بە وتەی بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی #هەرێمی کوردستان#، بەغدا بڕە پارەیەکی دیکەی گەنمی جوتیاران بۆ هەرێم دەنێرێت.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەغدا بەش بەش پارەی گەنمی جووتیاران دەنێرێت. ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشکردنی 10 ملیار دیناری پارەی گەنمی جووتیاران لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کراوە و هێشتا پڕۆسەکە بەردەوامە.
چەند ڕۆژێک پێش ئێستا، وەزارەتی بازرگانیی ئێراق، 58 ملیار دیناری بۆ گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان خەرجکرد.
پەیوەست بەو بڕە پارەیە ئەو بەڕێوەبەرە دەڵێت: ئەو پارەیەمان وەرگرتووە و هەندێک ڕێکاری بانکی ماوە، یەکشەممەی داهاتوو دەست بە ڕێکارەکان دەکەین بۆ ئەوەی پارەکە ڕادەستی بانکەکانی پارێزگاکان بکرێت و دووشەممە و سێشەممەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی بکرێت. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 299 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!