ژەمێکی بەتام و تێر، وە پڕ لە ماددە خۆراکیی، هەڵبژاردەیەکی قوورسە ئەگەر نەخۆشی شەکرەت هەبێت، چونکە زۆرینەی ژەمە خۆراکییەکان ڕێژەیەکی زۆر لە کاربۆهیدراتی تێدایە، کە پێویستە ئەو کەسانەی شەکرەیان هەیە، وریای ڕێژەی ئەو بڕە کاربۆهیدراتەبن کە وەریدەگرن.
ماڵپەڕی Health Line، باشترین ژەمە خۆراکییەکانی بڵاوکردووەتەوە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە.
=KTML_Bold=1. هێلکە=KTML_End=
ڕێژەیەکی کەم کالۆری تێدایە و دەوڵەمەندە بە پرۆتین، بە نزیکەیی لە یەک هێلکەدا 70 کالۆری و 6 گرام پرۆتین هەیە، کەمتر لە 1 گرام کاربۆهیدراتی تێدایە.
=KTML_Bold=2. ماستی یۆنانی بە بێریی-ەوە=KTML_End=
ماستی یۆنانی لەگەڵ بێری، هەڵبژاردنێکی گونجاوە بۆ بەیانیان، کۆنترۆڵی شەکری خوێن دەکات و شەکر تێکدەشکێنێت.
=KTML_Bold=3. گیراوەی تۆوی چیا (شیا)=KTML_End=
تۆوی چیا (شیا) سوودی هەیە بۆ ئەو کەسانەی شەکرەیان هەیە و شەکری خوێن نزم دەکاتەوە، بۆ ئامادەکردنی پێویستە 28 گرام تۆوی چیا لەگەڵ یەک کوپ شیری بادەم کە شیرین نەبێت، تێکەڵ بکەیت، هەندێک ڤانێلای بکە بەسەردا و تێکی بدە، پاشان بیکەرە ساردکەرەوە و ڕۆژی دواتر لە ژەمی بەیانی بیخۆ.
=KTML_Bold=4. شۆفان=KTML_End=
بەهۆی بەرزیی ڕێژەی ڕیشاڵ تێیدا شەکری خوێن نزم دەکاتەوە، هەروەها ماوەیەکی زۆر بەتێری دەتهێڵێتەوە.
=KTML_Bold=5. تۆستی ئەڤۆکادۆ=KTML_End=
ترشە چەوری و ڕیشاڵی زۆری تێدایە، ڕێگری دەکات لە بەرزبنەوەی شەکری خوێن، دەتوانیت هێلکە لەگەڵ ئەڤۆکادۆ و تۆست بخۆیت، بەڵام پێویستە تۆستەکە لە ئاردی سپی درووستنەکرێت.
=KTML_Bold=6. سموسی کەم کاربۆهیدرات=KTML_End=
ڕێگە زۆرە بۆ ئامادەکردنی سموسی کە کاربۆهیدراتی کەم بێت، دەتوانیت نیو ئەڤۆکادۆ، نیو کوپ شیری بادەم کە شیرین نەبێ، لەگەڵ ماست و کەمێک ڤانێلا تێکەڵ بکەیت و بیخۆیت.
=KTML_Bold=7. سیریەڵی کەپەکی گەنم=KTML_End=
کەپەکی گەنم چەندین بەرهەمی لێ درووستدەکرێت، بەتایبەتیی سیریەڵ، ڕێژەیەکی زۆر لە ڕیشاڵ و ماددەی خۆراکی تێدایە، شەکری خوێن بەهێواشی بەرز دەکاتەوە نەک بەخێرایی.
=KTML_Bold=8. پەنیری بێ چەوری، میوە و چەرەسات=KTML_End=
پەنیری بێچەوری هەڵبژاردنێکی باشە بۆ ئەو کەسانەی شەکرەیان هەیە، دەتوانیت لەگەڵ میوەی وەکوو بلوبێری و چەرەساتی وەکوو بادەم تێکەڵیان بکەیت و بیخۆیت.
=KTML_Bold=9. پەنیری سۆیا و تۆست=KTML_End=
پەنیری سۆیا سوودێکی زۆری هەیە و کاربۆهیدراتی کەمە، کە لە شیری سۆیا درووستدەکرێت، لەگەڵ ئەوەی زیاتر لە ژەمی نیوەڕوان و ئێواران بەکاردێت، بەڵام هەڵبژاردنێکی گونجاوە بۆ ژەمی بەیانیانیش.
=KTML_Bold=10. پانکێکی کەم کاربۆهیدرات=KTML_End=
دەتوانیت بەیانیان پانکێک درووستبکەیت و بە شیلە (خۆشاو)ی بێ شەکر بیڕازێنیتەوە، دەتوانیت لەبری ئاردی سپی، بادەم، گوێزی هندی یان ئاردێک بەکاربهێنیت کە جەستەت هێواش هەرسی بکات.
=KTML_Bold=11. کێکی مۆز و چەرەس=KTML_End=
مۆز کاربۆهیدراتی سادەی تێدایە، هێواش شەکری خوێن بەرز دەکاتەوە، دەتوانیت درووستی بکەیت، بەڵام بۆ ئاردەکەی لەبری ئاردی سپی، ئاردی دانەوێڵە تەواوەکان بەکاربهێنە، یان ئاردی چەرەساتەکانی وەکوو بادەم، وە شەکری کەم بەکاربهێنە. [1]