#لاهور شێخ جەنگی# نزیکبووەتەوە لە کۆکردنەوەی بەرەی ناڕازی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و بڕیارە هەمووان پێکەوە کار بۆ درووستکردنی لیستێک بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان بکەن.
لە ئەنجامی ئەو گفتوگۆیانەی لە ڕابردوو لەنێوان لاهور شێخ جەنگی و سەرکردە ناڕازییەکانی یەکێتی کراوە، نزیکبوونەوەی گەورە لەنێوانیان درووستبووە.
نزیکبوونەوەکەی نێوان لاهور شێخ جەنگی و سەرکردە ناڕازییەکان بەو ئاڕاستەیە هەمووان پێکەوە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەڕڵەمانی کوردستان کار بۆ درووستکردنی لیستێک بکەن.
تەنانەت ئەو سەرکردانەی یەکێتیش، کە ئامادەنەبوون ببنە بەشێک لەو لیستەی بڕیارە درووستبکرێت، ئەوا دژایەتی نەکەن و تەنانەت ئامادەییشیان نیشانداوە پشتگیری لیستەکە بکەن. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 205 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!