وای لە قوونێ، وای لە دۆشاوێ.
پێشوان لەسەر ئەم پەندە بەم جۆرە دەگێڕنەوە و دەڵێن: کابرایەک باری کەرەکەی دوو مەشکە دۆشاو بوو، بەرەو شار دەڕۆیشت بیفرۆشێت. لە ڕێگە کابرایەکی ناکەسی تووش بوو، ناکەس وتی: زۆرم برسییە کەمێک دۆشاوم دەدەیتێ؟ کابراش وتی: بەسەر چاو، خۆی دوولاهێنایەوە دەمی مەشکەی کردەوە کەمێک دۆشاو لە جامولکەیەک بکات، ناکەس کەدواوە فرسەتی هێنا و سواری کابرا بوو، کابراش دەستی لە مەشکە بەربدایە، دۆشاوەکەی دەڕژا، دەستی لێبەرنەدایە ناکەس سواری دەبوو، بۆیە وتی: وەی لە قونێ وەی لە دۆشاوێ. بۆ ناکەسێک بەکاردێت کە پیاوەتی لەگەڵ بکەیت و ئەو خراپەت بەرانبەر بکات. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 45 جار هاتیە دیتن