دوایی بەدەست هێنانی پلەی دووەم لە خولی تۆپی پێی لاوانی یانەکانی کوردستان، دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی پێشمەرگە پیرۆزبایی ئاڕاستەی ستافی سەرپەرشتیار و ڕاهێنەران و سەرجەم یاریزانانی تیمەکە دەکات و هەروەک پاڵپشتیان بۆ دووپات دەکەنەوە.
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە #18-09-2023# و لەنێو بارەگەی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بە سەرۆکایەتی حاکم #مەحمود ئەحمەد موراد# جێگری سەرۆکی یانە و ئامادەبوونی (م.شێرزاد محەمەد حەسەن) سکرتێر و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی کۆبوونەوەی ئاسایی کارگێڕی یانەی پێشمەرگە بەڕێوەچوو کە بڕگەکانی کۆبوونەوەکە لە چەندین تەوەر پێکهاتبوو بۆ ئامادەکاری تیپەکانی تۆپی پێ و بەشداریان لە خولەکانی کوردستان و ئێراقدا، ئەمە و دوایی ئامادەبوونی وسام محەمەد بازگ ئەندامی دەستەی کارگێڕی و سەرپەرشتیاری گشتی تیپەکانی تۆپی پێ پیرۆزبایی ئاڕاستەی تەواوی ڕاهێنەر و سەرجەم یاریزانانی تیمی لاوان کرا کە توانیان بە ئاستێکی بەرز لە خولی کوردستان ببینرێن و گەیشتنیان بە خولی پلە نایاب و دەست خستنی پلەی دووەمی خولی ئەم وەرزە بەرز نرخێنراو پیرۆزباییان ئاڕاستە کرا.
ئەمە و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی بە کۆی دەنگ پاڵپشتی تەواویان بۆ تیمی لاوان و سەرجەم تیمەکانی یانە دووپات کردەوە تا بتوانن زیاتر ئاستیان برەو پێبدەن و ئەنجام و سەرکەوتنەکانیان بەردەوام بێت کە لە زۆرینەی یارییەکان یانەی پێشمەرگە نوێنەرایەتی شاری سلێمانی دەکات.
[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 257 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!