#بافڵ تاڵەبانی#، سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە #قەڵاچوالان# سەردانی بارەگای ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاریی کرد و لەلایەن جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسەوە پێشوازیلێکرا.
لە کۆبوونەوەکەدا جەلال شێخ ناجی ئەرک و بەرپرسیارییەتییە نیشتمانییەکانی ئاژانسەکەی لە ڕاپۆرتێکدا خستەڕوو و ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکاندا ئەرکە هەواڵگرییەکانمان جێبەجێ دەکەین و هەموو هەوڵێکمان لەپێناو پاراستنی سەقامگیریی هەرێم و دەستەبەرکردنی ژیانێکی ئارامە بۆ خەڵکە خۆشەویستەکەمان.
لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی ستایشی ڕۆڵ و پێگەی جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاریی کرد کە دڵسۆزانە ئەرک و بەرپرسیارییەتییەکانی ڕاپەڕاندووە، هاوکات پێزانینی بۆ ماندووبوونی ئەفسەران و کارمەندانی ئاژانس دەربڕی لە بەرانبەر پاراستنی ئاساییشی هەرێم و هەموو ئەو پرسانەی پەیوەستن بە ئارامیی هاووڵاتییانەوە و ڕایگەیاند، مایەی شانازییە بەبێ جیاوازی و دوور لە لایەنگریی سیاسی ئەرکەکانتان ڕادەپەڕێنن و هەوڵەکانتان لەپێناو هەموو خەڵکی کوردستاندایە، ئەمەش شێوازە درووستەکەی کارکردنی ئێوەیە و ئێمەش بە هەموو شێوەیەک پشتیوانتان دەبین. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 264 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!