#شاخەوان عەبدوڵڵا# جێگری دووەمی سەرۆکی پەڕڵەمانی ئێراق ڕایگەیاند، داوامان کردووە مووچە لە خەرجی ڕاستەقینەی بودجە جیابکرێتەوە.
شاخەوان عەبدوڵڵا ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی #27-11-2023# ڕاشیگەیاند، محەمەد شیاع سوودانى سەرۆک وەزیرانی ئێراق دەتوانێت چارەسەرێک بۆ هەمواری یاسای بودجە بدۆزێتەوە.
ئەو باسى لەوەش کردووە، پێویستە تا هەمواری یاسای بودجە دەکرێت محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی ئێراق ڕیکارێکی نوێ بۆ چارەسەری مووچە بدۆزێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، داوایان لە #بەغدا# کردووە کە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە خەرجی ڕاستەقینەی بودجە جیابکرێتەوە و بچێتە سەر خەرجی سیادی.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئێستا شاندێکى وەزارەتى دارایی بۆ ئەو مەبەستە لە بەغدایە و بە گوێرەى زانیارییەکان، لێکتێگەیشتن هەیە لەنێوان هەرێم و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 293 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!