تیمەکانی لاوان و تازەپێگەیشتووانی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بەردەوام لە یاریی فەرمی خولەکانی کوردستان و ئێراق دان و لە درێژەی یارییەکانیان، تیپی تۆپی پێی لاوانی یانەی پێشمەرگە دەچێتەوە نێو کێبڕکێ بەهێزەکانی خولی پلە یەکی ئێراق قۆناغی شەش تیمی و تێیدا لە یەکەم یاری خۆی میوانداری لە لاوانی یانەی دیالە دەکات =.
بڕیارە لە کاتژمێر 3:30 خولەکی ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە #26-09-2023# و لەسەر یاریگەی یانەکەی لە ناوچەی فەرماندەیی، تیپی تۆپی پێی لاوانی یانەی پێشمەرگە میوانداری لە لاوانی یانەی دیالە بکات.
جێگەی باسە، تیمەکانی بەشداری قۆناغی شەش تیمی دابەشی سەر دوو کۆمەڵە کراون و لاوانی پێشمەرگە لە کۆمەڵەی یەکەم لە بەرانبەر لاوانی یانەکانی دیالە و سەناعات کارەبای یاری دەکات =.
هەروەک بەحری، سەماوە و مەسافی ناوەڕاست-یش لە کۆمەڵەی دووەم بەریەک دەکەون و دواتر خاوەن زۆرترین خاڵ لە هەردوو کۆمەڵە ڕاستەوخۆ دەگەنە خولی نایابی یانەکانی ئێراق.
[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 185 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!