شاندى هەرێمى کوردستان بە سەرۆکایەتى #ئاوات شێخ جەناب# وەزیرى دارایی سەردانى بەغدا دەکاتەوە و لەگەڵ بەرپرسانى ئێراقى دەست بە گفتوگۆ و کۆبوونەوەکان دەکەنەوە.
بە گوێرەى زانیارییەکان، سبەى دووشەممە ڕێکەوتی #04-12-2023# شاندى هەرێمى کوردستان سەردانى #بەغدا# دەکاتەوە، کە سەردانەکە بۆ درێژەدانە بەو گفتوگۆیانەى هەفتەى ڕابردوو لەگەڵ بەرپرسانى ئێراق ئەنجامیاندا.
هەر بەپێى زانیارییەکان، گفتوگۆکانى ئەم هەفتەیەش، وەک هەفتەى ڕابردوو، تایبەت دەبێت بە بابەتى هەموارى یاساى بودجە، بەتایبەتى ئەو بڕگە و مادانەى تایبەتن بە هەرێمى کوردستان.
زانیارییەکان باس لەوەش دەکەن، کە چەند پێشنیازێک لەنێوان هەردوولا هەیە بۆ هەموارى یاساى بودجەى ئێراق، کە بڕیارە لەم گفتوگۆیانەدا پێشنیازەکان بکرێت بە ڕەشنووس بۆ هەموارکردنەوەى یاساى بودجەى گشتى ئێراق لە پەڕڵەمانەوە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 262 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!