بە میوانیان وت: بەخێر هاتی، چەکی بردە لای ژۆرێ.
چەک: لێرەدا مەبەست لە پێڵاوە. ژۆرێ: مەبەست لە سەرەوەی ژوورە. لە کوردەواردا هەر میوانێک لە دیوەخان فەرموو بکرێت، نەریت وایە کە دەبێت پێڵاوەکانی لای دەرگای دیوەخان دانێت، بە پێ خاوسی بڕواتە ناو دیوەخان، بۆ کەسێک بەکاردێت کە کەمێک ڕووی بدرێتێ، لەخۆی بایی ببێت. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 133 جار هاتیە دیتن