بێ هێزی بەرگری لەش بەهۆی پیسبوونی ژینگە و ئاووهەوا وە خواردنی خراپ (پڕ لە ماددەکانی شەکر و نیشاستە وە کەم لە ڤیتامینەکان)، پێویستی خواردنی دژە میکرۆبی سرووشتی زۆر زیاد کردووە، ناوی ئەم ماددە سرووشتیانە دەبێت هەموو کەسێک بیزانێت وە لە کاتی تەندرووستی یان هەوکردن بەهۆی بەکتریاوە، وەکوو خۆپاراستن یان چارەسەر بە تەنیا یان بە یەکەوە وەکوو گیراوە بەکاردەهێنرێت.
1. ڕەشکە؛ ڕۆژانە کەوچکێکی چا دەکوترێت.
2. میوە ترشەکان، لیمۆ، سندی و کێوی.
3. بەرەمۆمی هەنگ (پڕۆپۆلیس): 500 میلیگرام دوو جار.
4. مێخەک: تۆزێک (سەرە کەوچکێکی چا) دەکرێتە ناو پەرداخێک ئاوی گەرم و کەم کەم دەخورێتەوە.
5. ترش یان سماق.
6. زەنجەفیل.
7. سیر و پیاز.
8. نەعنا و پونگ.
9. جاترە.
10. کندر یان (لبان ذکر).
11. هەنگوین.
12. مەرزە.
13. سرکەی سرووشتی سێو.
14. بڵاڵوک.
15. سۆدە و ئاو و خوێ.
16. دارچین.
17. گەڵای زەیتون.
18. بیبەری تیژ.
19. زەردەچەوە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 247 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!