پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,459
وێنە 105,211
پەرتوک PDF 19,481
فایلێن پەیوەندیدار 97,361
ڤیدیۆ 1,394
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
مەهدی زانا بۆ ڕووداو: پەیوەندیم لەگەڵ هەموو هێز و لایەنە کوردییەکان هەیە
هەڤکارێن کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤا نەتەویی تومار دکەن..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هەڤپەیڤینی رووداو لەگەڵ مەهدی زانا

هەڤپەیڤینی رووداو لەگەڵ مەهدی زانا
#مەهدی زانا# ، سیاسەتڤانی کورد ڕایگەیاند، هەمیشە هەوڵی یەکڕیزی هێزە کوردییەکانی داوە و پەیوەندی لەگەڵ هەموو هێز و لایەنە کوردییەکان هەیە.

مەهدی زانا هاوژینی لەیلا زانایە. ئەو ساڵانی 1970کان سەرۆکی شارەوانیی ئامەدی باکووری کوردستان بوو. دواتر بەهۆی بانگەشە بە زمانی کوردی و قسەکردن بە زمانی دایکی ساڵانێکی دوورودرێژ خرایە زیندانەوە.

مەهدی زانا لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ ڕووداو کە هێمن عەبدوڵڵا ئەنجامیدا، باسی لە لەیلا زانا کرد و وتی، ئێستا ئەو لە ئامەد لای دایکی دەژی و دوو کچەکەشیان لەلای دایکیانن.

دەقی هەڤپەیڤینەکە:

ڕووداو: مامۆستا مەهدی زانا لە دەستێکی ئەمساڵدا هەواڵێک بڵاوبووەوە کە مامۆستا مەهدی زانا کۆچی دواییکردووە، کە زیاتر لە سۆشیالمیدیا بڵاوبووەوە هاوکارێکمان لە بەشی تورکی پۆرتاڵی ڕووداو پەیوەندی پێوەکردبووی، ئینجا وەڵامی جەنابت زۆر سەرنجراکێشبوو کە گوتبووت من زۆر باشم و فریشتەکان دەمپارێزن، ئایا فریشتەکان بەردەوامن لە پاراستنت و تەندرووستیت باشە؟

مەهدی زانا: باشە، دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکەش.. نازانم ئەو هەواڵەیان لە کوێ هێناوە ئەوە نازانم، ئێستا من 83 ساڵم. من کەی دەمرم ئەوە نازانم ئێمە نازانین و کەی دەڕۆین بۆ جیهانەکەی دیکە، ئەمە دیار نییە، ئیتر نەمزانی هەواڵی مردنی منیان لە کوێوە هێناوە و لەکێیان پرسیوە، بەڕاستی کاتێک منیش هەواڵەکەم بیست شۆک بووم.

ڕووداو: بەڵام تاوەکوو ئێستاش فریشتەکان دەتپارێزن؟

مەهدی زانا: بەڵێ.. بەڵێ، کاتێک مرۆڤ شتی وا دەبینێت شۆک دەبێت.

ڕووداو: ئێستا ژیان لە ستۆکهۆڵم لە سوید بەسەردەبەی یان لە شوێنێکی دیکەش؟

مەهدی زانا: بەزۆری لە سوید ژیان بەسەر دەبەم، هەندێک جاریش دەچم بۆ شوێنەکانی دیکە، چونکە من کوردم و کوردایەتی دەکەم، بەردەوام بە دوای دۆزی کوردەوەم، بۆ نموونە من چوومەتە باشوور و هەوڵمداوە شتێک بکەم، بەتایبەتیی لەنێوان هێزە کوردییەکان هەوڵی دانووستاندن و نزیکبوونەوەم داوە، چونکە سیاسەتی من تەنیا کوردایەتییە و من هەموو شتێک نازانم، بەڵام دۆزی کورد بۆ من گرنگە، منیش مرۆڤم بۆیە ئەوەی بەمن بکرێت بۆ دۆزی نەتەوەکەم دەیکەم، بۆیە سیاسەتی من نەچەپە، نەڕاستە، نە لایەنێکی دیاریکراوە، من پەیوەندیم بە هەموو هێز و لایەنە کوردییەکان هەیە.

ڕووداو: ئێستا ژیان لێرە بەسەردەبەی لە ستۆکهۆڵم؟

مەهدی زانا: بەڵێ لە سوید دەژیم و لێرە دەمێنمەوە و دێم و دەچم.

ڕووداو: گوتت هاتووچوونت کەمبووەتەوە و زیاتر لە سوید دەمێنییەوە، ڕۆژەکانت چۆن بەسەر دەبەی، پێشتر لە زینداندا پەرتووکت دەنووسی و بیرەوەرییەکانی خۆت دەگێڕایەوە، لە سوید شتێکی وات کردووە؟

مەهدی زانا: نا من هیچ نانووسم و نەمنووسیوە، بۆچی، چونکە لە زیندان بە هەڤاڵ و هاوزیندانییەکانم دەوت کە ئازار و ئەشکەنجەی زۆر لە دیابەکر هەیە، هەموو ئەو ستەم و ستەمە دەزانن کە لەوێ کراوە و هەبوو و ئەو گەنجە قارەمانانە کوژران، لە ڕۆژانی برسیکردن بەرەو مەرگ ڕۆیشتن مافی ئەوان لەبیر ناکرێن، قارەمانییەتیێکی گەورەیان کرد من لەناو ئەواندا بووم، تێپەڕاندنی ئەو کاتانە زۆر قوورسبوو لە زیندان دەمزانی کەس باسی ئەو ڕووداوانە ناکات، بۆیە من لە زیندان پەرتووکێکم نووسی و هەموو ڕووداوەکانم گێڕاوەتەوە ئەوکاتە هەموو ئەو شتانەم باس کرد کە خەڵک چیکرد و چیان دەویست و چییان لێهات هەموویم نووسیەوە و کردمە پەرتووکێک، بەڵام لە دوای دەرچوونم لە زیندان هیچ شتێکم نەنووسیوەتەوە.

ڕووداو: بۆچی؟

مەهدی زانا: ئەمەش وەک پیشەیەکە.. من دادەنیشم بیردەکەمەوە ئیتر نانووسم، بەڵام هەمیشە دەخوێنمەوە.. پەرتووک دەخوێنمەوە. واتە کە لەماڵەوەم هەمیشە دەخوێنمەوە، بەڵام نانووسم.

ڕووداو: دوای ئەوەی لە زیندان ئازادکرایت و هاتیتە ئەوروپا و لە سوید نیشتەجێبووی، لەگەڵ ئەمنیستی کارتکرد و لە وڵاتان دەگەڕان، ئێوە باسی چیتان دەکرد؟

مەهدی زانا: باسی ئەشکەنجە و ئازارەکانی زیندانم دەکرد و لە وڵاتان نامەم بۆ دەهات و ورەمان بەرزدەبووەوە باوەڕمان نەدەکرد کە جیهان ئاگای لە ئێمە هەیە، بۆیە باسی هەموو ئەو ستەمانەم دەکرد کە لێمان کرا، بۆ نموونە کوشتنی 65 کەس و ناوی هەموویانم لە پەرتووکەکەمدا نووسیوەتەوە و قارەمانییان نواندووە لە دژی ستەم و ستەم و نابێت ڕۆڵیان باس نەکرێت و پەراوێز بخرێن و هەروەها ئەو ئەشکەنجە و ستەمەی لەو بەندینخانەیە هەبوو لە دونیا وێنەی نەبووە و هەرگیز لەبیریشم ناچێتەوە و ئەمەش هۆکاری نووسینی پەرتووکەکەم بوو، ئەو قارەمانییەی ئەو گەنجانە کردیان لەبیر ناکرێت، جا سەر بە هەر پارت و لایەنێک بن یان کێ کردبێتی گرنگ نییە، گرنگ ئەو چالاکییەی ئەوان پاڵەوانییەتی بوو و نابێت لەبیربکرێن و دەبێت بەها و قیمەتیان بزانرێت.

ڕووداو: ئەوانەی ئاگاداری دەرەوە نین، لەوانیە وابیربکەنەوە کە مەهدی زانا تەنیا لەنێو کوردان ناسراوە و یان لەیلا زانا تەنیا لەنێو کورددا وەک سیمبولێک دەناسرێت، بەڵام کاتێک بە زمانەکانی دیکە سێرچی بۆ دەکەی دەبینی لە پەڕڵەمانی ئەوروپا و پەڕڵەمانی سوید و هۆڵەندا و چەند شوێنی دیکە باسی مەهدی زانا دەکەن و ئەوان بە باشی دەتناسن هێشتا ئەو پەیوەندییەت ماون لەگەڵ ئەوان یان وڵاتانی دیکە؟

مەهدی زانا: گەڕاوم و زۆریان ڕێز لێگرتووم و تاوەکوو ئێستا باسم نەکردووە و بۆ تۆ باسی دەکەم ئەوەی ئەو وڵات و خەڵکانە ڕێز و بەهایان پێداوم نەیانداوە بە خەڵکی دیکە، لە زۆر وڵاتی جیهان گەڕاوم و بانگهێشتیان کردووم و ڕۆیشتووم و گەورەی ئەو وڵاتانە پێشوازییان لێکردووم و قسەم لەگەڵیان کردوون و ویستوویانە بمناسن و وێنەمان گرتووە، بەزۆری کاتێک دەچوومە ئیڤێنتەکان سەرۆکی ئەو وڵاتانە پێشوازییان لێکردووم و منیان ناسیوە و ڕێزیان لێگرتووم، ئەوە ڕاستییەکەیە لە ڕووس و چین و زۆر وڵاتان گەڕاوم و گەورەکانی ئەوانم بینیون و ڕێزی زۆریان لێگرتووم و بەرزیان دەنرخێنم.

ڕووداو: وەک خانەوادەش ئێوە قوربانی زۆرتان داوە، تۆ زیندانی کراوی هەروەها لەیلا زاناش زیندانی بوو منداڵەکانتان کەمتر لەگەڵ ئێوە بوون، ئێستا دۆخی ماڵباتی ئێوە چۆنە خاتوو لەیلا و منداڵەکان لە کوێن؟

مەهدی زانا: من زیاتر لە 16 ساڵ لە زیندان مامەوە و لەیلاش نزیکەی 11 ساڵ لە زیندان مایەوە، هۆکارەکەش کوردایەتی بوو، دۆخەکە وابوو، زۆر ناخۆش بوو، دوای ئەوەی کە لە زیندان دەرچووین دۆخی گوزەرانمان باش نەبوو و خانەوادەکانمان هاوکارییان دەکردین و بەو هۆیەی پەیوەندیمان بە لایەنە سیاسییەکانیش نەبوو بۆیە زۆر قوورس بوو.

ڕووداو: ئەی ئێستا خاتوو لەیلا زانا لە کوێیە؟

مەهدی زانا: لەیلا ئێستا لە ئامەد دەژیت و لای دایکە بەساڵاچووەکەی و بە خانەنشینییەکەی دەژیت.

ڕووداو: ئەی ڕووکەن و ڕوونی لە کوێن؟

مەهدی زانا: ڕووکەن و ڕوونی هەردووکیان لەگەڵ دایکیانن و لەوێ دەژین و منیش لە سوید دەژیم، ئیتر ئاوا من دێم و دەچم و ژیانمان ئاوایە.

ڕووداو: بەڕێز مەهدی زانا تۆ لە ژیانتدا زۆر کەم منداڵەکانت بینیون، لە سوید بووی، هەروەها لە زیندان بووی.

مەهدی زانا: ڕاستە من زۆر ئەوانم نەبینیون و ئەوانیش منیان زۆر نەبینیوە.

ڕووداو: ئەی پەیوەندی ئێوە وەک باوک و منداڵ چۆنە؟

مەهدی زانا: باشە ڕۆژانە بە تەلەفۆن قسە دەکەین و لێیان دەپرسم و گوێم لە دەنگیان دەبێت و ئارام دەبمەوە، چیبکەین بە دەست ئێمە نەبوو، زۆر کەس لە دۆزی نەتەوەکەیدا خۆیدا نابێت خۆی پێ گەورە بێت و پێویستە ڕێز لە دۆخی نەتەوەکەی بگرێت و مرۆڤ چی پێبکرێت ئەوە دەکات، لەوانەیە کەم و کوڕیمان هەبێت نەزانینمان هەبێت، ئێمەش مرۆڤین و بابەتی ئێمەش بابەتێکی کوردایەتییە و بەمشێوەیە بەڕێمان کردووە.

ڕووداو: پێش ئەوەی دەست بە هەڤپەیڤینەکەمان بکەین، پێم وتیت کە کوردبوون زۆرە، بەڵام تۆ گوتت کوردبوون زۆر خۆشە، بەڵام بەهۆی کوردبوونت و قسەکردنت بە کوردی زۆر ئەشکەنجە دراوی تاوەکوو ئێستاش ئەنجامی ئەو ئەشکەنجەیە بەسەرتەوە ماوە، بەڵام تۆ دەڵێی نا کوردبوون خۆشە، بۆچی تۆ ئەمە دەڵێی؟

مەهدی زانا: ئێ بابەتی کوردایەتیی بەبێ بەرانبەر نابێت و من پێشتر حیسابی ئەوەم کردبوو کە دەبێت باجەکەی بدەم، سەرم دەکەوێتە کێشەوە، واش بوو، بەڵام من سوودم لە خانەوادەکەم وەرگرتووە، هەم خێزانەکەم و هەمیش دایک و باوکم و خوشک و براکانم و هەموویان هاوکارییان کردم و شانسم لەوەدا هەبوو ، بۆیە ئێمە حیسابی ئەوەمان کردبوو کە دۆزی کورد بەبێ باج و بەرانبەر نابێت و من کە لە زۆر ناوچەکانی کوردستان گەڕاوم و باسی ئەوەم کردووە کە دۆزەکەمان بەبێ بەرمبەر نابێت و دەبێ ئەوە لە بەرچاوبگرین.

ڕووداو: ئەمە زۆر گرنگە، تۆ لە بیرەوەرییەکانت لە پەرتووکەکەشتدا باسی ئەوە دەکەی کە تۆ سەرۆکی شارەوانیی ئامەد بووی، هەروەها لە زیندان بووی و زۆرشت لەسەر تۆ نووسراون کە تۆ چیتکردووە دواتر کە لە ئەوروپا و سەرانسەری جیهان بەناوبانگ بووی و زۆر بەرپرس و سەرۆکی وڵاتانت بینیون، بەڵام لە پەرتووکەکەتدا دەگەڕێیەوە بۆ فارقین و باسی ئەوە دەکەی کە لەمامۆستایەکت فێربووی، کاریگەریی فارقین و باژێرەکەی و مامۆستاکەت لەسەر کوردبوونت چی بوو؟

مەهدی زانا: کایگەری فارقین زۆر بوو، خەڵکی فارقین هەمووی کوردپەروەربوون و کاتێک من کوردایەتیم دەکرد ئەوان لێم تووڕەنەدەبوون، بەڵکوو پشتیووانیان دەکردم و من سوودی زۆرم لەوان بینی و ئەوان بە دەنگی بەرز کوردایەتییان دەکرد لە میتینگێک کە بەناوی کوردی کردمانەوە لەوێوە دەستمان پێکرد و خەڵک خۆڕسکانە دەهاتن و پشتیووانییان لێدەکردم، بۆیە زۆر سوودمەندبووم لێیان لە پرسی کوردایەتییدا ئەوان بە کوردی قسەیان دەکرد، بۆیە زۆر سوودم لێیان بینی.

ڕووداو: لە ساڵانی حەفتاکان تۆ بە کوردی قسەت دەکرد و کۆمپانیاکەشت کوردی بوو لە ئامەدیش ڕۆژێک پێش دەنگدان تۆ بە کوردی قسەت کرد و ئیتر دەستگیرکرای، ئەو سەردەمە ئامەد چۆن بوو چۆن بە کوردی قسەیان دەکرد و خەڵک هەبوو بە تورکی قسە بکەن؟

مەهدی زانا: هەندێک تورکی هەبوو، بەڵام من بە کوردی قسەم دەکرد و خەڵکیش حەزی لێبوو و هەلهەلەیان لێدەدا و هەڤاڵانیش لە میتینگەکان باسی ئەوە دەکەن، بۆیە قسەکردنی من هەمیشە بە کوردی بوو خەڵکیش پێی دڵخۆشبوون و خەڵک لە خۆشیان هەلهەلەیان لێدەدا و گوتافیان دەگوتەوە.

ڕووداو: تۆ لە زۆر شوێن و شارەکانی کوردستان گەڕاوی پێش هەڤپەیڤینەکە بەمنت وت ئەوکات لە هەموو شوێنەکان خەڵک بە کوردی قسەیان دەکرد، ئێستا دەڵێن قسەکردن بە کوردی لە باکوور کەمبووە بۆچی وایلێهاتووە؟

مەهدی زانا: وڵات وڵاتی ئێمەیە و خەڵکانی غەریب هاتوون داگیریانکردووە و دەیانەوێ سوودی لێببینن و پێشمان لێبگرن و سووکایەتیمان پێبکەن و کوردبوونیش ئینکار بکات و زیانی لێبدات، ئەوە بابەتەکەیە بۆیە دەبێت ئێمە ئەوەبزانین و دەبێت خۆیی بین، ئێمە دوژمنی کەس نین و هیچ نەتەوەیەک ئینکار ناکەین، بەڵام ئێمە کوردین و ئێمە خۆمان درووست نەکردووە، ئێمە کوردین و کوردی زمانی ئێمەیە و ئەمەش وڵاتی ئێمەیە و دابونەریتی ئێمەیە، بۆیە خۆمان بە نەیاری کەس نازانین و ئینکاری لەهیچ نەتەوەیەکیش ناکەین، بەڵام داوای مافەکانی خۆمان دەکەین.

ڕووداو: کاتێک سەرۆکی شارەوانیی ئامەد بووی و پێش ئەوەی بچیتە زیندان تۆ هاتیتە ئەوروپا و لە چەند وڵاتێک کۆمەکت کۆکردەوە بۆ ئامەد و دواتر زیندانی کرای و دوای ئازادبوونت گەڕایتەوە ئەوروپا، بەڵام ئەم جارە مایتەوە، تۆ بڕیارێکی ڕاستت دا کە لە ئەوروپا مایتەوە؟ یان باشتربوو لە کوردستان بمێنییەوە؟

مەهدی زانا: ناچاربووم، کە هاتم و زۆر گەڕام و دواتر خێزانەکەشم لەیلا کەوتە زیندان بەهۆی کوردبوون کاتێک بە کوردی قسەی کردبوو، ژیانمان بەوشێوەیە بوو، لەوانەیە بەشێکیش بگەڕێتەوە بۆ نەزانینی خۆمان، بەڵام ئێمە ژیانمان بەهۆی کوردبوون و دۆخی نەتەوەکەمان بەوجۆرە بەڕێکردووە و من لێرە مامەوە و لەیلاش لای دایکییەتی کە زۆر بەساڵاداچووە و خزمەتی دەکات، دوای ئەوەی زیاتر لە 10 ساڵ لە زیندان مایەوە و منیش زیاتر لە 16 ساڵ، ئیتر ئەمە دۆزی کوردە، خۆ زۆر گەنج و لاوی ئێمە لەم ڕێگەیەدا کوژران و دەبێت ئێمە بەهای ئەوان بزانین، بۆیە بیروباوەڕی ئێمە کوردایەتییە و ئەمەش باجی دەوێ.

ڕووداو: تۆ کوردایەتییت کرد، بە کوردی قسەت کرد زیندانی کرای و لەوێش بە کوردی قسەت کرد و ئەشکەنجەدرای و لە دادگەش بە کوردی قسەت کرد و لەیلا زاناش بە کوردی سوێندی خوارد، یەکێک لە بابەتەکان زمان بوو کە گرنگبوو، بەڵام ئەگرومێنتێک هەیە زۆر کەس ئێستا لە باکوور دەڵێن کوردایەتی بە کوردیش دەکرێت و من بە تورکی سیاسەت دەکەم و بە تورکی قسە دەکەم، ئێوەش نەتاندەتوانی بە تورکی قسەبکەن، بەڵام کوردایەتی بکەن؟

مەهدی زانا: ئێمە کوردایەتی بوو، دەوڵەتیش هاتە نێو بابەتەکە ئێمە دەمانویست وەک خۆمان بین و کاتێک دەستمان بە کوردایەتیی کرد و دۆزی نەتەوەکەمان هەڵگرت ئێ دەبوایە بە زمانی کوردی قسەبکەین.

ڕووداو: بڕیارت داوە بگەڕێیتەوە وڵات و لەوێ بژی؟

مەهدی زانا: من دەگەڕێمەوە حەزیش دەکەم، بەڵام بزانم مەرجەکانم لەوێ جێبەجێ دەبن، ئێستا لە سوید کەس حەقی بەسەر کەسەوە نییە و کەس کەس عاجز ناکات، لێرەش هەمیشە دەخوێنمەوە، لەیلاش ئێستا لە گوندە لای دایکە بەساڵاچووەکەی جارجاریش دەچێتە ئامەد، بۆیە دەبێت بزانین هەلومەرجی ژیانمان لەوێ چۆن دەبێت، بەڵام بەخوا مەسەلەی کوردایەتیمان لە بیر ناجێتەوە و بزانین چیمان پێدەکرێ ئەوە دەکەین، بابەتەکە ئەمەیە.

ڕووداو: زۆر سوپاس کاک مەهدی زانا هەمیشە تەندرووست بژی. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 309 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | .rudaw.net 15-09-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 2
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 15-09-2023 (1 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: دیمانە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: دوزا کورد
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رامیاری
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هەژار کامەلا ) ل: 16-09-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 17-09-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان سەرچناری )ڤە: 17-09-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 309 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.127 KB 16-09-2023 هەژار کامەلاهـ.ک.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
هێڤارا دێ ئێت ژبیر کرن
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
مەلایێ مەشهوور
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
صوفی و سەیدا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
لاندکا من هەی لایێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
پرچ زەرا چاڤ شین
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,459
وێنە 105,211
پەرتوک PDF 19,481
فایلێن پەیوەندیدار 97,361
ڤیدیۆ 1,394
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
هێڤارا دێ ئێت ژبیر کرن
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
مەلایێ مەشهوور
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
صوفی و سەیدا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
لاندکا من هەی لایێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
پرچ زەرا چاڤ شین
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
فۆڵدەر
ئەنفالکری - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - مێرگەسوور ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - ئەنفالکراو ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - قوربانیێ ئەنفالێ ئەنفالکری - زمان - شێوەزار - ک. باکوور ئەنفالکری - قویناغێن ئەنفالێ - نەدیار ئەنفالکری - نەتەوە - کورد ئەنفالکری - هۆز - بارزان ئەنفالکری - وڵات - هەرێم (ژدایکبوون) - باشوورێ کوردستانێ ئەنفالکری - وەڵات - هەرێم (کۆچا داوی) - ئێڕاق ئەنفالکری - ڕەگەز - پیاوان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 1.453 چرکە!