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - مێرگەسوور ئەنفالکری - پارت / لایەن - پ. د. ک. ئەنفالکری - پلەیا پارتایەتیێ - ئەندام ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - ئەنفالکراو ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - چالاکی سیاسی ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - قوربانیێ ئەنفالێ ئەنفالکری - زمان - شێوەزار - ک. باکوور ئەنفالکری - قویناغێن ئەنفالێ - نەدیار ئەنفالکری - نەتەوە - کورد ئەنفالکری - هۆز - بارزان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.422 چرکە!