ناونیشانی بابەت: بەوێنە.. گوندنشینانى دۆڵى شاورێ میوە بۆ زستان وشک دەکەنەوە
ئامادەکردنی: #هەڵمەت بتوێنی#
هەر لە دێرزەمانەوە گوندنشینان لە #کوردستان# لە وەزرى هاویندا وێڕاى سوودوەرگرتن لە خواردنیان بە تەڕی و تازەیى بەشێکى میوەکان وشک دەکەنەوە و بۆ وەرزى زستان هەڵیدەگرن.
ئەسرین مەلا کە وێنەى چەند میوەیەکى وشککراوەى لە دۆڵى شاورێى ئیدارەى #ڕاپەڕین# گرتووە بە (باسنیوز) ى ڕاگەیاند: گوندنشینان شارەزاییەکى باشیان لە وشککردنەوەى میوەکان هەیە بە جۆرێک هیچ مادەیەکى پارێزراوى لێ نادەن و بە شێوەى تەندرووست وشکى دەکەنەوە و بۆ وەرزى زستان هەڵیدەگرن و ئەوکات بۆ شەوچەرە و چێشتلێنانیش بەکارى دەهێنن.
وتیشى: ئەو میوە و سەوزانەى وشکى دەکەنەوە، بریتین لە تەماتە، هەنجیر، بیبەر، ترێ، بامیە و زۆر شتى دیکە.''[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 403 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!