تیپی کاراتێی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# لە شاری ئەردەبێلی وڵاتی ئێران بەشداری لەپاڵەوانێتی نێودەوڵەتی کاراتێی بۆ هەردوو ئاستەکانی کوڕان و کچان دەکات و بۆ ئەو مەبەستەش، تیپەکە هاوگەشت لەگەڵ بەڕێز حاکم #مەحمود ئەحمەد موراد# جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشی پێشمەرگە گەشتی ئەو شارەی لە وڵاتی ئێران کرد.
ئەمە و لە پاش گەیشتنی شاندەکەی یانەی پێشمەرگە بۆ سەر سنوور، لەلایەن نیشنگەی باشماخ تەواوی کار ئاسانی بۆ تیپی کاراتێی یانە کرا تا گەشتی وڵاتی ئێران بکەن، هەروەک لە پای ئەو هاوکاریانە بەڕێز حاکم مەحمود ئەحمەد موراد جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشی پێشمەرگە لە ڕێگەی سایتی فەرمی یانەی پێشمەرگەوە سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی نیشنگەی باشماخ و بەڕێز موقەدەم هێرش بەرپرسی نیشینگە کرد بۆ ئەو پێشوازی و هاوکاریانەی پێشکەش بە تیمەکەیان و شاندی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی کردووە.
جێگری سەرۆکی یانەی پێشمەرگە دووپاتی کردەوە کە هاوکاری و کارئاسانی لەلایەن بەڕێزیانەوە بەرز دەنرخێنن و هیوای سەرکەوتنی لە کارەکانیان بۆ خواستن.
جێگەی باسە، تیپی کاراتێی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بە تیمێکی 25 یاریزانی لە ئاستە جیاوازەکانی کوڕان و کچان لە ڕێکەوتی (29-08 تا 01-09-2023) بەشداری لەپاڵەوانێتی کاراتێی ئەردەبیل دەکات.
[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 410 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!