پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 519,374
وێنە 105,072
پەرتوک PDF 19,488
فایلێن پەیوەندیدار 97,763
ڤیدیۆ 1,412
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
تۆبیاس ڕەحیم، ئەو هونەرمەندە کوردەی سترانی دانیمارکیی گەیاندە لوتکە
کوردیپێدیا، مەزنترین پڕۆژەیا ب ئەرشیڤ کرنا زانیاریێن مەیە..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

تۆبیاس ڕەحیم، ئەو هونەرمەندە کوردەی سترانی دانیمارکیی گەیاندە لوتکە

تۆبیاس ڕەحیم، ئەو هونەرمەندە کوردەی سترانی دانیمارکیی گەیاندە لوتکە
ناونیشانی بابەت: تۆبیاس ڕەحیم، ئەو هونەرمەندە کوردەی سترانی دانیمارکیی گەیاندە لوتکە
تۆبیاس ڕەحیم، گۆرانیبێژی دانیمارکی، بەڕەچەڵەک کوردە، لە 10ی تشرینی دووەمی ساڵی 1989 لە شاری ئارهوسی وڵاتی دانیمارک لەدایک بووە، هەر لە شاری ئارهوس گەورە بووە و بەهۆی ئەوەی باوکی تووشی نەخۆشیی PTSD بووە، بۆیە زۆربەی کاتەکانی ژیانی لەگەڵ دایکی بووە.

دایکی تۆبیاس دانیمارکییە و باوکی کوردێکی ئازادیخواز بووە، خەڵکی گوندی کەلحەسەنی سەر بە پارێزگای کۆنیایە. سەردەمێک پێشمەرگە بووە، بەهۆی زەبر و زەنگ تووشی نەخۆشیی PTSD {1} بووە، هەر لەبەر ئەو هۆکارە، باوکی بۆ ماوەیەکی زۆر چارەسەری وەرگرتووە. لەم ماوەیەدا تۆبیاس بەتەنیا لەژێر چاودێریی دایکیدا پەروەردە کراوە.

کوردبوون

تۆبیاس ڕەحیم تاقانە منداڵی دایک و باوکییەتی، منداڵێک لەنێوان دوو کولتووردا، دانیمارکی و کوردی. هاوکات لە ژینگەیەکی فرەنەتەوەییدا ژیاوە و گەورە بووە. بە زمانی دانیمارکی قسە دەکات، ئینگلیزی و ئیسپانی باش دەزانێت، بەڵام زمانی دایکی دانیمارکییە و کوردی فێر نەبووە.

لە دیمانەیەکی میدیاییدا، توبیاس وەک گەنجێکی کوردی خاوەن بیرێکی نەتەوەیی خۆی پێناسە دەکات و سەرکۆنە و پرۆتێستۆی ئاسمیلەکردنی کورد دەکات لەلایەن ڕژێمەکانەوە و بە کارێکی نادرووست و دژەمرۆڤایەتی وەسفی دەکات.
بۆ ئەم مەبەستەش، توبیاس بەڕوونی و بۆ زیاتر سەلماندنی کوردبوونی خۆی، لە سێ فیستیڤاڵی گەورەدا بە گۆرانیی دانیمارکی و تێکەڵکردنی وشەی کوردی (وەرە پسمام) و ناوی گوندەکەی باوکی (کەلحەسەن) و لەگەڵ بەرزکردنەوەی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و هەڵپەڕکێی کوردی، جەماوەرەکەی هێناوەتە جۆش و خرۆش.

میدیای دانیمارکی و ئەورووپی زۆر بایەخ بە هەواڵەکانی ئەم سترانبیژە کوردە دانیمارکییە دەدەن، لە گۆڤاری (Se oh Hør ببینە و ببیستە) ی دانمارکیدا هاتووە، کە دەڵێت: ”لە ڕۆژانی فێستیڤاڵدا، سەرەڕای باران و نالەباریی کەشوهەوا، توبیاس بەڕاستی توانیی سۆزی ئامادەبووان بۆ لای خۆی و هونەرەکەی ڕابکێشێت و تەواو سەرسامیان بکات.“
ئەوە لە کاتێکدایە، کە نەتەوە جیاوازەکان لە ڕەگەوە بەتوندی یەک دەگرن، توبیاسیش بوو بە هۆکاری ئەوەی چەندین هەزار کەس لە کۆنسێرتەکەیدا لە هاوینی 2023، بە پەنجە بچووکەکانیان دەستی یەکتر بگرن و دەستەکانیان بەرز بکەنەوە و سەمایەکی کوردانە بە نەریتی کوردی لەسەر شانۆی پرتەقاڵ لە فێستیڤاڵی Roskilde ڕۆسکیلدە پێشکەش بکەن.

توبیاس ماوەیەک لەنێوان کیشوەرەکانی (ئەورووپا، ئەفریقیا، ئەمریکای باشوور) ژیاوە. ئەوکات خۆی فێری زمانی ئیسپانی کردووە، کاتێک لە ئەمریکای باشوور دەژیا و کە سەفەری کردووە، خۆی وا ناساندووە، کە ئەو خەڵکی ڤەنزوێلا، یان بەڕازیلە. وەک مۆسیقاژەنێک و گۆرانیبێژێکی پۆپ لە غانا بژێویی خۆی دابین دەکرد، چونکە ژیان لەوێ وەک دانیمارک نەبوو، لەوێ هەست بە جیاوازیی پێست و ڕەنگە قاوەییەکەی نەدەکرا، ئەو بە ئەورووپییە سپی پێستە باڵابەرزەکە ناوی دەرکردبوو.

شایەنی باسە (بەرزیی باڵای تۆبیاس دوو مەتر و پێنج سانتیمەترە) ، هاوکات لە بەرلێهاتوویی دەستی بەسەر بازاڕی مۆسیقای غانادا گرتبوو. هەروەها ماوەی دوو ساڵ وەک ژەنیار و ڕاپەڕ لە شاری کالی لە کۆڵۆمبیا کاری کردووە، ئەمەش کاریگەرییەکی زۆری لەسەر شێوازی دەربڕین و مۆسیقاکەی جێ هێشتووە.

توبیاس لەگەڵ گرووپەکانی Camilo & Grande، Toby Tabu کاری کردووە، ئێستا وەک سۆڵۆ میوزیکژەن و گۆرانیبێژ لەژێر ناوی خۆیدا لە دانیماڕک ناسراوە. هەروەها گۆرانیبێژ و مۆسیقاری دانیمارکی/ کورد، کۆمەڵێک هۆنراوەیشی نووسیوە و لە پەرتووکێکدا بڵاوی کردووەتەوە.

توبیاس دەڵێت: ”بەڕاستی هەرگیز بیرم لەوە نەدەکردەوە، کە ببمە هونەرمەند! من زیاتر خۆمم وەک سەرگەردانێک بینیوە، بەڵام هەمیشە دەمزانی کە دەبێت بەرەو پێش بچم، پەرۆشی و کنجکاوییش بوو، کە منی وەها بەرەوپێش برد.“

دانیمارک پێشتر دیاردەیەکی وەک تۆبیاس ڕەحیمی بەخۆوە نەبینیوە

تۆبیاس ڕەحیم ئەستێرەیەکی پۆپە، بە شێوەیەک، کە پێشتر نەمانبینیوە. لە یەک کاتدا هێمایەکی وروژێنەری کلاسیکی، ڕەخنەگرێکی تووڕە بەرانبەر سەرمایەداری و نوێنەری ئایدیاڵێکی نوێ و نەرمونیانییەکی پیاوانەیە.
لە ساڵی 2021 وێنەیەکی ڕووتی خۆی وەک یەکەم NFT {2} ی دانیمارک بە ناوی (پیاوی نوێی سکاندیناڤیا) بۆ فرۆشتن بڵاو کردەوە، وێنەکە بە نزیکەی بایی 34 هەزار کرۆنی دانیماڕکی فرۆشرا.

ڕۆژنامەنووس کریستیان ئێللەگۆرد، لەبارەی توبیاس و وێنە ڕووتەکە نووسیوویەتی:
:Christian Ellegaard
نییە هەموو ڕۆژێک، کە کەسایەتییەکی ناوداری دانیمارکی وێنەی ڕووتی خۆی بۆ جیهانی دەرەوە بڵاو بکاتەوە، بەڵام مۆسیقاژەن تۆبیاس ڕەحیم کردوویەتی.

بە شێوەیەک دەتوانرێت وێنەیەکی ڕووتی توبیاس بەدەست بهێنرێت، کە ئێستا وەکوو دۆسییەکی بەناو NFT لە فرۆشتندایە، پێی دەگوترێت کریپتۆ- ئارت، کریپتۆگرافیک.
کریپتۆگرافیک لە کۆمەڵێک دۆسیە پێکدێت، کە ساختەکردنیان مەحاڵە. دۆسیە تاکەکەسییەکان پێیان دەگوترێت دۆسیە نەگۆڕەکان. (NFT) دۆسیە دیجیتاڵییەکان، کە ناتوانرێ کۆپی بکرێن، وەک
توبیاس ئەو هەڵبژاردەی کردووە، کە وێنەی ڕووتی خۆی بخاتە بەر دیدی جیهانی دەرەوە، وەک بەرەنگاربوونەوەیەک لە ترس و بۆ ئەوەی تەحەددای ترسی خۆی بکات.

سەبارەت بە وێنە ڕووتەکە، تۆبیاس ڕەحیم دەڵێت: ”بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی لەو شێوەیە زۆر دڵەڕاوکێ و ورووژێنەرە، بەڵام لەمێژە هەوڵم داوە ڕووبەڕووی هەندێک لەو شتانە ببمەوە، کە بەسەر ترسەکانمدا زاڵم ئەکات.“
“دەشڵیت: ”لە منداڵیدا لەگەڵ دڵەڕاوکێدا ململانێم دەکرد و شێتانە لە تاریکی و هەموو شتێکی دیکە دەترسام، هەر بۆیە حەز دەکەم هەوڵ بدەم بەسەر ئەو شتانەدا زاڵ بم، کە هۆکاری ترسن بۆ من و دەتوانن ئەمڕۆ بمترسێنن.“
سەبارەت بە وێنەکە ئەگوترێ، کە دەبێت وێنەی جەستەی ڕووتی تۆبیاس ڕەحیمیش لەم سەردەمەی تێیدا دەژین، وەک کۆمێنتێک سەیر بکرێت.

توبیاس ڕوونی دەکاتەوە و دەڵێت: ”لەم دواییانەدا، ناسنامەی ڕەگەزی پیاوان بەڕاستی لەرزۆک بووە و زۆر باسمان لە چەمکەکانی وەک (پیاوەتیی ژەهراوی) کردووە، بەڵام دەمەوێت ئەوە پیشان بدەم، کە هەرچەندە من پیاوم، بەڵام ژەهراوی نیم، من بەتەواوی لەگەڵ ئەوەدام کە لە چەند هەزار ساڵی ڕابردوودا زۆر پیاو هەبوون، کە پۆستی دەسەڵاتیان خراپ بەکار هێناوە و کۆمەڵێک لایەنی ترسناکیان لە خۆیان پیشان داوە. دیارە پێویست دەکات ئەم دەسەڵاتانە بوەستێنرێن و دەبێت لێپرسینەوە لەو کەسانە بکرێت. بەڵام دوای ئەوەی ئەوەم گوت، پێم وایە شەرمەزارییە ئەگەر چیتر نەتوانیت شانازی بە پیاوبوونەوە بکەین. پیاوان بە ژەهراوی لەدایک نابن و نابێت پیاوبوون تابۆ بکەین.“

هەرچەندە سنوورشکێنە وێنەی ڕووتی خۆت بە جیهاندا بڵاو بکەیتەوە، بەڵام دوور نییە بۆ تۆبیاس، کە ئەوەی زۆر کەس لە ئێمە بمانەوێت بە تایبەتمەندیی بیهێڵینەوە، ئەو لەگەڵ جیهانی دەرەوە هاوبەشیی پێ بکات. لەم ساڵانەی دواییدا چەندین گۆرانی و تێکستی قووڵ و تایبەتیی و کەسیی بڵاو کردووەتەوە، کە لەسەر شێوازی بینینی جیهان و تێڕوانینی سیاسی و ئازاری دڵشکان و شتی دیکە بووە، کە بەسەریدا تێپەڕیوە، هاوبەشکردنی شتێکی لەم شێوەیەش شێوازێکە بۆ ئاشکراکردنی مرۆڤ و ئەو هەستەش بە جۆرێک، یان جۆرێکی دیکە ئەم وێنەیە بەرجەستە دەکات، کە جۆرێکە لە بەرکەوتنی خود.

وێنەی ڕووتی تۆبیاس ڕەحیم ئێستا وەک هونەری کریپتۆ ئەفرۆشرێت. کریپتۆ فۆرمێکی هونەریی دیجیتاڵییە، کە بە شێوەی فیزیکی لەسەر کاغەز، یان کانڤاس نییە، بەڵکوو لەبری ئەوە وەک دۆسیە دیجیتاڵییەکان لە مۆبایل، کۆمپیوتەر، یان ئینتەرنێتدا هەیە.

خەڵات و بەرهەمە بڵاوکراوەکانی

لە ساڵی 2021 لەگەڵ ئەندریاس ئۆدبێرگ، گۆرانیی Stor mandیان بڵاو کردەوە. گۆرانییەکە لە هەمان ساڵدا خەڵاتی P3 Lytterhittetی بۆ P3 Gold بەدەست هێنا.
دوو تراک تاک گۆرانی لەگەڵ بورهان بڵاو کردووەتەوە؛ بورهان جی (بورهان جی ئێکس، کید ئێکس تۆبیاس ڕەحیم) و دانس (بورهان جی ئێکس، تۆبیاس ڕەحیم ئێکس، کارل کناست) .

لە ئۆکتۆبەری 2022 سێیەم ئەلبوومی خۆی بەناوی Når sjælen kaster opp بڵاو کردەوە، کە دووا تراکی ”Alive Alive Alive ئەگەر جیهان ڕوون بێتەوە، بڵاو دەکرێتەوە.

لە تشرینی دووەمی ساڵی 2022 یەکەمین کۆمەڵە هۆنراوەی بە زمانی دانمارکی بڵاو کردەوە، بە ناوی (خەونەکان وێنەکێشی واقیعن) ، یاخود (خەونەکان بەدیهێنەری ڕاستییەکانن) ، کە لەلایەن پۆلیتیکێنس فۆرلاگەوە بڵاو کرایەوە.
ڕۆژنامەنووسی دانیماڕکی Christian Mejdhal لەبارەی توبیاس نووسیویەتی: ”هیچ هونەرمەندێک نییە لەم ساڵانەی دواییدا، بەرهەمەکانی وەک تۆبیاس ڕەحیم کاریگەریی هەبووبێت.

چونکە تۆبیاس ڕەحیم شتێکی لە هزردا هەیە. ئەو تێڕوانینی چۆنییەتیی پیاوبوونی گۆڕیوە، لەگەڵ هەموو ئەو هەستانەی کە دەتوانێت بەدوای خۆیدا بهێنێت، ئەمە شتێکی کەم نییە.
توبیاس شەوی کۆنسێرتەکە لە نۆرساید، ساتێکی هەستیاری هەبوو، مامەڵەی لەگەڵ بینەران کرد بەو قۆناغەی، کە چەند مانگێک لەمەوبەر پێیدا تێپەڕیبوو، کاتێک بەهۆی دڵەڕاوکێیەوە ناچار بوو لە هەموو شتێک بکشێتەوە.

توبیاس لەسەر شانۆی نۆرسیاید بۆ جەماوەر قسە دەکات و دەڵێت: “ساڵێکی ئاسان نەبووە بۆ من، شێتانەیە کە شتەکانی ڕابردوو هەمیشە لەگەڵتن و تۆیان گرتووە، لەوانەیە هەست بەتەنیاییەکی زۆر بکەیت، وەک چۆن من ئەم زستانە هەستم بەتەنیایی کردووە، هەروەها بەئاسانی دەتوانیت بگەیتە شوێنێک، کە خەریکە واز لە هەموو شتێک و هەموو خەونەکانت بهێنیت، بەڵام شانازی دەکەم لێرە وەستاوم، ئەمە خەونی منە و بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی گوێگرتن لە ئێوە دەکەم.“

لە ڕاستیدا زۆر گرنگە کاتێک ئەستێرەیەک دەردەکەوێت و سنوورەکان دەبەزێنێت. چۆن مرۆڤ دەتوانێت هەم جیاواز بێت و هەم هەموو جۆرە ڕەنگەکان لەژێر سێبەرێکدا جێگە بکاتەوە، وەک ئەوەی لە فێستیڤاڵی نۆرسساید ڕووی دا.

ل ەدرێژەی وتەکانیدا باسی فیستیڤاڵەکە دەکات و توبیاس بە تیشکێکی هیوا ناو دەبات، لە ساتێکدا فیستیڤاڵەکە دەستی پێ کرد، خەڵک دەستیان کرد بە سەما و بە جووڵەکردن، کەم و زۆر بە تاکتیکەوە لەسەرەوە بۆ خوارەوە دەبینران.

لە کاتی ئامادەبوونی توبیاس (پیاوە بەناوبانگەکەدا) دوای ماوەیەکی کەم و هەستکردن بە بوونی هاوبەشییەک لەنێوان ئامادەبوان سەری هەڵدا. دەنگی موزیک و گۆرانییەکە شاری ئارهوسی پڕ کردبوو، بووە هۆی ئەوەی خەڵک بچنە ناو کەشێکی پڕ لە هەیەجان و هەموو بە یەکەوە هاوار بکەن، کە پێشتر بەدەگمەن ئەوە بینراوە.

لە سەرانسەری ئەم شارە، هەموو خەڵک سەرسام و بێدەنگ ببوون، قاچەکان ئەوەندە بەخۆشحاڵییەوە سەمایان دەکرد، دیمەنێکی دراماتیک بوو، خەڵکەکە نیگای دڵخۆشکەر و خۆشەویستییان لەگەڵ یەکتردا ئاڵوگۆڕ دەکرد، لەگەڵ درووستبوونی هەستی پەیوەندییەکی مرۆیی ڕاستەقینە لەنێوان یەکتریدا.“

ڕۆژنامەنووسەکە بەردەوامە لە قسەکانی و دەڵێت: ”ئەوکات تەنانەت ساردترین ڕۆژنامەنووس دەتوانێت هیوایەک بۆ داهاتوو بدۆزێتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، دەبێت ڕێزگرتن پیشان بدرێت، کاتێک هونەرمەندێک هەوڵ دەدات شتێکی گرنگ بگەیەنێت، کە لە مێلۆدییەکی پۆپدایە.
هەر لە یەکەم ڕۆژی کۆنسێرتەکە لە نۆرسساید، کە لە شێوەی جەژندا بوو. خۆر بەجوانی بەسەر Adalenدا دەدرەوشایەوە و تۆبیاس لە شڵەژانی باری دەروونی دوور بوو.“

توبیاس ڕەحیم دەتوانێت چی بکات؟

ئەوەی تۆبیاس ڕەحیم دەتوانێت بیکات ئەفسوناوییە، شتێکی بێ وێنە و جوان لە توانایدا هەیە، ئەو توانیی لەژێر میچێکدا چەند نەوەیەک و چەندین هەزار کەس کۆ بکاتەوە. ئەو لە کۆنسێرتەکانیدا لەگەڵ ئامادەبوان قسە دەکات، وەک ئەوەی خێزانەکەی بێت و بەگشتی جەماوەرەکەی لەو کاتەدا هەستێکی نزیک و خۆشیان هەیە.
چیرۆکێک لە پشت مۆسیقا و گۆرانییەکانی هەیە، کە بەم جۆرە ڕاستگۆیانە گۆرانیی دەڵێت و زۆر نایاب و سەرنجڕاکێشە!

بەناوبانگترین مۆزیکڤانی دانیمارکییە لە یوتیووب

مۆسیقای دانیمارکی زاڵە بەسەر لیستی کلیپەکانی یوتیووب، کە زۆرترین بینەری هەیە لە دانیمارک و تۆبیاس ڕەحیم ئێستا لە باشترین ئاستدایە.
دانیمارکییەکان لە یوتیووب کاتێک دەیانەوێت سەیری کلیپێک بکەن، زۆربەی کات داوای گۆرانی و مۆسیقای هونەرمەندەکانی دانیمارکی وەک تۆبیاس ڕەحیم، جیلی و ئەندرێس ئۆدبێرگ دەکەن.

گووگڵ دانیماڕک، لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دەنووسێت: ”ئەمساڵ لە لیستی یوتیووبدا، دانیماڕک 15 کلیپی بەناوبانگی بڵاو کردووەتەوە، لە لوتکەدا تراکی (موکی بار) ی تۆبیاس ڕەحیم بە پلەی یەکەم دێت و کلیپەکەی زۆرترین بینەری هەبووە لە دانیمارک، کە لەمساڵدا یەک ملیۆن و 800 هەزار جار بینراوە. لە پلەی دووەمدا ڕاپەر (گیلی) بە گۆرانیی Kender ik' i morgen دێت. لە پلەی سێیەمدا (ئەندرێاس ئۆدبێرگ) بە گۆرانیی Hjem fra fabrikken دێت.
هەردوو گۆرانییەکەی گیلی و ئەندرێاس ئۆدبێرگ یەک ملیۆن و 500 هەزار بینەریان هەبووە. هەروەها لە باقی لیستەکەدا هەندێک لە هونەرمەندەکانی دیکەی دانیمارکی هەن.
جگە لە دانیماڕک، هاری ستایلز، بە کلیپی (وەک ئەوەی بوو) ، لەیدی گاگا، بە کلیپی (دەستم بگرە) کە دەتوانرێت لە 15 باشترینەکاندا بن لە پلەی 11 و 14.

بە وتەی جێسپەر ڤانگکیلد، بەرپرسی پەیوەندییەکان لە کۆمپانیای گووگڵ دانیمارک، پێکهاتەی لیستەکە دەریدەخات، کە مۆسیقای دانیمارکی دەنگدانەوەیەکی گەورەی هەیە.
پێشتر جەستن بیبەر و هاوکارانی بوون، کە ملیۆنان بینەریان بۆ خۆیان ڕاکێشا و لە پێشەنگی لیستەکەدا بوون، بەڵام دەتوانین ئەوە ببینین، کە مۆسیقای دانیمارکی لە سەرانسەری سپێکترۆمێکی فراواندا لە یوتیووبدا ئێستا بە کواڵیتییە و بەناوبانگە.
جگە لە تراکە بەناوبانگەکەی تۆبیاس ڕەحیم، کە باس لە کارێکی (نیوەکاتی) دەکات لە گۆرانیی “Moki Bar”، تراکەکانی دیکەیشی وەک Fever Dreams Xx Dubai و When Men Cry لە لیستەکەدا هاتوون.

ژیانی تایبەتیی توبیاس ڕەحیم

تۆبیاس ڕەحیم، تەمەنی 33 ساڵە، خۆشەویستی هەیە و خۆشەویستەکەی ناوی سابرینا تاکلەیە، خاوەنی کوڕێکن تەمەنی دوو ساڵە.
توبیاس بەشێکی زۆری ژیانی تایبەتیی شاراوەیە، بەدەگمەن خۆشەویستەکەی (سابرینا تاکلە) بە خەڵک ئەناسێنێت، یا پیشانی دەدات، هەروەها لەسەر شانۆش باسی ناکات. بە هەمان شێوە بۆ کوڕە دوو ساڵانەکەی.
لە ساڵی 2021 خۆشەویستەکەی بردە ئاهەنگی خەڵاتی میوزیکی دانیمارک، بەڵام بەگشتی بنەماڵەی توبیاس زۆر دەرناکەون و نابینرێن.

توبیاس و خۆشەویستەکەی ساڵانێکی زۆرە پێکەوەن و لە گەڕەکی باکووری ڕۆژاوای کۆپنهاگن پێکەوە دەژین. یەکێک لە خولیا هاوبەشەکانیان سەفەرکردنە. پێکەوە گەشتیان بۆ غانا کردووە و تۆبیاس ئیلهامبەخشی بۆ هونەرەکەی خۆی دۆزیوەتەوە.
لە پلەی خوێندنەواریدا سابرینا خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە زانکۆی کۆپنهاگن.
سابرینا تەکلە، ڕەگوڕیشەی لە ئەفریقادا هەیە. دایکی خەڵکی ئێریتریایە و باوکی دانیمارکییە. کاتێک شەڕ لەو وڵاتەدا هەڵگیرساوە، ئەوان لە دانیمارک گیرساونەتەوە.

لە سەد باشترینەکان

ئێمە لەوە تێدەگەین، کە تۆبیاس ڕەحیم دوای ئەوەی زۆر بەناوبانگ بووە، تایبەتمەندییەکانی خۆی دەپارێزێت، بەڵام ئەو تاکەکەس نییە لە ڕیزبەندی ناسراوەکان، کە بەم ڕادەیە سەرکەوتوو بێت.
سەرەتای ئەمساڵ سابرینا تەکلە، لەلایەن بەرلینگسکیەوە وەک یەکێک لە 100 بەهرەمەندە گەورەکانی ساڵی 2023 دەستنیشان کرا.
سەرۆک کارەکەی، سابرینا تەکلەی تەمەن 31 ساڵ بە یەکێک لە گەنجترین بەڕێوەبەرە باڵاکانی پڕۆژەکانی فڕۆکەخانەی کۆپنهاگن ناو دەبات، کە لەوێ یارمەتیدەرە بۆ باشکردنی ڕێگا بۆ گۆڕانکاریی سەوزی پیشەسازیی فڕۆکەوانی.

بە کوورتی دەربارەی تایبەتمەندییەکانی تۆبیاس ڕەحیم

- لەدایکبووی ساڵی 1989ی وڵاتی دانیماڕک.
- لە شاری ئارهوس گەورە بووە، کوڕی دایکێکی دانیمارکی و باوکێکی کوردە.
- مۆسیقاژەن بووە لە وڵاتانی دانیمارک و کۆڵۆمبیا و غانا.
- بۆ یەکەمین جار لە ساڵی 2012 وەک بەشێک لە دووانەکەی گرووپی ڕیگەیتۆن کامیلۆ و گراندە لەگەڵ کامیلۆ فێرناندێز کاری کردووە.
- لە ساڵی 2017 گەشتێکی بۆ غانا کردووە و گۆرانیی لەژێر ناوی Tony Tabu تۆنی تابو بڵاو کردووەتەوە.
- یەکەم ئەلبووم لە ساڵی 2020 لەژێر ناوی خۆیدا لەگەڵ National Romantikk 2021.

تۆبیاس ڕەحیمی دانیمارکی- کورد دڵی جەماورەکەی لە کلیپی Stor Mester ستۆرمێستەردا بەدەست هێناوە، وێنە ڕووتەکەی لە ماڵە بێشوومارەکانی دانیمارکیدا هەیە. تەنیا لە ساڵی ڕابردوودا، بە دوو گۆرانیی 'Stor Mand' بۆ ماوەی پازدە هەفتە لە پێشەنگی لیستی تراکە تاکەکان بوو، هەروەها 'Mucki bar' کە بۆ ماوەی پێنج هەفتە لە لوتکەدا بوو، هەروەها گۆرانیی 'Feberdrømmer Xx Dubai' پێشتر لەلایەن زۆر کەسەوە ستاییش کراوە.

تۆبیاس ڕەحیمی باڵابەرز، کە باڵای دوو مەتر و پێنج سانتیمەترە، سمێڵی ستایلێکی جوان و تایبەتە، جارجارە لێدوانەکانی بۆ دانیمارکییەکان پێشکەش دەکات و لەبارەی تایبەتمەندییەکانی خۆی ئەدوێ:
1- پشیلە بە.
تۆبیاس ڕەحیم هەمیشە حەزی لە پشیلە بووە و هەروەها زۆر جار لە تیشێرتەکەیدا دەبینرێت، کە وێنەی پشیلەیەک لەسەر سنگی چاپ کراوە، وێنەی پشیلەیەکیش لەسەر قۆڵی تاتۆ کراوە.
لەبارەی پشیلە ئاماژەی بەوە کردووە: ”ئەوان ( پشیلەکان) شێوازێکیان هەیە بۆ تێپەڕاندنی ژیان، کە سەرنجڕاکێشە. ڕەسەنن و هەمیشە لەسەر پێی خۆیان دادەنیشن، بەهای خۆیان دەزانن و گرنگیی پێ نادەن تۆ چۆن بیریان لێ دەکەیتەوە. تایبەتمەندییەکی باشە، کە هەتبێت، کاتێک کەسێکی وەک من شتێک درووست دەکات، کە هەمووان بۆچوونیان لەسەری هەبێت، خۆشەویستیی خۆی بۆ پشیلەکەی، کە ناوی Børsen Pleasure دەردەبڕێت.
هاوکات دەڵێت: کە لە منداڵیدا پشیلەیەکی هەبووە بە ناوی مایکل جۆردن.

2- موکی بار Mucki Bar.
لە بەهاری ساڵی 2022، تۆبیاس ڕەحیم جارێکی دیکە لە ڕادیۆدا لە لیستی موزیک و گۆرانی پلەی یەکەمی ڕیزبەندەکانی گرتەوە. ئەمجارەیان بە گۆرانیی (موکی بار) کە باس لە گەنجی و حەسرەت دەکات.
گۆرانییەکە دەربارەی کارکردنی (نیوەکارە) لە موکی بار، کە یەکێکە لە مەیخانەکان لە شاری نۆرێبرۆ لە کۆپنهاگن. هەروەها خاوەنی موکی بار مامی خۆیەتی و شوێنێکی زۆر تایبەتە بۆ توبیاس.
دەڵێت: من بەشێوەی (نیوەکار) ئیشم لە (بۆدیگای Bodega، کە هەم چێشتخانەیە و هەم مەیخانە) ی مامەکانم کردووە، هەروەها یەکێکیان لە سکۆڤلۆند هەبوو، کە من زیاتر لەوێ کارم کردووە.
تۆبیاس ڕەحیم بۆ ڕادیۆی (ABC) دەڵێت: کەمێک لە موکی بار کارم کردووە، بەڵام لەڕاستیدا زیاتر هەست دەکەم کارێکی وام نەکردووە، تەنیا یەک لە مێزەکانم سڕیوەتەوە، بەڵام زیاتر کۆلا و قاوەم خواردووەتەوە.

3- خەونی کۆڵۆمبیا
لە ساڵی 2008 بۆ ماوەی دوو ساڵ چوو بۆ کۆڵۆمبیا، بۆ ئەوەی بەختی خۆی تاقی بکاتەوە، هەروەها دەڵێت: کە هەرچەند لەوێ هەندێک لە باشترین کەسەکانی ناسیوە، بەڵام مانەوە لەوێ قوورس بووە، ئەویش نەک لەبەرئەوەی هونەرەکەی نەچووەتە ناو ڕیزبەندەکان، هەرچەند لە ڕادیۆدا موزیک و گۆرانییەکانی پەخش دەکران، بەڵکوو لەبەر ئەوەی کولتوورەکە لەبار نەبوو بۆ مانەوە. بۆ نموونە، جارێکیان لە بەردەم ستۆدیۆیەکی میوزیکدا بە تەلەفۆن قسەم دەکرد، بەپێوانەی 20 مەتر لە پێشمەوە شەڕێک ڕووی دا، بینیم کەسێک بە دەمانچەیەکی بچووک تەقەی لە سەری کەسێکی دیکە کرد، تەنیا یەک فیشەکیشی لێ دا و ڕایکرد، ئەوەندە بەس بوو بۆ من، لە کۆتاییدا تووشی خەمۆکی بووم و دواتر لە کۆڵۆمبیا گەڕامەوە دانیماڕک.“

تۆبیاس ڕەحیم لە ئەمریکای باشوورەوە (دەنگی ڕیگەیتۆنی) هێنایەوە دانیماڕک، وەک بناغەیەک کاری مۆسیقای زیاتری لەسەر بنیات نا. لەنێوان شتەکانی دیکەدا، زەمینەیەکی باشی بۆ دووانەی گرووپەکانی کامیلۆ و گراندە پێکهێنا، کە لە ساڵی 2012 لەگەڵ کامیلۆ فێرناندێز بۆ یەکەمجار بەشداریی کرد.

4- غانا
هەرچەندە لە کۆرسێک لە کۆڵۆمبیا دەرکرا، بەڵام تۆبیاس ڕەحیم ئەوەندەی لە دەرەوەی وڵاتەکەی بۆ بەس نەبوو، بۆیە لە ساڵی 2017 گەشت دەکات بۆ غانا.
لە غانا ناوی خۆی دەگۆڕێت بە ناوی (Toby Tabu تۆبی تابو) و زۆری نەخایاند هاتە ناو ڕیزبەندەکان، چاوپێکەوتنی لەگەڵ گەورەترین کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکانی وڵاتەکە ئەنجام دا و لە بەردەم چل ملیۆن بینەر لە تەلەڤزیۆنی ڕاستەوخۆی غانا موزیکی پێشکەش کرد.

ئاماژەی بەوەش کردووە: ”هەموو شتێک، کە ئەیزانم و ئەتوانم، لە گەلی غاناوە فێر بووم، فێر بووم باوەڕ بکەم، توند بم، هێمن بم، بەڵام ئەوەی کە زۆرترینی لێوە فێر بووم ئەوە بوو کە هەمیشە بەدوای ڕووناکیدا دەگەڕام و هەوڵم دەدا تا مۆسیقاکەم پێش بخەم، هەروەها ئەو ڕۆژانەی کاتی پشووم هەبوو، لەگەڵ هاوڕێکەم بەناوی (ڕاستافەری) بەسەر دەبرد و حەشیشم دەکێشا و مەلەم دەکرد و قسەم دەکرد.

بەڵام دوای ماوەیەکی کەم، تۆبیاس ڕەحیم جارێکی دیکە گەڕایەوە دانیمارک، لێرەدا بە ناوی خۆیەوە گۆرانی و مۆسیقای درووستکرد.
توبیاس دەڵێت: ئەمڕۆ دەستم کردووە بە هەڵبژاردنی واقیع و خۆم. من هەڵمبژاردووە ناوی شانۆیی خۆم لە Grande گراندە بگۆڕم بۆ تۆبیاس ڕەحیم. من بە شێوەیەکی جیاواز دەستم پێ کرد.“

5- پیاوی گەورە
لەو کاتەوە گەڕاوەتەوە، هێشتا کۆڵۆمبیا بۆ تۆبیاس ڕەحیم مانای زۆری هەیە. کاتێک یەکەمین Lock down داخستنی کۆرۆنا لە ساڵی 2020 جیهانی گرتەوە، تۆبیاس ڕەحیم چووبووە ئەمریکای باشوور، بۆ وێنەگرتنی کلیپێک و سەردانی زۆر لەو هاوڕێیانەی دەکرد، کە پەیوەندیی هاوڕێیەتی لەگەڵیاندا درووستکردبوو، لە کاتی ژیانی لەوێدا.
بەڵام تاکە شتێک، کە پێش داخستنی کۆڕۆنا کردوویەتی، توانیویەتی دوو تاخم جلوبەرگ بە کردن بدات بۆ کلیپ درووستکردن، ئەویش کراسێکی زەرد و پانتۆڵێکی سپی بوو، لەلایەن تیمێک لە ژنانی بەساڵاچوو لەناوخۆدا.
ئاماژەی بەوەش کردووە، هەرگیز نەمانتوانی ڤیدیۆیەک درووست بکەین، بەڵام دواتر ئەو جلانەم هێنایە ماڵەوە، چونکە ئیتر درووستیان کردبوو، هەروەها پارەکەشم دابوو، بەڵام کاتێک بڕیار بوو ڤیدیۆکلیپ بۆ گۆرانیی Stor Mand ستۆر ماند درووست بکەین، من جلێکی ئامادەکراوم هەبوو!

6- وێنەی ڕووتی خوازراو

لە ناوەڕاستی ساڵی 2021 دوو وێنەی تۆبیاس ڕەحیم لە پلاتفۆرمی بەناوبانگی کڕینی ئۆنڵاین FindersKeepers دەرکەوتن. لە وێنەکەدا، چاویلکە ئایکۆنییەکەی لە چاودایە، بەڵام نە تیشێرتی ئاسایی پشیلە و نە پانتۆڵە درێژەکەی لەبەردا نەدەبینرا، بەڵکوو بەتەواوی ڕووت و گوڵەبەڕۆژەیەک لە دەمیدا بوو، پۆزی بۆ فۆتۆگرافەر (پێترا کلیس) لێ ئەدا، هیوای خواستبوو یەکێک لە وێنەکان بەنرخی زیاتر لە 100 هەزار کرۆن بفرۆشرێت، بەڵام وێنە ڕووتەکە بەنرخی 34 هەزار کرۆن فرۆشرا، لەمەوە هەر زوو سەلماندی، کە لەڕادەبەدەر بەناوبانگە، زۆر لە دانیمارکیەکان حەز دەکەن وێنەکەی توبیاس بە دیواری ماڵەکانیانەوە هەڵبواسن. بۆیە لە FindersKeepers فرۆشتنەکە زوو کۆتایی هات، کە لە ماوەیەکی پێوانەییدا توبیاس بوو بە کەسێکی بەناوبانگ و تا ئەمڕۆش وێنەکە هەر دەفرۆشرێ.

بەپێی زانیارییەکانی DR.dk، تۆبیاس ڕەحیم بۆ ئەوەی (تەحەدای ترسی خۆی) بکات، وێنەی ڕووتی خۆی بۆ جیهانی دەرەوە بڵاو دەکاتەوە. ئەو بە DR.dk دەڵێت: بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی لەو شێوەیە ورووژێنەرە و زۆر دڵەڕاوکێ درووست ئەکات، بەڵام لەمێژە هەوڵم داوە ڕووبەڕووی هەندێک لەو شتانە ببمەوە، کە وام لێدەکات بەسەر ترسدا زاڵ بم، لە منداڵیدا لەگەڵ دڵەڕاوکێدا دەجەنگام و شێتانە لە تاریکی و هەموو شتێکی دیکە دەترسام، بۆیە دەمەوێت هەوڵ بدەم بەسەر ئەو شتانەدا زاڵ بم، کە دەتوانن بەردەوام ئەمڕۆ بمترسێنن.

توبیاس لە ماوەی چەند ساڵێکدا بووەتە ناوێکی گەورە لە دانیمارک.
دوو ساڵە بەهۆی توبیاس، ڕەوشی شانۆی دانیمارک لە لوتکەدایە.
ئەمساڵ 2023، لە چەند فێستیڤاڵێکدا بەرهەمەکانی پێشکەش کردووە، وەک: فێستیڤاڵی Northside نۆرسساید و Tinderbox تیندەربۆکس و Roskilde ڕۆسکیلد. دواتر لە هاویندا، فێستیڤاڵی Smukfest سموکفێست و فێستیڤاڵی Ringsted ڕینگستێد و Wonderfestiwall وۆندەرفێستیڤاڵ داواکاری بۆ زیاتر بەشداریکردنی کۆنسێرتەکان پێشکەش دەکەن.

توبیاس لە ئاستێکی بەرزدایە، بەڵام پاییزی ڕابردوو ناچار بوو ماوەیەکی کوورت لە یانەی P3 Gull بکشێتەوە، کە هەرچەند ئەوکات یەکێک بوو لە براوە سەرەکییەکانی خەڵاتەکە.
توبیاس دەڵێت: ”بەداخەوە لە ڕێگای گەڕانەوەم بۆ ماڵەوە لە پرۆڤەی P3 Gull، شڵەژانی دەروونی و دڵەڕاوکێم بۆ درووست بوو، وتم ناتوانم ئەمشەو لە بەرنامەکەدا بم، بەتایبەت لە ڤیدیۆیەکدا لە کاتی نماییشکردنی گۆرانیی (کاتێک پیاوان دەگرین) “

هاوکات دەڵێت: ”ئەوکات کەمێک دڵەڕاوکێ لە جەستەمدا هەبوو، بەتایبەت ئەو گۆرانییە (کاتێک پیاوان دەگرین) لە هەستێکەوە هاتووە، کە ئازاری هەیە و ڕەنگە زیاتر بێت لەوەی زۆربەی خەڵک درکی پێدەکەن.“
دوای مانگێک تۆبیاس ڕەحیم ڕایگەیاند، کە جارێکی دیکە لە ڕەوشێکی باشدایە و ئەتوانێت بەشداریی فیستیڤاڵەکە بکات.

Populære sanger/ گۆرانییە بەناوبانگەکان
Stor Mand -1 پیاوی گەورە.
Mucki Bar -2 موکی بار.
3- Feberdrømmer Xx Dubai خەونی تا دوبەی.
Når Mænd Græder -4 کاتێک پیاوان دەگرین.
Jesus -5 عیسا.

ئێستا کۆی گشتیی کلیپەکانی گەیشتووەتە 12 کلیپ.
ئەلبووم/ بەرهەمە ناسراوەکانی:
1- Tobias Rahim (EP, 2017) .
2- National Romantikk (2021- 2020) ) .
3- Larger Than Life (2021) لە ساڵی 2021ەوە چوار تاکە گۆرانی گەیشتوونەتە پلەی یەکەم، لە ڕیزبەندیی گۆرانییە تاکەکانی دانیمارک.
4 - Når sjælen kaster opp (2022) .
ئەم ئەلبوومە گەیشتە پلەی یەکەم لە ڕیزبەندیی ئەلبوومەکاندا.
5- Agent (2023) .


Singler تراکە تاکەکان:
• Open Me Up (2016) .
• Good Times (2016) .
• Falling In (2016) .
• Verden snur (2019) .
• Costa Del Sol til København (2019) .
• Up A Wall (2019)
• Dø I Norden (feat. Suspekt ) - Tobias Rahim Remix (2020)
• Jesus (2020) .
• Incentiver (2021)
• Burhan G ( Burhan G X Kidd X Tobias Rahim) (2021)
• Big Man (2021)
• Dans (Burhan GX Tobias Rahim X Carl Knast) (2021)
• Rose & Thorn (The River I) (2021)
• Mucky Bar (2022)
• When Men Cry (2022)
• Fever Dreams Xx Dubai (2022)
• Bums For The Elite (feat. Artigeardit) (2022)
• Flying Faduma (2022)
• The Train (2023)
• Orange (2023)
• Vi 1 (2023)
• Big Man (2023)
• GASOLINE FIRE 'SHAKE GLASS (2023)
• DEATH INDIAN (2023)
• F'sosial angst (2023)
• Happiness (2023)

……………………………………………………………

تێکستی گۆرانیی کورد لە کۆپنهاگن. بە دانیماڕکی و کوردی:
Kurder i København
Fremmed arbejder arbejdede sig frem
Vi' ikk' fremmed mer', vi' kendte nu
Sigter mod toppen af bjergene
Så bygger vi pool i Kelhasan
Pool i Kelhasan
Udvider familien
Were pismam, were pismam

Kurder i København
Fremmed arbejder, arbejdede sig frem
Vi' ikk' fremmed mer', vi' kendte nu
Sigter mod toppen af bjergene
Så bygger vi pool i Kelhasan
Pool i Kelhasan
Udvider familien
Were pismam, were dotmam

Kurder fra København
Kurder fra København
Vi' kommet for at lav' noget larm
For vi har været igennem så meget
Kom og sid med os
For lige siden, at vi er kommet, har i levet med os
Hva' så pismam
Min farfar han vasket tallerkner
For mennesker der kaldte ham perker *
Takker min gud for vi er her
Og' rykket op for de fucking 70'er
Vi er ikke gæst-arbejderne mer'
Nu' vi turisterne i Alanya
Holdet fra Kelhasan er her
Fucking kæde danser champagner
Pismam du' min pismam
Fra hvor ulvene løber på sletter
Og et flot flag med en sol i
Siger dagene de bli'r bedre
Mine kusiner og fætre
I bjergene, jeg holder med jer
Mine kusiner og fætre
I bjergene, jeg holder med jer

کورد لە کۆپنهاگن

کرێکارانی بیانی تا لوتکە بەرەو سەر کاریان دەکرد
ئێمە ئیتر نامۆ نین، ئێستا یەکتر دەناسین
ئامانجت بەرزترین شاخەکانە
پاشان مەلەوانگەیەک لە کەلحەسەن درووست دەکەین
گردبوونەوە لە شاری کەلحەسەن
خێزان زیاتر/ گەورەتر/ فراوانتر دەکات
وەرە پسمام، وەرە پسمام

کورد لە کۆپنهاگن
کرێکارانی بیانی تا لوتکە بەرەو سەر کاریان دەکرد
ئێمە ئیتر نامۆ نین، ئێستا یەکتر دەناسین
ئامانجت بەرزترین شاخەکانە
پاشان مەلەوانگەیەک لە کەلحەسەن درووست دەکەین
گردبوونەوە لە شاری کەلحەسەن
خێزان زیاتر/ گەورەتر/ فراوانتر دەکات
وەرە پسمام، وەرە دۆتمام

کوردانی کۆپنهاگن
کوردانی کۆپنهاگن
ئێمە هاتین بۆ ئەوەی کەمێک دەنگەدەنگ درووست بکەین
چونکە ئێمە بەناو زۆر شتدا تێپەڕین/ زۆر شتمان بەسەر هاتووە
وەرە لەلامان دابنیشە
چونکە لەوەتەی ئێمە هاتووین لەگەڵ ئێمە دەژیت
چی بە جەهەنەم
باپیرم قاپی دەشۆرد
بۆ ئەو کەسانەی کە پێیان دەوت پەرکەر {3} *
سوپاس بۆ خوا ئێمە لێرەین
و ڕۆیشت بۆ ساڵانی حەفتاکان
ئێمە ئیتر کرێکاری میوان نین
ئێستا ئێمە گەشتیارین لە ئالانیە
تیمی کەلحەسەن لێرەن
زنجیرە سەمای نەفرەتی شامپاین
وەرە پسمام، وەرە پسمام

لەو شوێنەی کە گورگەکان لەسەر دەشتەکان ڕادەکەن
و ئاڵایەکی جوان کە خۆری تێدا بێت
دەڵێت ڕۆژەکان باشتر دەبن
ئامۆزاکانم و ئامۆزاکانم
لە شاخەکان لەگەڵ تۆم
ئامۆزاکانم و ئامۆزاکانم
لە شاخەکان لەگەڵ تۆم

کۆپلەکان دووبارە ئەبنەوە ……

سەرنجەکانی خۆم

من بۆ ئەم بەدواداچوونەم پشتم بەستووە بە بەشێک لە چاوپێکەوتنەکان، ئارتیکل، ڕادیۆ، و گۆڤار و ڕۆژنامە دانیماڕکییەکان.
لەمیانەی بەدواداچوونم و لێکۆڵینەوەم بۆ گەیشتن بە زانیاری سەبارەت بە هونەرمەندی بەتوانا و بەناوبانگ توبیاس ڕەحیم، بە پێویستی ئەزانم بڵێم:
« سەرسامم بەم شێوازە جوان و کاریگەرەی توبیاس ڕەحیم، کە چۆن لەناو ئەم جیهانە جەنجاڵە و دنیای فراوانی موزیک و گۆرانی، ناسنامەکەی خۆی بە پلەیەکی زۆر بەرز و لێهاتووانە بە دنیا پیشان بدات، هەروەها کوردبوونی خۆی لە بەردەم دەیان هەزار کەس بەوپەڕی ڕێزەوە بسەلمێنێت.
من وەک کوردێک لە دیاسپۆڕا، شانازی بەم گەنجە کوردەوە دەکەم، کە ناو و ناوبانگی لە ئەورووپا دەنگی داوەتەوە.

ئەگەر سەرنج بدەینە تێکستی گۆرانیی (Kurder i København کورد لە کۆپنهاگن) ، هەستی پێ دەکەین، کە توبیاس هەوڵ دەدات بە لایەنی کەمیش بێت مۆرکی کوردی بە گۆرانییەکانییەوە دیار بێت. بۆیە بەڕوونی دیارە، کە وشەی کوردی (وەرە پسمام، وەرە دۆتمام) و ناوی گوندەکەی باوکی (کەلحەسەن) تێکەڵ بە تێکستە دانیماڕکییەکە کردووە، کە شێوازی گۆرانییە بەناوبانگەکەی زیاتر جیاوازتر دەکات و لە بەردەم دەیان هەزار کەس لە خەڵکی دانیماڕکی و نەتەوەکانی دیکەی خاوەن کولتوورە جیاوازەکان، گۆرانییەکەی ئەچڕێت.

من وەک خۆم، هەر جارێک سەیری ئەم گۆرانییەم کردبێت، زۆر هەستیار و کاریگەر ئەبم، نەک لەبەرئەوەی زۆر سەرسام بم بە فۆڕم و شێوازی موزیکی ڕۆژاوایی، بەڵکوو لەبەرئەوەی کاتێک ئەبینم گەنجێکی وڵاتەکەم بەم ئاستە بەرزە گۆرانی بۆ گەلانی دیکە ئەچڕێت و هاوکات ئاڵای پیرۆزی کوردستان لەناو فێستیڤاڵێکی دەیان هەزار کەسیدا بەرز دەکرێتەوە و لە پایتەختی وڵاتێکی ئەورووپی و لەوپەڕی شارستانییەت و لەسەر بەناوبانگترین و گەورەترین شانۆ بە ناوی (ڕۆیاڵ ئارێنا) ، لەگەڵ چەندین هەزار کەس، کە هەموویان بە یەک ڕەنگ و بە یەک جۆر سەمای کوردی دەکەن و بە یەک دەنگ گۆرانییەکە دەڵێنەوە، ئەمە هەستێکی بێ هاوتا و زۆر کاریگەرە! کاتێک گەنجێکی کورد بەم شێوەیە لە لوتکەی پۆپ و موزیکی جیهانیدا ئەبینرێت.
ئێستا لە دنیادا خەباتی کورد لە هەموو شوێن و جێگایەک بەڕوونی ئەبینرێت و ئەبیسترێت و هەستی پێ ئەکرێت.

هەڵکەوتنی ئەم جۆرە کەسایەتییە ناوازە و بەتوانایە لەژێر ناسنامەی کورد و شاناز بە کوردبوون و بە ئاڵای کوردستانەوە، بەتایبەت کە خۆی ون نەکردووە، نەتەوە و گەلی کورد لە دیدی دنیای دەرەوە زیاتر پایەدار و خۆشەویست ئەکات، هەرچەند ئێمەی کورد خاوەنی نیشتمانێکی داگیرکراوین و خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆمان نیین ، بەڵام ناوەستین، لەلایەک کورد بە هەموو تواناکانییەوە وەک کولتوور، هونەر (بە هەموو لقەکانییەوە) ، وەرزش و چالاکییە ڕۆشنبیری و فکرییەکان، لەلایەکی دیکەوە وەک جەنگاوەرێکی ئازا و چاونەترس دژ بە سێبەرە تاریک و ڕەشەکان، بۆ بەدەستهێنانەوەی مافەکانی بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بە کەرامەتەوە ئەجەنگێت.
ئێستا زۆرینەی گەلانی جیهان لەوە تێگەیشتوون، کە ئێمەی کورد هێمای شکۆ و ئیلهامی ئازادیین.

تێبینی و ڕوونکردنەوە

PTSD {1} * کوورتکراوەی Posttraumatic stress disorderیە، واتا نەخۆشیی فشاری دەروونیی دوای کارەسات!
حاڵەتێکی تاڕادەیەک درێژخایەنە، هەندێک جاریش کەم دەخایەنێت، ئەوەش بەپێی چەندیەتیی زەبرە دەروونییەکەوە. نەخۆشییەکە دەکرێ دوای زەبروزەنگی دەروونیی درێژخایەن، یان کاریگەر ڕوو بدات. بۆ نموونە: ڕووداو، شەڕ، کارەسات و دەستدرێژی بە هەموو جۆرەکانییەوە و خراپ مامەڵەکردن. ئەم نەخۆشییە بە دووبارە ئەزموونکردنەوەی بەردەوام (فلاشباک) ی ڕووداوە ترسناکەکان دەناسرێتەوە، چ لە کاتی بەئاگابوون، یان لە کاتی خەودا. زۆر کەس هەوڵ دەدەن خۆیان لەم شتانە، یان لەم بارودۆخانە بەدوور بگرن، کە ڕووداوەکەیان بیر دەخاتەوە، بەڵام هەندێکیان ناتوانن و بەزۆری بەدەست تووڕەیی و کێشەی خەوتن و کێشەی جەختکردن و گۆڕانی باری دەروونییەوە دەناڵێنن.
NFT* {2} هەروەها پێی دەگوترێت کریپتۆ- ئارت.
NFT فۆرمێکی هونەری دیجیتاڵییە، کە تەنیا یەک لە هەر کارێکی هونەری هەیە، ئەمانە بە شێوەیەکی دیجیتاڵی دەفرۆشرێن و دواتر تەنیا یەک خاوەنی کارە هونەرییە دیجیتاڵییەکان دەبێت، کە ئەمەش لە ڕێگەی تەکنەلۆژیای بلۆکچەینەوە دەکرێت.
Perker* {3} وشەی پەرکەر لە تێکستی گۆرانیی کوردانی کۆپنهاگن بەکار هاتووە، واتا ئەو کەسانەی پێستیان بە شێوەیەکی سرووشتی سپی نییە، کە بە ڕەچەڵەک ئەورووپی نین. زاراوەیەکی سووکایەتی پێکردنە بەرانبەر خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، یان بۆ ئەوانەی پاشخانی عەرەبی بەکار دێت. وشەکە وەک سووکایەتی بەکار دێت، هەروەها لە هەندێک کۆنتێکستدا بە شێوەیەکی ئیرۆنی، یان وەک پیشاندەری ناسنامەی گرووپە کەمینەکان بەکار دەهێنرێت. بەم شێوەیە دەتوانرێت بەراورد بکرێت بە بەکارهێنانی وشەی ڕەشپێست لەنێوان ڕەشپێستەکاندا لە ئەمریکا.

سەرچاوەکان:
https://nordjyske.dk/
https://da.m.wikipedia.org/wiki/Tobias_Rahim
https://www.information.dk/kultur/2020/11/tobias-rahim-gerne-claime-bloede-etniske-mand
https://politiken.dk/kultur/musik/art9013894/Danmark-har-ikke-set-noget-som-Tobias-Rahim-f%C3%B8r
https://youtu.be/y6f_SBAkvgk?si=UhdyWw--gF0qphy6
https://www.alt.dk/artikler/tobias-rahim-sanger
https://youtu.be/p0OweEaX9c8?si=6q96aphcgRt5Elmh
https://www.seoghoer.dk/kendte/se-billederne-tobias-rahim-holdt-folkefest-paa-orange-scene
https://www.femina.dk/kultur/her-er-tobias-rahims-private-kaerlighed
https://fodslaw-jammerbugten.dk/server/foredrag/read/1083-hvor-spiller-tobias-rahim-i-2023q-7
https://www.dr.dk/musik/dansk-musiker-saetter-sit-eget-noegenbillede-til-salg-jeg-vil-overvinde-det-der-goer-mig-bange
[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 209 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی baskurd.basnews.com- 14-11-2023
فایلێن پەیوەندیدار: 6
بابەتێن پەیوەستکری: 1
رێکەوت و رووداو
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 14-11-2023 (1 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: بیبلۆگرافیا
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: هونەری
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( سارا سەردار ) ل: 19-11-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 20-11-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( سارا سەردار )ڤە: 19-11-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 209 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.1164 KB 19-11-2023 سارا سەردارس.س.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
چەند لایێت ڤەشارتی د سترانا کوردیدا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
بلند محەمەد
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 519,374
وێنە 105,072
پەرتوک PDF 19,488
فایلێن پەیوەندیدار 97,763
ڤیدیۆ 1,412
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
چەند لایێت ڤەشارتی د سترانا کوردیدا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
بلند محەمەد
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
فۆڵدەر
شەهیدان - ڕەگەز - پیاوان ئەنفالکری - ڕەگەز - پیاوان کەسایەتی - ڕەگەز - خانمان کەسایەتی - نەتەوە - کورد شەهیدان - نەتەوە - کورد ئەنفالکری - نەتەوە - کورد ئەنفالکری - وەڵات - هەرێم - باشوورێ کوردستانێ ئامار و راپرسیا - وەڵات - هەرێم - باشوورێ کوردستانێ کەسایەتی - جوڕێ کەسی - نڤێسەر ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - چالاکی سیاسی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.406 چرکە!