ئەمە چییە بەرزە بڵندە، بڵندە دەماخە، سەری گەرمەسێر، بنی لە ئێڵاخە.
ئێڵاخ: گیای بێکەڵکی بژار کە فڕیدەدرێت (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، گەرمەسێر: گەرمیان (فەرهەنگی خاڵ)، مەبەست لە نێرگەلەیە، (نێرگەلە ئامێرێکی ڕۆژهەڵاتییە، بۆ کێشانی تووتن بەکاردێت)، بەرزە بڵندە، مەبەست لە نێرگەلەیە کە بەپێوەدادەنرێت و بەرزە، بڵندە دەماخە، واتە؛ بەشی سەرەوەی تووتنی دەخرێتەسەر بە دەماخ چواندوویەتی، سەری گەرمەسێرە، واتە: بەشی سەرەوەی گەرمە و پشکۆ و توتنی لەسەرە، بنی لە ئیڵاخە، مەبەست لە ئاوی بنی نێرگەلەیە کە فڕێدەردێت و بەکەڵک نایەت. وەڵام (نێرگەلە). [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 124 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!