سەرۆکی #حکومەتی هەرێمی کوردستان#، بۆ پارێزگاری لە کورسی کۆتای تروکمان و مەسیحی، پەنا بۆ پلاسخارت و سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی ئێراق دەبات.
#مەسرور بارزانی# لە نامەیەکدا، پشتیووانی تەواوی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ مافی پێکهاتەکانی کوردستان دووپات کردووەتەوە.
مەسرور بارزانی لەو نامەیەی کە ئاڕاستەی هەر یەک لە فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، جینین هێنیس-پلاسخارت نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئێراق و عومەر ئەحمەد محەمەد سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە ئێراقی کردووە. نیگەرانیی و ناڕەزایی لە بەرامبەر هەوڵەکانی گۆڕین و دەستکاریکردنی کورسی و مافی پێکهاتەکانی کوردستانی دەربڕی و داوای کردووە کە ڕێگری لەم هەوڵانە بکرێت و مافەکانی پێکهاتەکان دەستکاری نەکرێت و پارێزراو بێت. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 214 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!