لە سنووری پارێزگای #کەرکووک# هەر یەک لە #پارتی دیموکراتی کوردستان# و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە هەفتەی داهاتوو بە فەرمی هەڵمەتی هەڵبژاردن دەستپێدەکەن.
بڕیار وایە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕۆژی #18-11-2023#، بە ئەنجامدانی ئیڤێنتێکی گەورە و فراوان بە شێوەیەکی فەرمی دەست بکات بە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن.
لە بەرانبەردا، پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕۆژی #19-11-2023#، بەشێوەیەکی فەرمی بارەگای لقی سێی حیزبەکەی لە کەرکووک دەکاتەوە و لە ڕێی ئاهەنگێکی فراوانەوە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات.
بڕیار بوو پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆتایی ئەم هەفتەیە بارەگای لقی سێی حیزبەکەی بکاتەوە، بەڵام بەهۆی ئیڤێنتەکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە کردنەوەی بارەگای حیزبەکەیان بۆ دوای مەڕاسیمەکەی یەکێتی دواخستووە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 280 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!