داواکارییەکانی #پارتی دیموکراتی کوردستان# و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# کێشەی بۆ گفتوگۆکانی پڕۆژە یاسای نەوت و گازی ئێراق درووستکردووە. لایەنە شیعەکانیش داوای یەکخستنی هەڵوێست لەو دوو حیزبە دەکەن.
پارتی داوای کردووە، لە یاسای نەوت و گاز #هەرێمی کوردستان# وەک پاکێجێکی سەربەخۆ مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.
هەر بەپێی زانیارییەکان، لە بەرانبەر ئەوەدا یەکێتی نیشتمانی داوای کردووە، نەوت و گازی سنووری #سلێمانی# لە یاساکە جیابکرێتەوە و بە پاکێجێکی سەربەخۆ مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.
ئەو هەوڵێستە جیاوازەی پارتی و یەکێتی کێشەی بۆ گفتوگۆکانی پڕۆژە یاساکە درووست کردووە. بەو هۆیەشەوە لایەنە شیعەکان داوایان لە بەرپرسانی پارتی و یەکێتی کردووە، لەو بارەوە هەڵوێستیان یەک بخەن. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 383 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!