پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 521,974
وێنە 105,597
پەرتوک PDF 19,660
فایلێن پەیوەندیدار 98,504
ڤیدیۆ 1,420
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
بێ ناونیشان!
وێنەیێن دیرۆکی مولکێ نەتەوەیێ مەیە! هیڤیە ب لۆگۆ و تێکستان و ڕەنگ کرنێ، بهایێ وانا نەشکینن!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بێ ناونیشان!

بێ ناونیشان!
ناونیشانی بابەت: بێ ناونیشان!
ئامادەکردن و نووسین: #عەبدوڵڵا کەریم مەحمود#
بۆ رۆحی پاک و پیرۆی مامۆستا (نیگار غەریب)ی هاوسەری مامۆستا (فەوزی رەمزی) رابەری نمونەیی پەروەردە ی شار .
(رێی خەبات)
دوای هەرەسی 1975 ،ساڵانی ترس و گومان وگرتن و بێ سەروشوین کردن و خاپورکردنی گوندەکانی سە رسنوورەکان و گواستنەوەی خەڵکەکەی بۆ ئۆردوگاکان .
چەند خوێندکارێکی کچ و کوڕی نمونەیی لەخانەی مامۆستایانی سلێمانی ،لە زنجیرە هەڵوێستێکی پڕ لە تەحەدا ، رووبە رووی پلان و بەرنامە و نەخشەی ژەهراوی بەعسیەکان وەستانەوە .
ئاهەنگی نەورۆزی 1976 بوو ، کچان و کوڕان پێکەوە لە گۆڕەپانی خانە ی مامۆستان لە گەرەکی مامۆستایان لە شاری سلێمانی ، بەشداری ئاهەنگی نەورۆزیان دەکرد .
لە ناو ئه و ئاپورایەدا کچێک دەستی دوو کچی تری گرتبوو، هەڵدەپەڕین و بە حەماسەوە ، پڕ بە گەروویان ، ( سروودی رێی خەباتی )دژ بە دروشمە کانی بەعس دەچڕی :
ڕێی خەباتمان چەند سەخت و دووربێ
با چواردەورمان کڵپەی ئاگر بێ
لەم رێ یە پیرۆزە لا نادەین
ئێمەین بۆ مردنیش ئامادەین
بۆ دنیایەکی نوێ بۆ هەژاران
بۆ دانانی کۆمەڵگای یەکسان
ڕەگی زۆرداری لە ریشە دەردێنین
تۆوی ئازدی گەلمان ئەچێنین
ئه و سێ کچە به و سروودە ، هەموو ئه و دروشمانەی بەعسیان ، لە نەورۆزدا رەت کردەوە و سەرنجی هەموو خوێندکاران و مامۆستایانیان بۆ رێی خەباتەکەیان راکێشا ،بە هێمنی هەموو بەرنامەکانیان بە تاڵ کردەووە .
لە گەڵ حسین محەمەدی هاوڕێم ، سەرمان لە هەڵوێستی ئه و سێ کچە سووڕما ، چۆن ‌ لەناو ئه و هەموو بەعسی وجاسوسانە ،بەو‌ سروودە مەمنوعە ، گۆڕەپانەکەیان هەژاند؟
(چیرۆکی بێ ناونیشان )
لە ساڵی 1977 ئێمە چەند خوێندکارێکی خانەی مامۆستایان ، لە گەڵ مامۆستا محەمەد ئەمین ئەحمەد*ی چیرۆک نووس رێکەوتین ،(نوسین و هۆنراوە و پەخشان وچیرۆکی ) ئه و کچ وکوڕانەی خانه ی مامۆستایان کۆ بکەینەوە ، کە بەهرە و توانای نوسینییان هەیە ، لە گۆڤارێک دا چاپ و بڵاوی بکەینەوە .
مامۆستا محەمەد ئەمین ئەحمەد ،ژیان قەرەداغی** خۆش نوسی دیاری کرد هەموو نوسینەکانی کۆ کردوە .
منی راسپارد بەرهەمەکان بە وردی بخوێنمەوە ورای خۆمی لەسەر بنووسم .
هەموو بەرهەمەکانم بەوردی خوێندەوە ، چەند تێکستێکی جوانی تیا بوو ،یەکێک لەوانە هۆنراوەیەکی (ئارام شێخ محەمەد بەرزنجی ) ***بوو.
لە ناو بەرهەمەکان دا ، چیرۆکێک بە بە ناونیشانی (بێ ناونیشان ) سەرنجی راکێشام ، بە زمانێکی پاراو جوان و فەنتازیا نوسرابوو ، بە تەکنیکی هونەریی و ئیستاتیکا وا داڕێژرابوو، ناوەرۆکەکەی تراژیدیایەکی دڵتەزێنی مەمنوع بوو ، توشی تێڕامانی بووم ، چۆن خوێندکارێکی ‌ خانەی مامۆستایان ، له و ئاستە باشە باڵایەدا یە ، چیرۆکێکی ئەدەبی بەرگری و هونەریی بنوسێ ،لە کۆتایی مەرگەەساتەکەدا ،نووسرابوو:
( نیگار غەریب) .
، بە ژیان قەرەداخی هاوڕێم وت :
– ئەم چیرۆکەی نیگار غەریب ، لە ئاستێکی باڵا و نایاب دایە ، ئەم نیگارغەریب ە کێ یە ؟
بۆرۆژی دوایی ژیان قەرداخی ، نیگار غەریب ی پێ ناساندم ، کەبینیم سەرم سوڕما :
( نیگارغەریب ، هەمان ئه و کچە چاونەترس و بەجەربەزە ی نەورۆز بوو ،لە گەڵ دووکچی تر دا (رێیی خەباته )مەمنوعەکە‌ یان دەوت .
پێم وت :
– نیگار خان پیرۆزبایی( رێ ی خەباتەکە ت ) و چیرۆکی( بێ ناونیشانەکەت ) لێ دەکەم ، تۆ چیرۆک نووسێکی بە توانایت ،چیرۆکەکەت زۆر جوانه و لە ئاستی ئه و بەرهەمە نە دایە ، لە رۆژنامه و گۆڤارەکان دا بڵاو دەکرێنەوە، تۆ چیرۆک نوسیت .
هەموو ئەو بەرهەمانەی ئاستی بڵاوکردنەوەیان هەبوو ، ، لە فایلێک دا ئامادەکرد، ژیان قەرەداخی بەدەست و خەتە جوانەکەی هەموو ی لە سەر کاغەزی فلوس کاب نوسییەوە .
بە نیازبووین ،بۆ مۆڵەتی چاپ ، بەرهەمەکان بینێرین بۆ رەقابە لە بەغداد ، مامۆستا خالید کرێدی و عەبدوڵڵا حەسون بەیاتی ، بوون بە سانسۆر و دەستیان بەسەر هەموو نوسینەکان دا گرت و جارێکی تر نەمان ‌بینییەوە .
بە هۆی هەل و مەرجی نائاساییەوە، هەریەکەمان کەوتینە سوێةێک ، جارێکی تر ، نیگار خان و نوسینەکانیم نەبینییەوە .
لەم ساڵانەی دوایدا مامۆستا نیگارغەریب ،هۆنراوە و چیرۆک و نوسین و وەرگێڕنەکانی ، ناو بە ناو لە واڵای فەیس بووکەکەی بڵاو دەکردەوە .
لە مانگی 7 مامۆستا نیگار لە سویسرا وە بۆ سەردان گەڕایەوە بۆسلێمانی ، ئێوارەی 11 / 8 / 2022 لە کاتی پەڕینەوە لە شەقامی سەرەکی هەواری تازە ، لەنزیک پردی کۆبانی ، بەهۆی کارەساتی ئوتۆمۆبیلەوە لە
تراژیدیایەکی دڵتەزێن دا ، گیانی سپارد ،
لە ‌مەراسیمێکدا لە گردی سەیوان بە خاکیان سپارد ، لە دوا برگەی کۆتایی مەراسیمەکەدا ، مەلاکە ‌ رووی کردە خەڵکه و ‌ وتی :
- تکایە هەمووتان گەردنی ئەم مامۆستایە ئازاد بکەن .
له و کاتەدا لە گەڵ دوو کەسی تردا ، لە تەنەیشت کێلی ئارامگایەکەوە وەستابووم ، وتم :
-ئەم فریشتە پاک و پیرۆزە ، بەهەموو تەمەنی ،دڵی هیچ کەسێکی زویر نەکردووە ، ئیتر داوای گەردن ئازادی لە کێ بکات ؟
یەکێک له و کەسانه**‌**ی لە تەنیشتمەوە ‌ وەستا بوو ، وتی :
- هەموو خانەوادەکەی مامۆستا نیگار غەریب و خانەوادەی مامۆستا فەوزی رەمزی هاوسەری . لە ژیانیانیان دا ، جگە لە خزمەت و چاکە ، دڵی هیچ کەسێکیان زویر نەکردوە‌ .
دوای تەوابوونی مەراسیمەکە ، هەموومان بە پێچاو پێچی نێوان کێلی ئارامگاکان و ئەرخەوانەکانی سەیوان دا دەگەڕاینەوە .
له و کاتەادا چیرۆکی بێ ناونیشانی 1977 ی مامۆستا نیگارم بیر کەوتەوە ، چۆن خالید کرێدی وعەبدوڵڵا حەسون بەیاتی ، ئەو گۆڤارەیان بێ سەروشوێن کرد؟:
(شەوێک مەفرەزەیەک پێشمەرگە ، لە شارباژێرەوە بە ناو سەربازگه ورەباییەکان ، بەره و سلێمانی هەنگاویان دەنا ، بەلاپاڵی هەورازەکانی گۆیژەدا سەرکەوتن ، گەیشتنە ‌ سەر بەرزاییەکانی گۆیژە ، چرا خانی شار ، ناخی هەموویانی هەژاند .
له و کاتە دا ، یەکێک لە پێشمەرگەکان میلی رادیوکە بادا ، دەنگی ماملێ دڕی بە شەوەزەنگی گویژه و چراخانی شار دا :
شەوە دنیا وەکو زلفت سیا پۆش
وەرە با دەردی دڵ بکرێن فەرامۆش
دەستم بەرزۆکە با بتگرمە باوەش
ئەگەر مردم لە خۆشیا چاوی تۆ خۆش
ئە و گۆرانیە ،باڵی خەیاڵی ئه و پێشمەرگە ی گەیاندە لای خۆشەویستەکەی ، ئایا ئێستا ئه و لە ژێر کام چرای ، ئه و چراخانەی شاردا دانیشتووە ؟ ،یا ئێستا چرای ژوورەکەی خامۆشه و چاوەکانی لەقوڵایی خەودایە ؟
پێشمەرگە‌کان گەیشتنە سەر شەقامی گەڕەکێکی ناو شار ، بە تەقاندنەوەی چەند گولە ئاربی جی و چەند سەلییەک فیشەک ، بێ دەنگی وخامۆشی شەوی شار یان هەژاند .
لە کاتی گەڕانەوەیان دا ، پێشمەرگەکان لەقەراغ شار ، کەوتە ‌ بۆسەی قوات خاسه و ه و ئه و پێشمەرگەیە پێکرا .
بەیانییە‌کەی خۆشەویستەکەی لە کاتی رۆیشتنا بۆ قوتابخانە ، تەرمی دڵدارەکەی بینی ، بە زیلێکەوە بەسترا وه و ‌ بەشەقامەکانی شاردا رایان دەکێشا).
لە ناو تارمایی ئه و زنجیره تراژیدیا بێ ناونیشان دا بووم ، لە دوا هەنگاوم دا گەیشتمە سەر شەقامەکە ی رۆخی گردی سەیوان .
بە دەنگی هێمنی کاک کەمال شاڵی بە ئاگای هاتم :
- دەمێکە ئێمە چاوەڕوانی تۆین ، هەموو ئوتۆمێبیلەکان گەڕانەوە بۆ ماڵەوە، تەنیا ئێمە ماوین .
ئوتۆمۆبیلەکە کەوتە جوڵە ، لە گردی سەیوان رەت بوو ین ، شەقامی برایم پاشا مان بە جێ هێشت ، بە درێژایی شەقامەکانی شار ، بیرم لای ئه و پێشمەرگە بێ ناونیشانەی نیگار غەریب بوو :
( ون و بێ ئارامگا ، بێ گۆڕستانە ).
عەبدوڵڵا کەریم مەحمود
*محەمەد ئەمین ئەحمەد ، لە ناوەڕاستی جلەکان دا لەشاری دوزخورماتوو لەدایک بوو ە، مامۆستایەکی نمونەیی و چیرۆک نووس و رەخنەگرو شارەزای بواری فەلسەفە بوو ، خاوەنی دووکۆمەڵە کورتە چیرۆکی (ئەبێ و نابێ رایەکی زمانەوانییە )-1977، خۆردزین -2001 ، لە 13ی کانوونی یەکەمی 2019 بە هۆی نەخۆشییەوە گیانی سپارد ،لەسلێمانی بەخاک سپێرا.
**ژیان قەرداخی ، یەکێک بوو لە قوتابییە خاوەن هەڵوێستە کانی خانەی مامۆستایان ، خۆش نووس بوو ، بیستم لە دەرەوەی وڵات بە هۆی کارەساتی ئۆتۆمۆبیلەوە گیانی سپارد وە.
مامۆستا ئارام شێخ محەمەد بەرزنجی ، یەکێک بوو لە خوێندکارە خاوەن هەڵوێستە سەرکەشەکانی خانەی مامۆستایان ، دژایەتی دەسەڵاتی بەعسی دەکرد ،دواتر بوو بە مامۆستا و رووی کردە شاخ و بوو بەپێشمەرگە و کادر ،چەند ساڵێکە لە ئەڵمانی دەژی .
ئەوکەسەی لە تەنیشتم وەستابوو، وتی :
-من هاوسەری سۆزان خانی خوشکی مامۆستا نیگار غەریبم. [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا دەستکاری نەکردووە=KTML_End=
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 442 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
بابەتێن پەیوەستکری: 2
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 19-09-2022 (2 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: هەمەجۆرە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: یاداشت
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 07-09-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( شادی ئاکۆیی ) ل : 08-09-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( شادی ئاکۆیی )ڤە: 08-09-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 442 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
چەند لایێت ڤەشارتی د سترانا کوردیدا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 521,974
وێنە 105,597
پەرتوک PDF 19,660
فایلێن پەیوەندیدار 98,504
ڤیدیۆ 1,420
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
چەند لایێت ڤەشارتی د سترانا کوردیدا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
فۆڵدەر
کەسایەتی - جوڕێ کەسی - قوربانیێ شەڕێ دەولەتا ئیسلامی - داعش کەسایەتی - زمان - شێوەزار - ک. باکوور کەسایەتی - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - شنگال کەسایەتی - جهێ ئاکنجی - کوردستان کەسایەتی - فۆڵدەر - جینۆسایدا کوردێن ئێزیدی کەسایەتی - نەتەوە - کورد کەسایەتی - وڵات - هەرێم (ژدایکبوون) - باشوورێ کوردستانێ کەسایەتی - ڕەگەز - خانمان کەسایەتی - ئۆل و ئایین - ئێزدی کەسایەتی - جوڕێ کەسی - بێسەروشوێن

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.594 چرکە!