قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی خولی پلە یەکی تۆپی پێی تازەپێگەیشتووانی یانەکانی ئێراق دەستی پێ کردوو لە یاری چوون، تازەپێگەیشتووانی یانەی وەرزشی پێشمەرگە میوانداری لە تازەپێگەیشتووانی یانەی ئەمانە بەغدا کرد.
ئەو یارییە لە کاتژمێر 3:30 خولەکی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە #27-09-2023# و لەسەر یاریگەی فەرماندەیی تایبەت بە یانەی پێشمەرگە بەڕێوەچوو، تێیدا دوایی یارییەکی یەک ئاست، سەرەنجام هەردوو تیم بە بێ گۆڵ یاریگەیان جێهێشت و یەکسان بوون.
ئەمە و بڕیارە لە یاری گەڕانەوە، تازەپێگەیشتووانی یانەی پێشمەرگە لە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو ڕێکەوتی #02-10-2023# و لە شاری بەغدا ببێتەوە میوانی یانەی ناوبراو ئەنجامی ئەو یارییە یانەی خاوەن گەیشتوو بە خولی نایابی وەرزی داهاتوو دەست نیشان دەکات و هەروەک ئەو تیمە براوەیە یاری کۆتایش لەم وەرزە لە خولی پلە یەکدا لە شاری بەغدا ئەنجام دەدات.
[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 189 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!