ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانى TEDx ڕۆشنبیرى لە #سلێمانى#.
لە ڕێکەوتی سێشەممە #05-09-2023#، سەرپەرشتیارانى TEDx ڕۆشنبیرى، سەردانى بەڕێوەبەرى ڕۆشنبیریی و هونەرى سلێمانیان کرد.
لە دیدارەکەدا، #ڕێبین یارئەحمەد#، باسى پلان و ناوەرۆکى کارەکانیان بۆ ئەنجامدانى TEDxڕۆشنبیرى سلێمانیان کرد، کە وا بڕیارە لەمساڵدا 2023 لە شارى سلێمانى ئەنجام بدرێت.
لەلاى خۆیەوە، دکتۆر #موحسین ئەدیب# بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیریى و هونەرى سلێمانى، ئامادەیی هەموو هاوکارییەکى بەڕێوەبەرایەتى ڕۆشنبیرى بۆ ئەنجامدانى کارەکە دەربڕى.
هەروەها ڕایگەیاند، کارکردنى TEDxڕۆشنبیرى لە شارى سلێمانى مایەى خۆشحاڵییە و پێویستە هەمووان پشتگیرى لە بەڕێوەچوونى کارى هاوشێوە بکەن.
سەرپەرشتیارانى TEDx ڕۆشنبیرى لە ئێستادا 2023 سەرقاڵى دانانى بەرنامەى پانێلەکانن، کە بە هەماهەنگى لەگەڵ ڕێکخراوەکە لە وڵاتى ئەمریکا، تاوتوێى پڕۆگرامەکە دەکەن. [1]