یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی خولی بێچووە شێرانی یانەکانی شاری سلێمانی و دەوروبەری ئەنجام دەدات.
لەنێو بارەگەی نوێنەرایەتی لیژنەی ئۆڵۆمپی و بە ئامادە بوونی سەرۆک و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی و 15 یانە کۆبوونەوەی هونەری بۆ بەڕێوەچوونی خولی بێچووە شێرانی یانەکانی ئەو سنوورە ئەنجام درا، لەو کۆبوونەوەیەدا کە یانەکانی (چوارقوڕنە، پیرەمەگروون، بابان، چیا، قەرەداغ، پێشمەرگە، چەمچەماڵ، ڕانیە، دەربەندیخان، سەیدسادق، سیروانی نوێ، نەورۆز، کلدان، هەڵەبجەی شەهید، بەختیاری) ئامادەی بوون بڕیار درا کە یارییەکان لە ڕێکەوتی #05-09-2023# دەست پێبکات، ئەمە و یانەکانی بەشداری دابەشی سەر دوو کۆمەڵە کران و لە کۆمەڵەی یەکەم یانەکانی (چوارقوڕنە، پیرەمەگروون، بابان، چیا، قەرەداغ، پێشمەرگە، چەمچەماڵ، ڕانیە) بەشداری دەکەن و هەروەک یانەکانی کۆمەڵەی دووەم بریتی دەبن لە (دەربەندیخان، سەیدسادق، سیروانی نوێ، نەورۆز، کلدان، هەڵەبجەی شەهید، بەختیاری) .
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیار درا کە یارییەکان بە شێوەی دوو دۆڕان ئەنجام بدرێت و لە کۆتایش خەڵات بەسەر تیمەکانی یەکەم و دووەم دابەش دەکرێن.
[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 259 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!