=KTML_Bold=بەهۆی گرفتی یاساییەوە، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەڕڵەمانی کوردستان لە شوباتی ساڵی 2024 بەڕێوەناچێت.=KTML_End=
گوڵستان سەعید، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی و سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی #بزووتنەوەی گۆڕان# لە پەڕڵەمانی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی بوونی گرفتی یاسایی لە تەواوبوونی وادەی یاسایی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی ئێراق، هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان لە ڕێکەوتی #25-02-2024# بەڕێوە ناچێت.
ناوبراو ڕوونیکردەوە هەموو پارتە سیاسییەکان دەڵێن ئامادەین بۆ هەڵبژاردن، بەڵام لە ڕاستیدا بە ڕای من هەڵبژاردن لەو کاتەدا ناکرێت ئەوەش لەبەر گرفتی یاسایی کۆمیسیۆن، چونکە لە ڕۆژی #07-01-2024# تەمەنی ئەم کۆمیسیۆنەی ئێراق کۆتایی دێت، هەندێک فراکسیۆنی کوردیش لە پەڕڵەمانی ئێراق داوای درێژکردنەوەی ماوەی یاسایی کۆمیسیۆنیان کردووە ، بەڵام پەڕڵەمانی ئێراق تا ڕۆژی #09-11-2023# دەوامیان هەیە و دواتر دەکەونە پشووەوە.
گوڵستان سەعید وتیشی ڕۆژی 07-01-2024 تەمەنی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی ئێراق کۆتایی دێت و شەرعییەتی نامێنێت، ئیتر چۆن دەتوانێت سەرپەرشتی هەڵبژاردن بکات؟ بۆیە هەتا پەڕڵەمانی ئێراق جارێکی دیکە دەکەوێتەوە کارکردن و کۆمیسیۆنێکی نوێ درووست دەکرێتەوە و ئەگەر ئەوەش بکرێت ئەوە پێویستی بە شەش مانگە، بۆیە بە ڕای من ڕەنگە تا پایزی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردن نەکرێت.
ناوبراو وتیشی وەک وتم لە ڕووی میدیایی هەموو پارتەکان دەڵێن ئامادەین بۆ هەڵبژاردن، بەڵام لە ڕاستیدا و لە واقیعدا ئامادە نین، ئەگەر ئامادە بوونایە ئەوا لە سەردەمی کارابوونی پەڕڵەمانی کوردستان کێشەمان نەبوو، بەڵام بەهۆی ناکۆکی لایەنەکان ڕێککەوتن نەکرا، ئێستاش لایەنەکان لەسەر یاسای هەڵبژاردن ناکۆکن. [1]