پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 522,923
وێنە 105,771
پەرتوک PDF 19,704
فایلێن پەیوەندیدار 98,643
ڤیدیۆ 1,420
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
بۆچی ئاواتی شێخ جەناب ناتوانێت مووچە بدات؟
زانیاری یێن کوردیپێدیا ل هەمی دەم و جهێکیە و بو هەمی دەم و جهانە!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بۆچی ئاواتی شێخ جەناب ناتوانێت مووچە بدات؟

بۆچی ئاواتی شێخ جەناب ناتوانێت مووچە بدات؟
ناونیشان: بۆچی ئاواتی شێخ جەناب ناتوانێت مووچە بدات؟
نووسەر: #ڕێبین ئەحمەد ڕەشید#
ڕۆژی دەرچوون: #23-07-2023#
ئەوەی ئەمڕۆ وەک دوومەڵێکی پڕ لە کێم و جەراعەت لە بەیاننامەیەکی ئابڕووبەرانەی وەزیری دارایی هەرێمەوە فیچقە دەکات و پرشی بەر هەموومان دەکەوێت کاری زەبر و تراومای ئەمڕۆ و دوێنێ و ئەم کابینەیە نییە بە تەنیا بەڵکوو ئەنجامی ئەو میتۆدە هەڵەیە کە هەشتا ساڵە ئێمە لە فۆڕمی پارتخێڵدا بۆ شۆڕش و حوکمڕانی بەکارمان هێناوە، چۆن؟
فارس دەڵێن جوجەڵەکان کۆتایی پاییز بژمێرە، کۆتایی پاییزی کورد لە هەرێمی باشووری کوردستاندا وادیارە ڕوو لە لێژی و بەستانی زستانێکی سەخت و بێڕەحمانەی وایە کە گەر هەموو ئەو نەوتەش کە هەیەتی بیسوتێنێت نەتوانێت ماڵە ساردوسڕەکەی گەرمکاتەوە. جوڵە و میتۆدە سیاسییەکان بە بەرهەم و حاسڵاتی پاییزانەیان لە ژیانسازی و مەیەسەرترکردنی ژیان بۆ خەڵکەکانیان هەڵدەسەنگێندرێن نەوەک شیعر و شانامەو خەیاڵسازی.
گیلبەرت ڕایل گەورە فەیلەسوفی ئینگلیزی لە ساڵی 1949 پەرتووکێک دەنووسێت بەناوی:
(کۆنسێپتی عەقڵ-Concept of mind) . بەبڕوای زۆرێک لە ڕەخنەگرانی پەرتووکەکە ئارگیومێنتی سەرەکی باسەکە ئەوەیە ڕایڵ دەیەوێت ئەوە بسەلمێنێت کە کۆنسێپتی عەقڵ لە وەهمێکی فەلسەفی دیکارتی زیاتر نییە. لەو پەرتووکەدا ڕایڵ دوا بزمار دەداێت لە کۆنسێپتی دوالیزمی نێوان عەقڵ و جەستە. بەدەر لەمە ئەوەی من مەبەستم بوو دووخاڵی گرنگ بوون کە ڕایڵ لەو پەرتووکەدا لەسەریان دەوەستێت و بەم شێوەیە ناویان لێدەنێت:
یەکەم/ Knowing that چی دەزانیت مەعریفە
دووەم/Knowing how چۆن دەزانیت هونەر، توانایی یان مەهارەت
ڕایڵ زۆر بەوردی لەسەر هەردوو کۆنسێپتەکە دەوەستێت و دەڵێت هەموو زانینەکان لە جنسی زانینی knowing that یا مەعریفی نین، بەوەی مەعریفە شتێکە لەدەرەوە دێتە نێو تۆوە، بەڵکوو بەشێکی زۆر لە زانین هەن لەم پلەبەندییەدا جێیان نابێتەوە و لە جنسی زانینی مەهارەتین. بۆ نموونە من دەزانم زەوی خڕە، ساڵێک دوازدە مانگە، سەرمابوون دەبێتە هۆی نەخۆشکەوتن، ئەم جۆرە لە زانین لینکی ڕاستەوخۆی بە هۆکارێکی دەرەکی هەیە بۆ فێربوون، واتە هۆکار و مەعلولێکی هەیە. بەڵام جۆری دووەم لە زانین زانینێکی مەهارەتییە، پەیوەندیدار نییە بە مەعلولێکەوە بەتەنیا، زانینی مەهارەتی بەقەولی ڕایڵ Knowing how ئەو جۆرەیە لە زانین کە لە گوزارەکاندا جێگای نابێتەوە، وشە توانایی ئەوەی نییە بگوازێتەوە بۆ کەسی بەرانبەر، بە زمانە دینییەکە قسەبکەین ئەم زانستە زەوقی حیسین زیاتر. مەعریفە بەتەنیا ناتوانێت ببێتە هۆکاری گواستنەوەی ئەم جۆرە لە زانین، چونکە زانینێکی مەهارەتین. نموونەی ئەم جۆرە لە زانین پێچەوانەی زانینی مەعریفی لە ناوەوە هەڵدەقوڵێت، کەسەکە خۆی پێیدەگات نەوەک ئەوەی سەرچاوەیەکی دەرەکی ببێتە هۆی ئەوەی پێی بگات، مەلەکردن، شۆفێری کردن، نەشتەرگەریکردن لە پزیشکیدا نموونەی ئەم جۆرەن لە زانین.
هەرچەندە ناکرێت ڕۆڵی مەعریفە تێیاندا نادیدە بگیردرێت، بەڵام هەرگیز بە مەعریفەی دەرەکی کەس نابێتە خاوەنی زانینێک لەجۆری زانینی مەهارەتی وەک ئەوەی ببێتە مەلەوان و شۆفێر و پزیشکی نەشتەرکار.
دکتۆر زیگمۆند فرۆید پێی وایە مرۆڤ وردەوردە و بە هەراشبوون و پێگەیشتنی فێری ئەوە دەبێت کە باوەڕ، متمانە، خۆشەویستیی و یەقین لەدەست بدات بەدەوروبەرەکەی، گومان لە هەموو کەسێک و هەموو شتێک بکات. کە ئەمەش ڕویدا ئیدی زۆر درەنگە بۆ گەڕانەوە بۆ خاڵی سەرەتا. منداڵێک کە لەدایک دەبێ بێ چەند و چۆن مەمکی دایکەکەی دەگرێت بێ ئەوەی پرسیارێک لە ماهیەت و چۆنێتی و چییەتی ئەو شیرە بکات کە دایکەکەی دەیداتێ، وردەوردە بەهەراش بوونی ئیدی ئەو تەوەکولەی بێ چەندوچونەی سەرەتای نامێنێت و دەکەوێتە پرسیار و گومانکردن. بەبڕوای من ئەوەی مرۆڤ ناوی تەجرەبە یا ئەزموونی لێدەنێت شتێکی لەمە زیاتر نییە. کاتێک مرۆڤ پەتی نێوان خۆی و زهین و دڵی دەبچڕێت و بە دونیایەک هەڵەی ئەنقەست و نا ئەنقەستدا دەڕوات ئەوسا پێی دەڵێن خاوەن ئەزموون.
گەر بمانەوێت لە بۆچوونەکەی دکتۆر فرۆید و دکتۆر ڕایڵەوە دۆخە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکەی سۆسیۆپۆڵەتیکس، سایکۆپۆڵەتیکس خۆمان تەرجەمەکەین دەبینین ئەوەی ئێمە ناومان لێناوە ئەزموون نە ئەوەیە بەرهەمی مەعریفە و مەهارەت بێت، نە ئەوەشە گومانکردن و هەراشبوون و ویستی گەیشتن بێت بە داهاتوویەک. ئێمە لە بۆشایی و بازنەیەکدا بەردەوام بێ پەروا دەجوڵێین و دەدەین بەیەکدا بەبێ ئەوەی مەعریفەیەکی دەرەکی ئاڕاستەمان بکات، مەهارەتێکی ناوەکی بمانجوڵێنێت یاخود خاڵێک هەبێت بمانەوێت لەئەنجامی دووبارەکردنەوەی چەند جوڵەیەکی هەڵە و گومانکردن لە ڕێگا کلاسیکییەکان پێی بگەین.
مێژووی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئێمە لەهەشتا ساڵی ڕابردوودا خاڵییە لە مەعریفە و مەهارەت و ئەزموون. تووشی شکانی خەیاڵ دەبین کاتێک دێین چاوەڕوانییەکی زۆر لەسەر ئەو مێژووە هەڵچدنین، چونکە زۆر تاریکە و پڕێتی لە گرێ و ڕق و کینەی کەسیی و خێڵی و مێژوویی. ئەوەی لە هەشتا ساڵی ساڵی ڕابردووی شۆڕشی کوردیدا زاڵبووە خۆی لە بچڕاندنی پردی پەیوەندیی نێوان مەعریفە و مەهارەت لەلایەک و ئەزموون و گومان لەلایەکی دیکەوە دەبینێتەوە، لە ئەنجامی ئەم لێکترازانەشدا بێ شیرازەیی کۆمەڵایەتی و لێکدوورکەوتنەوەی دەسەڵاتدار و خەڵک و تێکدانی پردی پەیوەندیی پەیوەندی نێوان خەڵک و خەڵک زیاتر بەرهەمێکی دیکەمان نەبووە.
نەوەک هەر شۆڕشی کوردیی مێژووی زۆرینەی شۆڕشەکانی دونیا دەڵێن شۆڕشەکان گوێ بۆ مەرعریفە و مەهارەت و ئەزموونە تاقیکراوەکان ناگرن، ئەوەی ئەوان مەبەستیانە مشتێ توڕەیی و کەفوکوڵی عاتیفییە لەپێناو پایەماڵ کردنی ئەوەیە کە هەیە، دواتر زۆر درەنگ بە ئاگا دێنەوە لەو وێرانەیەی کە عاتیفە و کەفوکوڵەکە وێرانکەرەکەی درووستیدەکەن. هەندێکجار ئەو وێرانەیەی عاتیفەیەکی دوور لە مەعریفە و مەهارەت درووستیدەکات بە عەقڵ و زانینی سەد فەیلەسوف نایەتەوە جێی خۆی. لە مێژوودا هیچ سیستمێکی دیموکراسیی ماف سەنتەر نییە لە ئەنجامی شۆڕشێکەوە درووستبووبێت کە چاوی لە درووستکردنی ئەزموونی خۆی بووبێت.
گەر بە گشتی قسە بکەین و زۆر خاتری بگرین لە باشترین حاڵەتدا مەنزومەی شۆڕشی کوردیی لە شێخ مەحمودەوە تا ساڵی 1991 و مێژووی وکمڕانی سی ساڵی ڕابردووش مەنزومەیەکە زیاتر پشتی بە ئەزموون لە جۆرە فرۆیدییەکەی بەستووە نەوەک هۆشیاری و مەعریفە و مەهارەتی دەستەجەمعی. دیارە ئەوەشی کە ئەمڕۆ بەرهەمی شۆڕشێکە و ناوی ئەزموونی لێدەندرێت بە دیدە فرۆیدییەکە لە تێکدان و بێباوەڕی و کوشتنی متمانە و وتاری خودنەفرەتی لە فۆرمە هەرە باڵاکەیدا دژی دۆز و زمان ونەتەوەی خۆ شتێکی زیاتری پێ نییە بۆ ژیان. چونکە ئەم ئەزموونە نەخشەڕێگایەکی زانستی نە لە مەعریفە و نە لە مەهارەتی شەخسی و دەستەجەمعی لەبەردەست نەبووە تا بزانێت لە کوێدا هەڵەدەکات بۆ ئەوەی ڕەخنەی خۆی بکات و دواتر بێت خۆی پێ بخوێنێتەوە و لێوەی فێر ببێت. ئەم مەنزومەیە کە باوەڕی بە کەسی یەکەم و مەرجەعی سیاسی و ئایینی و کۆمەڵایەتی هەیە بەردەوام فیدباکی لەخۆی و ماستاوچی و دەربار و تەمەلوقچییەکانی دەوری خۆی وەرگرتووەتەوە نەوەک بەپێوەری زانستی خۆی هەڵسەنگاندبێت. چاڕڵز داروین کە دەیوت: جەهل و نەزانی زۆر زیاتر لە زانست و ئاگایی سیقە بەخۆبوون درووستدەکات، هەمیشە وایە نادان و نائاگاکان زۆر زیاتر لە زاناکان سیقەیان بەخۆیان و ئاکتەکانیانە، دەقیق مەبەستی ئەم دۆخە ترشاوەی ئێمەیە وەک کورد.
نادیدە گرتنی زانین بەهەردوو جۆرە مەعریفی و مەهارەتییەکەی لە سیاسەتی هەشتا ساڵەی ڕابردووماندا نەرم نەرم خۆشی و خەڵکەکەشی زیاتر بە بەدگومانیی و تێکدان و نەهێشتنی متمانە گۆشکردووە تا دەگاتە ئەوەی ئەمڕۆ هەیە، ئەم دۆخە سیاسییە بوەتە هەوێنی مەیینی دۆخێکی کۆمەڵایەتی دوجەمسەری دۆگمای ئەوی تر قەبوڵنەکەر، ئەمڕۆ ئێمە لە کۆمەڵگەیەکا دەژین کەس دانوی لەگەڵ ئەوی دیکە ناکوڵێت، زانستیترین و یەقینیترین دیاردەکانیش بەسەر دووبەرەی نەیار و پرۆ-دا دابەش دەبن، چونکە کۆمەڵگەکە بەتەواوی دابەش بووە، بەدیهیترین فاکت ناکاتە ئەوەی ئەم دووبەرەیە بەگژ یەکدیدا نەچنەوە و گرێ سایکۆلۆژییەکانی خۆیان بەیەک نەڕژن، هەر لەبەر ئەم هۆیە لە ئێستادا ڕێگای گەڕانەوە بۆ خاڵی سفر و سەرەتاش زۆر ئەستەمە و مەحاڵە جارێکی دیکە ئەم شەرابە ببێتەوە بە ترێ و بەرسیلە.
لە مەعریفە و مەهارەت گەڕێ کە هێشتا لەنێو ئێمەدا چەکەرەیەکی تەندرووستیان نەکردووە، ئەزموونیش بۆخۆی کێشەی جیددی هەیە لەناوماندا. پێچەوانەی هەموو تاقیکردنەوە باوەکانی دونیا، ئەزموون زۆر غەددارە، سەرەتا تاقیتدەکاتەوە ئەوجا فێرت دەکات، ئێمە فێر دەبین ئەوسا تاقیکردنەوە ئەنجامدەدەین، ئەزموون دەقیق پێچەوانەیە. مرۆڤی ئێمە ئەمڕۆ لە بەردەم ئەزموونێکی تەواو تاقیکراوەی تۆکمەی مەعریفی و مەهاریشدایە هێشتا هەر ملەجەڕێ دەکات و گوێناگرێت. مەحاڵە لە دونیای نوێدا مرۆڤ بتوانێت بەبێ ڕەچاوکردنی ئەو زانینە هەنگاوێک بچێتە پێشەوە و هەر ملەجەڕێ بکات و بڵێت من ئەزموونی خۆم دەوێت، لە دیدی بەندەدا ئەمە سامناکترین دۆخێکە کۆمەڵگەیەک لە سەروبەندی شەڕێکی جیهانیدا تێیبکەوێت و ئەوەندەش بێباک و بێ پلان و بێ زانین و مەعریفە و مەهارەتی کەسی و دەستەجەمعی بێت.
زانست بەگشتیی و زانستی سیاسیی و کۆمەڵایەتی بە تایبەتیش سەر بە دونیای مەعریفە و مەهارەتە زیاتر نەوەک ئەزموون. تەنیا لە ڕێگەی مەعریفە و مەهارەتەوە سیاسی دەتوانێت داهاتوو ببینێت، هەرچی ئەزموونی کەسی و نازانستی هەیە چاوەکانی سیاسی دەباتەوەبۆ ڕابردوو، لیاقەتی ئەوەی پێنابەخشێت کە داهاتوو ببینێت. مەعریفە بە مرۆڤ دەڵێت لە کوێدا دەبێت چ جۆرە ڕوانین و ئاکتێک سەرڕێ بخات بۆ داهاتووی و مەهارەتیش بە پراکتیکی دەستی دەگرێت. کاتێک سیاسەت و کەسایەتی سیاسیی لە دونیایەکدا کە بە مەعریفە و مەهارەت ڕێکخراوە دەیانەوێت هەروەک سەردەمی ئەزموونی ئاڵم و ساتمی گەنم بە مێوژ سیاسەت بکەن و بیر بکەنەوە وژیانی خەڵکی ڕێکبخەن، ئەوا جگە لە بەدەستهێنانی ئەزموونێکی دیکە لە فەوزا و شڵەژاویی کۆمەڵایەتیی و ئابووریی و دەروونیی هیچی دیکەیان لێیدەست ناکەوێت بۆ خەڵکەکەیان. هەموو ساتێک دەبێت لە ئامادەباشییدا بن بۆ تەقینەوەی توڕەیی جەماوەرەکەیان. هەر ڕۆژەی دەبێ وێڵی بیانوویەک بن بۆ ئەو شەبەقانەی کە لە ژیانی گشتی دەکەونەوە، نەوەک چارەسەریان بکەن. ئەم ئەزموونە خراپەش لە باشترین حاڵەتدا دەبێت توڕهەڵبدرێت نەوەک هەوڵبدرێت بە ماکیاجکردنی ماشێنی ئیعلامیی زەبەلاح و ڕاوێژکار و نووسەری پترۆقەڵەم بیانووی ساوابوون و باڵغ نەبوونی بۆ بهێنرێتەوە بۆ ئەوەی بەردەوامیی بە سەرەڕۆییە نازانستی و دیراسەنەکراوەکانی بدات و ڕۆژ دوای ڕۆژ ژیانی گشتی وێرانتر و ئالودەتر بکات. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 59 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
بابەتێن پەیوەستکری: 2
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 23-07-2023 (1 سال)
باژێر و باژارۆک: سلێمانی
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ڕەخنەیا سیاسی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: دوزا کورد
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: راپۆرت
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: لێکۆڵینەوە
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 25-08-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 26-08-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 03-04-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 59 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 522,923
وێنە 105,771
پەرتوک PDF 19,704
فایلێن پەیوەندیدار 98,643
ڤیدیۆ 1,420
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
فۆڵدەر
کەسایەتی - جوڕێ کەسی - قوربانیێ شەڕێ دەولەتا ئیسلامی - داعش کەسایەتی - زمان - شێوەزار - ک. باکوور کەسایەتی - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - شنگال کەسایەتی - جهێ ئاکنجی - کوردستان کەسایەتی - فۆڵدەر - جینۆسایدا کوردێن ئێزیدی کەسایەتی - نەتەوە - کورد کەسایەتی - وڵات - هەرێم (ژدایکبوون) - باشوورێ کوردستانێ کەسایەتی - ڕەگەز - پیاوان کەسایەتی - ئۆل و ئایین - ئێزدی کەسایەتی - جوڕێ کەسی - بێسەروشوێن

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.5 چرکە!