بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای #کەرکووک#-گەرمیانی #پارتی دیموکراتی کوردستان# لەگەڵ مامۆستایانی ئایینی کەرکووک کۆبووەوە، ئامانج لە کۆبوونەوەکەش ھۆشیارکردنەوەی ھاووڵاتییان و بڵاوکردنەوەی پەیامی پێکەوەژیان و ئاشتەواییە لە کەرکووک.
دکتۆر #کەمال کەرکووکی#، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەگەڵ مامۆستایانی ئایینی پارێزگای کەرکووک کۆبووەوە.
دکتۆر کەمال کەرکووکی، کارنامەی پارتی دیموکراتی کوردستانی سەبارەت بە کەرکووک بۆ مامۆستایانی بەڕێزی ئایینی ڕوونکردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە مامۆستایانی بەڕێزی ئایینی ڕۆڵێکی زۆر گرینگی لە ھۆشیارکردنەوەی ھاووڵاتییان و بڵاوکردنەوەی پەیامی پێکەوەژیان و ئاشتەوایی لە کەرکووکدا دەبینن و لەم ھەڵبژاردنەشدا زۆر پێویستە کە ھاونیشتمانیان ھۆشیار بکەنەوە کە گرنگی ئەم ھەڵبژاردنە بۆ ھاووڵاتییانی کەرکووک ڕوون بکەنەوە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 241 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!